ئه‌مڕۆ ته‌رمی رۆژنامه‌نووس و خوێنکار سه‌رده‌شت عوسمان دۆزراویه‌وه..
Thursday, 06/05/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆلیژی زمانه‌کان به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، که ئیمڕۆ ته‌رمی رۆژنامه‌نووس و خوێندكاری قۆناغی چواره‌می زمانی ئینگلیزی له كولیژی زمانه‌كان زانكۆی سه‌لاحه‌دین ، كه له رۆژنامه‌ی ئاشتی نامه كاری ده‌كرد، له موسڵ دۆزراویه‌وه ، بڕیاره هه‌ر ئیمڕۆش بگه‌یه‌نرێته‌وه هه‌ولێر . رۆژی 4 ی ئه‌م مانگه به به‌رچاوی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و ده‌زگا تیرۆریسته‌که‌ی "پاراستن"کۆمه‌ڵێک ده‌مامکدراو له به‌رده‌م کۆلیژی زمانه‌کان به لێدان و زۆره‌ملێ سه‌رۆی رۆژنامه‌نووسیان خستبووه نێو ئۆتۆمۆبێڵێکی ژماره کاتی و فڕاندبوویان.
پاش دوو رۆژ فڕاندنی ئیمڕۆ له موسڵ به کوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
کوردستانپۆست به‌دواداچوونی زۆری کردووه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌رهه‌ق به شه‌هیدکردنی سه‌رۆی رۆژنامه‌نووس ریپۆرتاژێک بڵاوده‌کاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست