کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سيناريۆي (ياري)

Wednesday, 17/07/2013, 12:00

1445 بینراوە


ديمه‌ني 1
مالَ . ده‌ره‌وه‌ . رۆژ
(مالَێكي له‌ خشت و قور دروست كراوه‌ ، بنميچي خانوه‌كان له‌ قاميش و دارە و هه‌ندێكي هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ، ده‌رگايه‌كي ره‌شي كۆن به‌ حه‌وشه‌ي مالَه‌كه‌وه‌يه‌ و بۆيه‌كه‌ي كالَ بوه‌ته‌وه‌ و لاي خواره‌وه‌ي ژه‌نگي گرتووه‌ ، بێ ده‌نگيه‌كي زۆر به‌سه‌ر مالَه‌كه‌وه‌يه‌)
(ده‌رگاي حه‌وشه‌ ده‌كرێته‌وه‌ هێدي له‌ناو ده‌رگاكه‌دا ده‌وه‌ستێت)
هێدي : (كچێكي 7 سالَه‌ قژێكي ره‌شي خاوي هه‌يه‌ و پێستێكي گه‌نم ره‌نگ ، وه‌ چاوه‌كاني خه‌والَو دياره‌)
(سه‌يري گه‌ره‌كه‌كه‌يان ده‌كات كه‌س نابينێت ته‌نها زارای هاورێي نه‌بێت كه‌ له‌ پێش مالَي خۆيان دانيشتوه‌)
(مالَي زارا له‌ ته‌نيشت مالَي هێدييه‌ خانوه‌يه‌كي گه‌وره‌يان هه‌يه‌ كه‌ به‌ شێوازي تازه‌ دروست كراوه‌ په‌نجه‌ره‌كاني له‌دووره‌وه‌ وه‌كو زيو ئه‌بريسكێته‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها ديواره‌كاني له‌ به‌ردي گران به‌ها رازێنراوه‌ته‌وه‌ ، له‌ خانوي ده‌ولَه‌مه‌نده‌كان ده‌چێت)
(هێدي ده‌چێت بۆ لاي زارا)

هێدي
چۆني زارا وه‌ره‌ ياري خه‌ت خه‌تێن بكه‌ين ، ياريه‌كه‌ي دوێنێ ته‌واو ئه‌كه‌ين
زارا
نا من ياري ناكه‌م
هێدي
بۆ چي ؟
زارا
باوكم ناهێليت ، ئه‌ليٍَت له‌گه‌ل ئه‌وان ياري مه‌كه‌ ، ئێمه‌ ده‌ولَه‌مندين وه‌كو ئه‌وان نين بۆ ئێمه‌ جوان نيه‌ ،
هه‌روه‌ها وتي دواي ياريه‌كانت لێ ده‌به‌ن .
هێدي
(به‌و ده‌نگه‌ي كه‌ له‌كاتي قسه‌كردن هه‌ست ده‌كه‌ي گرياني بێوه‌يه‌)
باش ..
(هێدي ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، پارچه‌ كه‌چێك ده‌بينێت و ده‌چێت له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌ي خۆيان ده‌ست ده‌كات به‌نوسين)
(دايكي هێدي دێته‌ده‌ره‌وه‌)

دايكي هێدي
كچم ئه‌وه‌ چي ئه‌نوسين
هيدي
دايه‌كه‌ گيان ئه‌وه‌ نوسيم ، ئێمه‌ش ده‌ولَه‌مه‌ندين


كۆتايی
..................................................

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)