کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخ وخه‌نه‌...

Tuesday, 14/07/2009, 12:00


ڕووداوه‌کانی چه‌ند شه‌وی ڕابردووی شه‌قامی تووی مه‌لیك که‌ بۆته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ ڕاوکێیه‌کی زۆر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین که‌سی بێتاوان که‌وتنه‌ به‌ر هێرشی توندی هێزی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌ناو پێشمه‌رگه‌ که‌له‌ ئاکامی ئه‌و پشێویو شپرزه‌ییه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هاتۆته‌ کایه‌وه‌، که‌نه‌یتوانی چی تر کۆنترۆڵی خۆی بکاو هه‌ستا به‌ بیرازو حه‌سیر مه‌یانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی سه‌رقاڵی خۆشی وبانگه‌شه‌ کردن بوون بۆ لیسته‌که‌یان و به‌و هۆیه‌وه‌ که‌ش وئارامی هاوڵاتیانیان تێکداو گرژی و بێئومێدیان له‌ جێی خۆشی وپێکه‌نینی گه‌نج ولاوان دروست کرد، ئاخر ئه‌مه‌ خه‌سله‌تی ئه‌و سیستمانه‌یه‌ که‌ هه‌رگیز چاویان به‌ خۆشی وسه‌رفرازی به‌رتاقای کۆمه‌ڵگادا نایه‌، ئه‌وان له‌دیدی ته‌سکی خۆیانه‌وه‌ وا خۆیان ڕانه‌هێناوه‌ که‌ بزه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر لێوی مێرمنداڵان وساوایانی گه‌له‌که‌مان ، ئه‌وان هه‌ر سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی وقاتوقڕی و کاولکاری بون وخۆیان له‌سه‌ر سه‌کۆی به‌رزی به‌رژوه‌ندی میله‌ته‌وه‌ ته‌ماشا کردوه‌و خۆشحاڵ بوون به‌وه‌ی میله‌ت به‌خه‌سێنراوی وپه‌شۆکاوی ببینن، ئێدی ئه‌م تێڕوانینه‌ی ده‌سه‌ڵات ناتوانێ تا سه‌ر ته‌ماشاکه‌ر بێ ودۆڕاندنی حه‌متیش قبوڵ بکا، بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستان به‌ چه‌ندین گێره‌ شێوێنی و دروشم ولافته‌و وێنه‌ی لیسته‌ ئازادیخوازه‌کان و لابردنیان ودڕاندنیان له‌و شوێنانه‌ی هه‌ڵواسرابوون، زانیان به‌مه‌ش دادیان نایه‌ت بۆیه‌ دڕنده‌ ئاسا که‌وتنه‌ وێزه‌ی هاوڵاتیان و ئه‌یانه‌وێ له‌ ڕێگه‌ی تۆقاندن وهێزی چه‌که‌وه‌ خه‌ڵکی بترسێنن وناچاریان بکه‌ن له‌ماڵه‌کانی خۆیان کڕ بکه‌ون.

ئه‌م زیادڕه‌ویه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی کاك نه‌وشیروامان بۆ ئه‌سلمێنێ که‌ چه‌نده‌ پێوسته‌ (حزب وحکومه‌ت) له‌یه‌ك جیا بکرێنه‌وه‌، ئه‌و په‌لاماره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و پاسه‌وانه‌کانی بۆ سه‌ر تیمی که‌ناڵی(knn) گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن که‌ پرۆسه‌ی (گۆڕان) چه‌ند پێوسته‌و چه‌ندینش هاتۆته‌ پێشه‌وه‌و چه‌ندیش هه‌نووکه‌ له‌ واری جێه‌جێکردندایه‌.

ئه‌م به‌د کاریه‌ی به‌ناو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئه‌بوو گه‌ر هه‌ر پێشێلکاریه‌ك بکرایه‌ ڕاسته‌وخۆ ئه‌و پێشێلکاریه‌ بدرایه‌ته‌ ده‌ست کۆمیسێۆنی باڵاو وه‌ك سکاڵایه‌ك له‌وێ تۆمار بکرایه‌، پاشان وه‌ك ئه‌مه‌ نه‌کرا ئه‌بوو زیاتر ڕۆڵی پۆلیس و ئاسایش ڕه‌چاو بکرایه‌و گه‌ر پێوست بکرایه‌ له‌لایه‌ن دادگای سلێمانیه‌وه‌ به‌نووسراوێك دادگا ئاگادار بکرایه‌ته‌وانێ وپاشان هه‌نگاوه‌کانی تر ده‌ستی پێبکردایه‌، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا نه‌ئه‌بوو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ڕۆڵی پۆلیس ببینێ وبه‌بێ نووسروێکی دادگا هه‌ڵکوتێته‌ سه‌ر خه‌ڵکی وکه‌ش وئاوو هه‌واو ئازادی خه‌ڵکی تێکبدا.

ئه‌وه‌ ڕۆڵی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌کوێبوو کاتێ ڕۆژانه‌ ئێران سنووره‌کانمان تۆپ باران ئه‌که‌ن وگوندو مه‌ڕوماڵاتی گوندیان تێدا ئه‌چێ و نه‌وه‌زاره‌ته‌که‌یی ونه‌ حکومه‌ته‌که‌ی قه‌ره‌بوویان ناکاته‌وه‌؟ ئه‌وه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ کوێ بوو کاتێ تورکیا سنوور ئه‌به‌زێنێ و ژووری عه‌مه‌لیتیان له‌گه‌ڵدا دروست ئه‌کاو په‌لاماری گونده‌کان وخه‌ڵکانی بێ تاوان ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر زه‌وی وزاری خۆیان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ریان ئه‌که‌ن؟ ئه‌وه‌ ڕۆڵی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ چی بوو له‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له‌ گه‌رمیان و موسڵ؟ دیاره‌ ته‌نها وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیارانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌بڵێین کاکی وه‌زیر ده‌ست و قاچی له‌خه‌نه‌ گرتبوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە