مەسعود داوایەکی تاڵەبانی بەتووندی ڕەتکردۆتەوە
Thursday, 28/04/2011, 12:00
کاتێك تاڵەبانی لەگەڵ مەسعودی تەزوویر کۆبوبۆوە لە هەولێر لەدوای سەرهەڵدانی ڕاپەڕینەکانی شاری سلێمانی و چواردەوری دژ بەنایەکسانی و گەندەڵی هەردوو بنەماڵە، مەسعود بارزانی سەرۆکی تەزوویر کاتێ تاڵەبانی پێشنیاری ئەوەی بۆ کردوە کە هەردوو حزب ببنەوە بەیەك و هەموو هێزەکان تێکەڵ بەیەك بکەنەوەو، دواتر یەکێتی بگەڕێتەوە بۆ باوەشی حزبی دایك(پارتی)، مەسعود هەر دەست بەجێ ئەم پێشنیارو داوایەی تاڵەبانی رەتکردۆتەوە.
ئەگەر چی سەرۆکی تەزوویر گەلێ پێخۆشە لەکوردستان جگە لەخۆی و بنەمەڵە هەزار پیاوەکەی کەسی تر نەبێ خاوەنی دەسەڵات و سەروەت و پلەو پایە بن، لێ بۆ ئەو، بەڕواڵەت وا خۆی نیشان ئەدات کەسێكی دیموکراتخوازو باوەڕی بە فرە حزبی و ئایدیای جیاواز هەیەو پێیوایە پێوستە لەو هەرێمەی ئەودا چەندین حزبۆکە و ناو و ڕەنگی جیاواز هەبێ بۆ ئەوەی وای دەربخا لای دۆست و نەیارانی کە پیاوێکی فول ئاشتیخواز و باوەڕی بە پێکەوە ژیانی بە تێکەڵ هەیە.. کەئەمەش یەکێ بوو لەو دروشمانەی کە لە دواهەمین دیوەخان و کۆنسێرتی ١٣ بەڕێوە چوو.
هۆکاری سەرەکی ئەو داواو پێشنیارەی تاڵەبانی بۆ گەڕاندنەوەی یەکێتی بۆ نێو پارتی تەنها ئەوەبوە کە مەسعود پێیووتوە، لەبەرئەوەی یەکێتی لەئاستی ئەندام سەرکردایەتی کەسایەتی ((فایلدار))ی تیایە و ئەمەش ئەبێتە هۆی لەکەدار کردنی (پارتی) ، بۆیە وەك بەتاڵەبانی ووتوە" پێوستە پارتی کەسانی فایلدار نەگرێتە خۆ" چونکە پارتی هەروەك ئەوەی لەو کۆنسێرەتەدا باسی لێوە کرا، کە کەسی فایلداریان نیە، بۆیە بەم هۆیەوە ، تاڵەبانی دەم چاوی خۆی گرژ کردبوو ، چونکە لای وابوە کە سەرۆکی تەزوویر بەم پێشنیارە دڵخۆش ئەبێ.
جا خەڵکینە وەرن سەیری ئەم گەڵتە جاریە کەن و خۆتان قەزاوەت بەن، پارتی چ پێوستی بەفایل هەیە، خوا هەڵناگرێ و پێوست ناکا هیچ کات بوختان و درۆیان بۆ هەڵببەسترێ لەوەی کەئەمان خاوەنی کەسانی فایلدارن.. ئەوان ڕەنگە مەبەستیان پاکێتی و کوردپەروەری و داوێن پاکی بێ.. ئەگینا ئەوەی ئەمانە بناسێ ئەزانێ کەخاوەنی هەموو شتێکن جگە لەمۆڕاڵ و خۆشەویستی نیشتمان و گەلی کورد..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست