نێچیر ده ڵێت :-(حکومه تی هه رێمی کوردستان به هیچ شێوه یه ک ڕازی نابێت که یاسایه ک هه بێت له دژی ده قی قورئانی پیرۆزبێت).
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
1563 بینراوە
له ماوه ی ڕابردوودا، له ناوکاو به سه رماڵپه ڕێکدا که وتم و چاوم به م هه واڵه که وت، که به ناو سه رۆکی حکومه شپڕێوه که ی کوردستان له گه ڵ کۆمه ڵێک مه لادا کۆبۆته وه و له ده می ده رچووه و ووتویه تی که حکومه ت ڕازی نابێت هیج یاسایه ک هه بێت له دژی ده قی قورئان بێت.
به ڕێزان، من نام هه وێ لێره دا باس له ده قه کانی قورئان بکه م، به ڵکو ده م هه وێ ئه م ووته یه ی نێچیر له نیوان به رژه وه ندی تاکه که سی و ڕاسته قینه دا هه ڵسه نگێنم.شتێکی ڕوون و ئاشکرایه که سه رانی کورد هه رجارێک که به رژه وه ندیه کیان هه بوو، یان کاتی هه ڵبژاردنێک یان شتێکی تر هات، په نا بۆ هه موو شتێک ده به ن، ئه ویش بۆ ئه وه ی که ته نها وته نها ده ستیان له کورسیه کانیان نه بێته وه و هه ڵوه ده ی دۆلاردزین نه بن و هه ربه مشه خۆری له سه رئه م میلله ته قوڕبه سه ره بمێننه وه.
ئه گه رسه رۆکی حکومه تی کوردستان ڕاست ده کات و ئه وه نده له خه م قورئان و ئیسلامدایه و خۆی به موسڵمان ده زانێ، وه ده یهه وێ یاساکانی قورئان وه گه ڕ بخات، ئه وه ده بێت له پێش هه مووشتێکدا له خۆیه وه ده ست پێ بکات،و خۆی له هه مووکه سێک نزیکتره که یاساکانی قورئان به سه رخۆیدا بسه پێنێ. بۆخۆی باش ده زانێ ، که ئه ویش وه کو هه موو که سێکی تر به ڕووت وقوتی له دایک بووه و هاتۆته دونیاوه،و هیچی له گه ڵ خۆیدا نه هێناوه. بابیر ته نها له وه بکاته وه که ئه وسامان و حه شامه ته ی که جه نابی هه یه تی له باوکیه وه بۆی به جێ نه ماوه و پاچ کاری بۆنه کردووه، یاخود جه نابی به کرێکاری و جوتیاری په یدای نه کردووه، بۆ نازانێت که ئه وموڵک و سامانه ی که هه یه تی هه رهه مووی هی ئه م میلله ته داماو هه ژاره یه و خوێنی ئه م کورده لێ قه وماوه یه. جه نابی ئه گه ر ده یهه وێ قورئان جێ به جێ بکات و هێنده پیاوو ئازاو به غیره ته ، ده بابفه رموێ و خۆ مشاکان عه رزیان نه کێڵاوه. هه موومان ده زانین و خۆشی باش ده زانێ که ئه وسامانه هه رهه مووی دزی یه و ماڵی میلله ته، خوداش له قورئاندا بڕیاری داوه ، ده بێت که سی دز ده ستی ببڕدرێت، ئایه جه نابی ئاماده یه ده ستی ببڕدرێت؟
ئه گه ر ڕاست ده کات؟و سه هوی نه کردووه و نه ی پڕماندووه؟. وه ئه گه ر ئه مه ش جێ به جێ نه کات، ئه وه دیاره له یاسای قورئان لای داوه جه نابی ده بێته یه که م که سی لاده رو لاڕێ و ..... وه وادیاره جه نابی هێنده موسڵمان و له خودا ترسه سه ری به به رماڵه وه نووساوه له به ر زۆرمانه وه ی له سوجده دا، وه یاخود هه رئه وه که قاچێکی له په ڕله مانه و قاچێکی له مزگه وته !! وه هه رئه وه که ڕێ ی داودی گرتووه و هه رڕۆژێک نا ڕۆژێک به ڕۆژوو یه و له گه ڵ هه ژارو نه داراندا ژیان به سه رده با!!.ده ک خودا به زه ویدا بت باته خوارێ.
خۆ ئه مه تاکه یاسایه که له قورئاندا، من نام هه وێ هه ندێکی تر بخه مه ڕوو....
له م ماوه ی ڕابردوودا، به ته مای ده رکردنی یاسای فره ژنی بوون له کوردستان، من وه کو تاکه که س پێم شتێکی باش یان خراپ نیه، به ڵام دیاره مه به ستم زیاتر سه رکرده و سه ره بێمێشکه کانی کورده،جه نابی له به رئه وه ی بێ زڕوێته و منداڵی نیه وبیری له وه کردۆته وه کاتێ که دووی لێدان، پێویسته یه کێک هه بێت که ئه م سه روه ت و سامانه ی بۆ به جێ بهێڵێ، بۆیه ئێستا ئاماده یه که بڵێ نابێت له یاساکانی قورئانی پیرۆز ده رچین، دیاره جه نابی به ته مای دوو سێ یه کی تره..... به ڵام دڵنیام که مه سعود بارزانی ڕازی نابێت و نای هه وێ کچه که ی هه وێی بۆ په یدا ببێت....
ئه گه رسه رانی کورد بیان هه وێ که قورئان ته تبیق بکه ن ، ئه وا ده بێت هه رهه موویان له مه سعود جه لاله وه هه تا بچوکتریان، به تێکڕایی ده ستیان ببڕدرێت و هه ریه که ی ئه وه ی که ژنی هه یه زینده به چاڵ بکرێت و ئه وه ی که تاکو ئێستا ژنی نه هێناوه له ده سه ڵات داره کان پێویسته داری حه ددی لێ ده ربکرێت، بۆیه دڵنیام که نێچیر هه ڵه یه کردوویه تی و وه کو..... پێ خورابێت ئاوایه، ده نا من به جێ به جێ کردنی یاساکانی قورئان زۆردڵخۆش ده بم چونکه هه موو سه رانی کورد به ده ست بڕاوی و هه ت کراوی ده بینم ، ئه وکاته سه ربه رزو دڵخۆش ده بم، وه دڵنیاشم که هه ژاران و لێ قه وماوانی گه له که شم له من دڵخۆشتر ده بن وگه شاوه تر ده بن، ئه وکاته برسیه تی و تینوویه تی هه موولایه کمان ده شکێت. وه هیوادارم که ئه وڕۆژه به چاوی خۆم ببینم و ئه وکاته و منیش برسیه تی و تینویه تی خۆم ده شکێنم.
سه ربه رزو سه رکه وتووبن.
سه روه ری بۆ شه هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان
سه رشۆڕی و خه جاڵه تی بۆ به رژه وه ند په رستان وگه نده ڵ و گه وه ڵه کان
شه کاوه بێ ئاڵای داد په روه ری و یاسا.
(قه ڵادزێ)