کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەلیەكانى وەزارەتى پێشمەرگە ف.ل.ك ...بەشى دووەم

Sunday, 27/12/2009, 12:00


لە راپۆرتى پێشوو باسمان لە بەشێك لە گەندەلیەكانى هەیئەى گشتى ژمیریارى كرد لە راپۆرتى ئەم جارە لە باس لە گەندەلیەكانى وەزارەتى پێشمەرگە (ف.ل.ك) هەیئەى گشتى ئیدارە و میرە دەكەین.



2.هەیئەى گشتى ئیدارە و میرە

بەر پرسى ئەم هەیئەیە (فریق شیراون)ە كە ئەم بەریزە كە كەس نازانێت چۆن و لە بەر چى ئەم پلەى پێ بەخشراوە وە بووە بە فریق سەرەتا با لەوە دەست پێ بكەین كە ئەم بەرێزە لە بەر دزى و گەندەلى دارایی و ئیدارى و ئەخلاقى ئاگاى لە هیچ نیە ئەوەتا هەرچى خەلكى نەخوێندەوارە لە دەورى خۆى كۆ كردۆتەوە یەكێكى وەك محى الدین كە كردویەتى بە بەرپرسى نوسینگەى خۆى بە بەرزترین پلە (مقدم) تا چند سال پێش هەموو دەزانن كە وەك شۆفیرى فریق شیروان دامەزرا یا خود فریدون كە نازانیت ناوى خۆى بنوسیت كراوە بە سكرتیرى یا خالد كە ئەویش هەر وەك ئەوانە ئەوتا برایكى محى الدین بە ناوى سامان ماوەى سالیكە دامەزراوە وە كراوە بە ملازم اول وە لەو رۆژانەش دەكرێت بە نقیب فریق شیروان كە ئەگەر بێت و حسابى بكەین بن دیوارەكانى لە حساب ناێت %5 ئەو شەخسانەى كە ناویان لەسەر لیستى ئومرەى ئیدارە و میرەیە كە مانگانە تەنیا مووچە وەردەگرن ئەوا بن دیوارى فریق شیروانن كە ناوەكان وجودیان نیە ئەمە جگە لەوەى كە چەندین سەیارەى (ف.ل.ك)ى لایە وە رۆژانە ئەم سەیارانە بە دەست محى الدین و حیمایەكانیەتى كە لە ناو شار بە بێ رەقەم دەسورێنەوە وە غەدر لە خەلك دەكەن هەموو رۆژێك وێولاتى مەسروفاتى سەیارەكانى لیوا شیروان بێ یەك و دوو و بێ ئەوەى بە دروستى تدقیق بكرێت ئەوا سەرف دەكرێت ئەمە جگە لەوەى كە سەرجەم مەسروفاتى مالى خۆى و محى الدین و فریدون و خالد دەكرێتە وێل و لە حسابات سەرف دەكرێت ئەم بەرێزە كە شەوان لەبەر مەى خواردنەوە و رابواردن  ئاگاى لە هیچ نیە كراوە بە راویژكارى مسعود بارزانى بۆ كارى سەربازى بۆیە حالى پێشمەرگە وا خۆشە مانگانە بە ملیۆنها پارە لە حسابات سەرف دەكرێت بە ناوى مەسروفاتى نوسینگەى فریق شیروان كە گوایە هاوكارى پێشمەرگە یا مالى شەهیدانیان كردووە كە هەموى لەلایەن محى الدین مانگانە بە درۆ بە ناوى پیشمەرگە و مالە شەهیدان كە هەریەكەیان لە 500.000 كەمتر بۆ سەرف نەكراوە دەكرێتە نوسراوێك وە بەناوى ئەوان ئیمزا دەكرێت وە لە حسابات بێ یەك و دو سەرف دەكرێت كە هیچ مانگێك لە بگرە لە 5 تا 7 ملیۆن كەمتر نەبووە كە هەر هەمووى دەچێتە گیرفانى فریق شیروان وە رۆژانە كە دێتە دەوام هێشتا سەر خۆشە و ئاگاى لە خو نیە وە هەرشتەكى ببیتە پێشى بێ ئەوەى بزانێت چیە ئیمزاى دەكات ئەوتا چەندین كەس بە پلەى بەرز بەرز وەك عمید و عقید وە بگرە لیواش بەناوى (ف.ل.ك) ناسنانەیان بە ئیمزاى فریق شیروان بۆ دەرهاتووە وە زۆربەشیان كورد نین عەربن كە  ده‌ڵاڵى بۆ فریق شیروان دەكەن رۆژانە ئاگاى لە ئیدارە و میرە نیەكە چى دەكرێت ئەوەتا لەو رۆژانە كە بینایەن گواستەوە دەتوانن بچن تەماشاى بكەن كە چ مەسروفاتێكى كردووە بەقەد مووچەى یەك مانگى لەشكر مەسروفاتى كردووە بۆ شوێنى خۆى لە بینایەى نوێ باش بوو لەو مەجالەش باقى یوسف لێژنەى كرین بۆ خۆى قازانجیكى زورى كرد كە لە هەموو شتەكان زورزیاتر لە نرخى خۆى تەخمین كرد بوو كە هەموو پارە زیادەكەى بو خۆى برد وە لەو رۆژانە لە شوێنێك ووت بووى ئەگەر جارێكى تر فریق شیروان بینایە بگوازێتەوە ئەوە دەبم بە ملیون لێر لێرەدا دەبێ ئەوە بپرسین كە وا ئیشى تدقیق كە بەرپرسەكەى توانا ێدیق چیە چون ئەو تەخمینانەى تدقیق كردووە.

لەدواى فریق شیروان دەبێت باسى بەرپرسى ئیدارە (ماموەستا عبدالعزیز)بكەین كە بۆ هەموو شتێك دەبێت چگە لە بەرپرسى ئیدارە ئیستاش هەر وا دەزانێت كە لە گوندەكانى بارزانە رۆژانە ژوورەكەى لە گەل دیوەخان هیچ فەرقێكى نیە هەرچى خزم و كەسوكارى خۆى هەیە هەموى لە لاى خۆى دامەزراندووە وە جگە لە ئیش كردن بو مزوریەكان یا ئەوانەى كە لە سەرەوە دێن ئیش بو كەس ناكات وە بەكەیفى خۆى پلەى خەلك بەرز دەكاتەوە ئەوەتا ئەو جماعەتى خۆى كە هیچیان شایانى ئەوە نینیە كە ببن بە پ.م سادە ئەوەتا هەموو باشترین پلەیان پێ دراوە وە لە ماوەى چەند مانگ چەند جار پلەیان بۆ بەرز دەبێتەوە كە چى بۆ پێشمەرگەش بە 10 سال پلە بەرز نابێتەوە شەخسێكى كردووە بە سكرتێرى خۆى بە ناوى على كە تەنیا كارى بەرتیل وەرگرتنە بە بێ بەرتیل هەتا سلامیش ناكات ئەوەتا پێش ئەوەى كە بێتە وەزارەت لە برسان دەمرد بەلام ئێستا بە بەرتیل وەرگرتن بۆتە دەولەمەند و هەر بەو بەرتیلانە خانوویەكى كرد و چەندین شتى تریش مانگانە كە نسریەى ئیدارە دەدرێت ئەوە %80 بۆ ماموەستایە و باقیەكەى تریشى على بەكەیفى خۆى دابەشى دەكات ماموەستا عبدالعزیش وەك ئەوانى تر چەندین بن دیوارى هەیە كە مانگانە تەنیا مووچەیان وەردەگیرێت ئەوتا ماوێك پێش ئیستا لە كاتى تەخمین ئەو بن دیوارانەى كەشف بووە وە شەخسێك بە ناى فرست لە حسابات كە تەخمینى دەكرد زانى كە ئەمانە بن دیوارى ماموەستا عبدالعزیزن ئەوە بوو ماموەستا عبدالعزیز بە هەر جۆرێك بیت بە واستەى بكر و شیخ سالار شتەكەیان شاردەوە وە وایان لە فرست كرد كە واز لە دەوام بهێنیت وە ناوى بخەنە سە ر لیستى ئومرە.

لێرەدا دەبێت باس لە احمد عیسى بەرپرسى فلم مركزى بكەین كە نابێت بلێن قلم مركزى دەبێت بلێن مالى احمد عیسى چونكە ئەوانەى كە لە قەلەم دەوام دەكەن تەنیا مالى احمد عیس خویانن كە خوى احمد عیسى و دوو كورەكەوە كچەكەى برایەكەى و برازیەكەى خویەتى تەنیا كەسێك كە لە مالى احمد عیسى دەوام ناكات خێزانەكەیتى كە ئەویش ناوى وەكو بن دیوار هەیە وە مانگانە مووچەكەى وەردەگیرێت تاكو ئیستا احمد عیسى 4 جار زەوى وەرگرتووە وە چەندین سەیارەى (ف.ل.ك)ى فرۆشتووە ئەمە جگە لەوەى كە كورە بچوكەكەى بە ناوى سعید كە هێشتا نەبوتە 18 سال وا دەكرێت بە ملازم وە زەویشى وەرگرتووە وە ئێستا لە هەفتەى رۆژێك دێیتە دەوام ئەگینا وەك بن دیوار بوو وە كورەكەشى بە ناوى رەزا ئەویش 2 زەوى وەرگرتووە وە ماوێك پیش ئیستا سەیارەشى وەرگرت و لەم نزیكانە پلەى دەكرێت بە رائد احمد عیسى هەر نوسراوێك كە دەردەچێت بە كەیفى خۆى دەستكارى دەكات وە تەنیا بە پارە ئیش دەكات وە زۆر جار ئەوانەى كە پلەیان بەرز دەبێتە بە پارە ئەو پلیەى كە بۆیان دانراوە لەویان زیاتر بو دەكات وە سەیر لەوە دایە كە چ فریق شیروان و چ ماموەستا عبدالعزیز لەبە دزین ئاگایان لێ نیە مانگانە نەسریەكى باشیش وەردەگرێت وە تاكو ئیستا چەدین بریارى دامەزراندن بە ناوى خەیالى لە قلم مركزى دەرچووە كە احمد عیسى ئەو بریارانە دەر دەكات وە مانگانە مووچەكانیان خۆى وەرى دەگرێت وە كەس قسە ناكات.

لەدواى ئەمانە دەبێت باس لە ئیدارە مراتب بكرێت كە بەرپرسى ئەم بەشە (ابراهیم ملا غریب)ە كە ئاگاى لە هیچ نیە ، ئەو شەخسانەى كە لە ئیدارە مراتب دەوام دەكەن ئەوا بەكەیفى خۆیان خزمەت بۆ پێشمەرگە زیاد دەكەن بە پارە بە تایبەتى سامان كانبى وابزانم لە جیاتى زیاد كردنى هەر سالێك خزمەت بۆ پێشمەرگە برى 50 دۆلار وەردەگرێت ماوێك پێش ئیستا خزمەتى یەكێكى زیاد كرد بوكە كەشف بوو بەلام لە جیاتى ئەوەى عقوبەى بدەن وا بریارە كە پلەى بەرز بكەنەوە وە هەروەها برایكیشى لە فەرماندەیى هەولێر بن دیوارە وە ئەویش سەیارەكى وەرگرتوەە.

لە دواى ئەمانە دەبێت باس لە ئەرشیف بكەین كە بەرپرسى ئەم بەشە ریبازە زور سەیرە دەسەلاتى ریباز لە ناو وەزارەت بگرە لە وەزیر زیاترە وە هەموو ئیشەكى پێ دەكرێت وە رێزەكى تایبەتى هەیە لە لایەن فریق شیروان و بكر و جماعەتى مەكتەب سەرۆك و پاراستن ئەویش لەبەر ئەوەى كە چەند كچى لەلا دەوام دەكەن وە ئەوانیش لەبەر خاترى خاترداران ریز لە ریباز دەگرن وە ریبازیش لە برى ئەو ریزگرتنە ئەوا جاسوسی و ........... بۆ دەكات ئەوتا هەموو براكانى لە وەزارەت دامەزراون وە خوشى لە ماوەى چەند مانگ دوو جار پلەى بەرز كراوە وە كرا بە مقدم و براكەشى لە ماوەى چەند مانگ پاش دامەزراندنى پلەى بەرز كراوە ئەویش وەك ئەوانى تر چەندین بن دیوارى هەیە وە هەر شتەك بلێت ماموەستا عبدالعزیز نالێت نا وەئەوەش بزانن كە ریباز وەك جاسوسى پاراستن دانراوە لە ناو وەزارەت وە دەبێت هەموو رۆژێك راپۆرت ببات بۆ پاراستن وە فریق شیروان و بكر ێدیق و ماموەستا عبدالعزیز ئەوە دەزانن بۆیە هرچى داوا بكات بۆى دەكرێت ئەوەتا هەر ئەو بوو بە درۆ چەندین راپۆرتى لەسەر فرێت نوسى لە ترسى ئەوەى كە گەندەلیەكانى خۆى وە ماموەستا كەشف نەبێت وە فرسەتیان نەقل كرد بۆ ئومرەى ئیدارە میرە.

با باسێكى میرەش بكەین كە بەر پرسى ئەم بەشە موسى هالو براى محمود هالویە كە مانگانە ئەو ئازووقەى كە دێت زۆربەى بۆ ئەو كەسانە دەدات كە كارى گەوادى بو دەكەن وە بە پیكاب ئازوقە بو ئەو مالانە دەنێرێت .

لێرەدا دەبێت باس لە بەشى خانەنشین بكەین كە ئەم بەشە دەبێت ناوى بگۆرێت بۆ مەلحە چونكە لە بەرپرسەكەى گرتویەتى تا فراشەكەى كاریان بەس رابواردنە وە سەیر ئەوەشە كە هەر لە ناو وەزارەت وە لە بەشى خانەنشین ئەو ئیشە لەگەل یەكتر دەكەن ئەوەتا عمید احمد كە تا چند سال پێش ملازم بوو ئێستا بەو چەند سالە كراوە بە عمید و بەرپرسى خانەنشین یا خود رزگار قادر كە ئەویش هەر وا بوو ئیستا كراوە بە بەرپرسى حساباتى خانەنشین و تەنیا كارى دزى كردن و گەندەلى ئەخلاقیە وە .

ئەو شەخسانە كە باش كران هەلر هەمویان سەیارەى وەزارەتیان لایە كە مانگانەش مەسروفاتى بەنزینیان بۆ سەرف دەكرێت كە تەنیا ئیش و كارى مالى پێ دەكەن.

ئەوەى كە باس كرا بەشێكى زۆر بچووك بوو لە گەندەلیەكان وە ئەم بەرێزانە ناوى پێشمەرگە كە زەمانێك سمبولى كوردایەتى وە خەبات و بەرخودان بوو ئێستا لە سایەى ئەم شەخسانە ناوى پێشمەرگە بۆتە ئەوەى كە خەلك بە چاوێكى سوك تەماشاى پێشمەرگە بكات.

ئایا سەركەردایەتى كورد و شەخسى مسعود بارزانى كە خۆى بە فەرماندەی فەرماندەییى لەشكرى كوردستان دەزانێت ئایا ئاگادارى ئەو گەندەلیانە نیە یا ئەویش لەوان گەندەلترە كە هیچ هەلوێستیكى نیە بۆ نایەن كە بزان لە ناو وەزارەت و لەشكر چ دەكرێت.

بۆیە لێرد داوا لەسەرجەم پێشمەرگە بەرێزەكان دەكەم كە وا هەلوێست وەربگرن لەبەرامبەر ئەو گەندەلیانە و ئەو شەخسانە ئەم جۆرە شەخسانە بەرپرسی پێشمەرگەن بۆیە بە چند مانگ جارێك مووچەى پێشمەرگە دەدرێت وە تاكو ئیستاش كەس حساب بۆ پێشمەرگە ناكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە