کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم ساڵح، نەیوێرا بەرامبەر نێچیرڤان هیچ بڵێت

Monday, 05/04/2010, 12:00


حیزبم نەبینیوە لەم دوو ساڵەی دوایدا هێندەی یەكێتی بێدەسەڵات و دەستەپاچە بێت، حیزبم نەبینیوە هێندەی سەركردەكانی یەكێتی ناسیاسیانە قسەبكەن، حیزبم نەبینیوە هێندەی كادرەكانی یەكێتی نابابەتییانە بیربكەنەوە.

ئەوەتانێ هەر كادرو بەرپرس و یەكێتییەك دەدوێنی لەسەر راپۆرتەكەی گوڵان كە بەرهەم ساڵح-ی كردە پەندی زەمانە، بەشێوەیەك قسە دەكات كە جگە لەبێدەسەڵاتی و كوڕوزانەوەیە هیچ شتێكی عاقلانەی تێدا بەدیناكرێت.

بەرهەم ساڵح لەمەراسیمی كردنەوەی بازاڕی رەشەمۆڵ لەسلێمانی جگە لەخۆدەرخستن و كوڕوزانەوە بۆ نێچیرڤان ئیدریس و پارتی و ملكەچی زیاتر هیچی تری تێدا بەدینەكرا، ئەگەر وانییە لەدنیا بووە سەرۆكی حكومەت بیت و دوو وەزیرت سەفەر بكات، بەڵام بڵێی لەحكومەت پرسیارمان دەبێت لەبری ئەوەی بڵێت وەكو حكومەت پرسیارمان دەبێت لێیان و پێویستە روونكردنەوەم بدەنێ، ئەگینا خۆت خكومەتی پرسیار لەكێ دەكەی؟

ئەم گریانەی بەرهەم ساڵح بەتەواوی بەلێدوانەكانیدا دیارەو چاوەڕوانی كەسێكە دڵنەوایی بداتەوەو ژیری بكاتەوە، وەك منداڵێك كە باوكی لەماڵ نییەو هێندە بێدەسەڵاتە لەبەردەم منداڵانی گەڕەكدا تا تێیهەڵدەدەن بێدەنگە و دواتر لەدوورەوە دەست بەقسەكردن دەكات و هاوار دەكات دەچم بەباوكم دەڵێم، ئەویش چاوەڕوانی جەلال دەكات ئەها قسەیەكی لەدەم بێتەدەر، بەڵام دیارە هێشتا لەوە نەگەیشتووە كە جەلال جارێ كەوتووە بەخەمی خۆیدا و دەگەڕێ بەدوای سواڵی دەنگ بۆ خۆی تا كورسییە بێدەسەڵاتەكەی بەغدای پێببەخشنەوە.

كاتێك لەو مەراسیمەدا بەشدار بووم هاووڵاتییەك لەتەنیشتمەوە وتی: هێندە قێزم لەیەكێتی و سەركردەكانی دەبێتەوە، كە ئەگەر لام شەرم نەبوایە تاكە پێڵاوێكم دەگرتە بەرهەم و قسەكانم پێدەبڕی بۆ ئەوەی هێندەی تر یەكێتی ناشیرین نەكات.

من وامزانی قسەكانی بەرهەم لێدوانی ئاگرین دەبن بۆ نێچیرڤان و بەنائاشكرایی بەپارتیشی بوتایە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مافێكی رەوای یەكێتییەو كەس خێر بەیەكێتی ناكات و كە بوومەتە سەرۆك وەزیران مافی یەكێتی بووە و یەكێتی منی داناوە بۆ ئەو پۆستە داناوە، نەك بڵێت: (هەموو كەس دەزانێت داوای ئەو پۆستەم نەكردووە و هۆگری ئەو پۆستە نەبووم)، ئەمە بەئاشكرایی دەیسەلمێنێت كە هەر رۆژێك پارتی داوای سەرۆكی حكومەت بكاتەوە وا بەئاسانی دەڵێت, فەرموو ئیتر بێئەوەی گوێ بەو هەموو ئەندامەی بدات كە دەنگی بۆ ئەو پۆستە داوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە