بێویژدانى سەلاحەدین محمد بەهادین لە نێوان حەماس و پەكەكە دا
Thursday, 16/07/2009, 12:00
ئەو كەسانەى كە ئەمڕۆ لە ناو حیزبە كوردیەكاندان و خۆیان ناو ناوە سیاسى هیچ نین جگە لە كەسانێكى حیزبى و كەسانێكى ناسیاسى,دەكرێـ تۆ سیاسى بیت و حیزبى نەبیت بەڵام ناكرێت حیزبى بیت و سیاسى نەبێت و هیچ لە سیاسەت نەزانیت,چونكە ناسیاسى بوونى كەسانى حیزبى كارەساتە نەك تەنها بۆ خۆى بەڵكو بۆ حیزب و كۆمەڵگاش,بەحوكمى ئەوەى كە میللەتى كورد زۆرینەیەكى نەخوێندەوارە,نەخوێندەوار جارێك بەو مانایەى تواناى هەستكردنى نییە بەمانا و دەلالەتى ئەو دەستەواژانەى كە حیزبیە ناسیاسیەكانى ئەمڕۆى نێو كایەى سیاسەت و حیزب لە كوردستنادا دەرى دەبڕن,جارێكیتریش نەخوێندەوارە بەو مانایەى ئەوى دەیبزوێنێت عاتیفەیە نەك عەقڵ.
لێدوانەكەكەى ئەمیندارى یەكگرتووى ئیسلامى بۆ "ڕۆژنامەىتودەى زەمانى" توركیا و ئاشكراكردنى هەڵوێستى خۆى لەبارەى كوردانى باكور بەتایبەتى هەڵوێتى بەرامبەر بە پەكەكە و دەتەپە ,لەبەرامبەر ئەمانەشدا هەڵوێستى بەرامبەر بە "ئاكەپە".ناسیاسى سەركردەى حیزبەكانى كوردستان ئەوەیە كە وا دەزانن ئەگەر لێدوانیان دا بۆ میدیایەكى غیرە كوردى ئیتر ئەو لێدوانەیان وەرناگێڕدرێتەوە سەر زمانى كوردى بۆیە بە ئارەزووى بەرژەوەندیەكانى خۆیان لێدوان دەدەن.
سەلاحەدین بەهادینیش بەهەمان عەقڵیەتى تێنەگەیشتنەوە بە دونیاى ئەمڕۆ میدیا و سەردەمەكەى ڕۆژانە لێدوانى هەڵەو هەرزە دەدات,كەدەڵێم ئێمە خاوەنى سەركردەى حیزبى ناسیاسین بەڵگەشم بۆ قسەكانم ئەوەیە كە هیچ سەركردیەكى حیزبى كوردى نیە لە كاتى لێدوان و قسەكردنیدا حساب بۆ چەند سەعاتێك پاش ئەو لێدوانە بكات,بە قسەى سەكردەیەكى دیارى ناو یەكێتى كە ووتوویەتى "بەدرێژاى مێژوو یەكێتى موزەحى دەستى لێدوانەكانى تاڵەبانى بووە"ئێمە نامانەوێت لێرەدا باسى تاڵەبانى بكەین بەڵام ئێوە ئەتوانن بە سەرنجێكى خێرا چاوێك بە ئەرشیفى ئەو لێدوان و قسانەدا بخشێننەوەكە تاڵەبانى داویەتى بەتایبەتى ئەو لێدوانانەى كە بۆمیدیاكانى ووڵاتانى ئیقلیمى بیانى داوە یان ئەو لێدوانانەى كە لەكاتى سەردانەكانی و كۆبوونەوەكانى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو ووڵاتانەدا داویەتى.باس كردن لەتاڵەبانى لەوەها بابەتێكدا بۆ ئەوەیە كە پێتان بڵێم ئێمە خەڵكانیترمان هەیە هاوشێوەى تاڵەبانىلە كاتى لێدوانى بۆ میدیاكانى ووڵاتانى ئیقلیم ئاوازى خۆى بیر دەچێتەوە بەئاوازاى بەرژەوەندیەكانى ئەو ووڵاتە دەخوێنێت.
پێش ئەوەى بچمە نێو بابەتەكەوە پێویستە ئەندامانى یەكگرتووى ئیسلامى واز بهێنن لە تەقدیس كردنى ئەمیرەكەیان چونكە ئەو تەقدیسكردنە دەبێتە هۆى ئەوەى كە ئەمیرەكەتان لە هەڵەكانى بەردەوام بێت و بەرەوهەڵدێر هەنگاو بنێت,وەك ئەوەى ئێستا كە نەیزانیوە چۆن قسە دەكات و لێدوان دەدات لەم سەروەختى هەڵبژادنەدا.
ئێستا با لە بەراوردێكى نێوان پەكەكە و حەماس و دەتەپەوە بێویژدانى سەلاحەدین محمد بەهادین بخوێنینەوە.
نازانم سەلاحەدین محمد بەهادین چ قیاسێكى بۆ تیرۆر هەیە ؟تیرۆر لایە ئەمیرى یەكگرتوو چییە و چ كارێك تیرۆرستیە؟
كاتێك سەلاحەدین بەتهادین خۆى بە شوێنكەوتووى دینى ئیسلام دەزانێت ئایا كامە ئایەت و حەدیش هەیە كە باسى تیرۆرو كارى تیرۆرستى كردبێت؟بۆ ئایەتێكى نەهێناوەتەوە پێمان بڵێت كە بە پێى ئەم ئایەتە پەكەكە تیرۆرستە؟
كەواتە ئێمە و سەلاحەدین و هەموولایەك دەزانین كە هیچ ئایەت و حەدیسێك نیە باس لە ووشەى تیرۆر بكات بەڵكو وشەى تیرۆر داهێنراوێكى ئەمەریكا و ڕۆژئاواییە,ئەگەر بەم قیاسەش بێت كە سەلاحەدین محمد بەهادین بەكارى هێناوە ئەوا ئێمە لە باسكردنى حەماس و پەكەكەدا ویژدانى ڕزیووى سەلاحەدین محمد بەهادین دەخوێنینەوە,پێتانى دەڵێن ئەو لێدوانە تەنها لە پێناو چەند لیرەیەكى بێئەرزشى ئۆردۆغاندا وتراوە.
-ئەو بزوتنەوەى حەماسەى سەلاحەدین خۆپیشاندانى بۆ دەكردن ئەوانیش بەهەمان شێوەى پەكەكە لە لیستى تیرۆردان.
-پەكەكە و حەماس هەردوولایان باوەڕیان بە توندو تیژى هەیە.هەردولایان هێزى چەكداریان هەیە.
-پەكەكەو حەماس هەردوولایان خاك و ئاویان داگیر كراوە.
-فەلەستین و كوردانى باكور هەردوولایان سەدان هەزار كوژراویان هەیە بەدەستى وڵاتانى توركیاى حزمى سەلاحەدین و ئیسرائل.
-ئیسرائیك و دەوڵەتەكەى ئۆردۆغان هەردوولایان دوو دەوڵەتى نا ئیسلامین.
-ئیسرائل ڕازیە بەوەى كە دەوڵەتى فەلەستینى دابمەزرێت بەڵام ئۆردغانەكەى خزمى سەلاحەدین محمد بەهادین ڕازى نییە ناوى كودریش ببیرێت.
-ئۆردۆغانەكەى خزمى سەلاحەدین باوەڕى بە یەكپارچەى خاكى توركیا هەیە بەڵام ئیسرائیل باوەڕى بە دابەشكردنى فەلەستین هەیە ب دوو دەوڵەت.
-عەرەبەكانى ئیسرائیل بەزمانى خۆیان دەنوسن ئەخوێنن قسە ئەكەن حكومەت و ئیدارەیان هەیە بەڵام حكومەتەكەى ئۆردۆغانى خزمى سەلاحەدین ڕێگە نادات نەك حكومەت بەڵكو منداڵانى سەرەتاى بە زمانى كوردى بخوێنن.
-هیچ ئەندامێكى دەتەپە و پەكەكە و كوردى باكور لە سەردەمى بەعسدا ئامادە نەبوون خوێنى كورد بڕێژن بەڵام ئەو حەماسەى كە سەلاحەدین محمد بەهادین بۆیان دەگریاو خۆپیشاندانى بۆ دەكردن گەورەترین پاڵپشتیان لە سەدام كردوو مولازم محسینەكەى سلێمانى كە فەلەستینى بوو كچ و ژنى كوردى هەتك دەكرد بەڵام باسەلاحەدین محمد بەهادین ناوى كودرێكى باكورمان پێبڵێت كە وەك ملازم موحسنى فەلەستینى كچ و ژنى كوردى هەتك كردبێت؟
نامەوێت زۆرتر لەو بارەیەوە بڵێم و لەبەرنەبوونى كات ,بەڵام ئەوسەلاحەدینەى كە ڕازیبوو بە دەستوریكى دیكاتتۆرانە لە پێناوى 10ملیۆن دۆلار لە مەسعود بەرانى و لە پێناوى ئەو مەعاشەى كە سەلاحەدین محمد بەهادین مانگانە 4500000 دینار وەردەگرێت.ئەو لێدوانانەشى تەنها لە پێناو لیرە بێبایەخەكى توركیادا داوە.
بۆئەوەى هەموو لایەك باش بزانن سەلاحەدین محمد بەهادین مانگى4500000 دینار وەردەگرێت بەناوى خانەنشینى!ئەمەش پارەى دزراوى خەڵكى عێراقە و لەلایەن سەركردەى حیزبەكانەوەبەناوى جۆراو جۆر دەدزرێت...
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست