کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وەڵامێك بۆ عیماد ئەحمەد، داواكاری گشتی بە توانان بەڵام...

Thursday, 30/04/2009, 12:00

1723 بینراوە


بەڕێزم جەنابتان لەكۆبوونەوەیەكدا بە دەزگاى داواكاری گشتیتان راگەیاندووە كە بە شێوەی چالاك كارەكانى ئەنجامبدات و بەرگری لەمافی گشتی بكات، من لێرەو دەڵێم بەڕێزم داواكارى گشتی كەسی بەتواناو لێهاتووى تێدایەو كارى جیدیان كردووە بەڵام حكومەت و یاساو دەزگاى پۆلیس یارمەتیدەرى نەبوون، نموونەش داواكارى گشتی كەلارە كە دەیان گەندەڵی و كارى نایاسایی شارەوانی كەلاریان لەبەردەستدایە، كەچی رێگری لەكارەكانیان دەكەن.
داواكارى گشتی كەلار كارى لەسەر ئەو گەندەڵییانە كردووەو بەڵگەو دۆكیومێنتی تەواویان لەبەردەستدایە، كەچی چەند بەرپرسێك لەسەرەوە بابەت و لێكۆڵینەوەكەیان راگرتووەو دایانخستووە (غلق كردووە)، بەڵام وەك ئەوەى پێیان راگەیاندووم بەڕێز حاكم فەرهاد ئەو بڕیاری داخستنەى تەمیز كردووەتەوەو رەنگە لێرەشدا مەترسی دروست ببێت بۆ سەر ئەو بەڕێزە كە دەیەوێت بەجیدی و دڵسۆزییەوە كار لەسەر ئەو راپرتی گەندەڵییە بكات.
بۆ زانیاری زیاتر و پشتگیری تەواوتان و راستیتان دەتوانن لەو بابەتە نزیك ببنەوەو ئەگەریش راست دەفەرموون فەرموون پشتگیری لەو بەڕێزە بكەن بۆ ەوەى گەندەڵچیەكان راپێچی دادگا بكرێن بەسزاى خۆیان بگەن.
بەڕێز عیماد ئەحمد ئەگەر ئێوە لەم كێشەیەی كەلار سەركەوتوو بوون ئەوا سوێندم بە خوێنی شەهیدان دەبێت ببمە پاڵپشتێك بۆتان لەمەودا بڕوا بە دڵسۆزی و زیرەكیتان بكەم.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)