کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌گه‌ هه‌وشاره‌کانی ئه‌نفال ، یان درۆ شاخداره‌ کانی کوردستان پۆست. وه‌ڵامێک بۆ ئه‌لره‌فیق حیزبی فه‌همی کاکه‌یی.

Saturday, 09/05/2009, 12:00


له‌ هیچ داب و نه‌ریتێکدا نه‌ بوه‌ دومیدیای ئازاد دژایه‌تی یه‌کتر بکه‌ن ، چونکه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی نوسین و خستنه‌ روی ووتارو بابه‌ته‌کان ئیتر لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ‌یه‌ک له‌و میدیا ئازادانه‌ مونحریفه‌و ئینحرافی له‌ ئازاد بونی خۆی کردوه‌. پێش هه‌مو شتێک کوردستانێت گه‌ر ئازاده‌ ، بۆ و چۆن و له‌ سه‌ر چی بنه‌ مایه‌ک دژایه‌تی کوردستان پۆست ده‌کات ، لایه‌کی که‌ ئه‌وه‌نده‌ی کوردستاننێت له‌دژی کوردستان پۆست وتار داده‌گرێ به‌ڵام کوردستان پۆست تا هه‌نوکه‌ش یاساو رێسای خۆی پاراستوه‌و پێشم وانیه‌ خۆی به‌و جۆره‌ وه‌ڵامانه‌وه‌ سه‌ر قاڵ کردبێت ، چونکه‌ کوردستان پۆست ئه‌رکێکی مێژویی له‌سه‌ر شانه‌و له‌وه‌ش زۆر گه‌وره‌تره‌ که‌ کاتی خۆی بۆ فه‌همیه‌کان بکوژێت ، من لێره‌دا راستیه‌ک ده‌وروژێنم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ، له‌و ساته‌وه‌ من به‌چه‌ندین ناو ده‌نوسم و به‌ئیمێڵی جیاواز تائێستا کوردوستان پۆست داوای پرۆ فایلی منی نه‌کردوه‌و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا هه‌نوکه‌ نازانن من کێم و له‌ کام قوژبنی ئه‌م کوردستانه‌وه‌ ده‌نوسم ، چونکه‌ کوردستان پۆست ئه‌وه‌ی به‌لاوه‌ گرنگه‌ نوسه‌ر له‌ خزمه‌ت میله‌ته‌کیدا بنوسێت و ده‌سه‌ڵاتی مافیای سوک و سه‌لیم و ریسوا بکات نه‌ک به‌ هاوشێوه‌ خائینه‌ کانی وه‌ک فه‌همی کاکه‌یی و هتد....... ، یان کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات خه‌می خه‌ڵکی و داواو داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان بخاته‌ روو ، نه‌ک وه‌ک پیره‌ژن دانیشێ ته‌تیله‌و به‌بیله‌ یان کوڵکو مو شی بکاته‌وه‌ ، کوردستان پۆست کارو ئه‌رکی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تری له‌سه‌ر شانه‌ که‌ کوردستانێت و فه‌همی کاکه‌یی کۆنه‌ ره‌فیق حیزبی بیری لێ ده‌که‌نه‌وه‌.

فه‌همی کاکه‌یی له‌بری ئه‌وه‌ی باس له‌ کامڵ بونی خۆی بکات که‌ ده‌عوه‌تی پیاوانی رژێمی ده‌کردو ده‌چونته‌ داقوق ، ده‌ڵێ کاتێ منداڵ بوم ، راست ده‌که‌یت فه‌همی کاکه‌یی تۆ به‌شیری به‌عسێه‌تی گۆشکرایت و یه‌که‌م پیاوی (حاجی عه‌بد) ی ئه‌منی عامی به‌غدا بوی ، حه‌دی عه‌قه‌ل ده‌بو درۆیه‌کت بکردایه‌ که‌ سه‌ر ده‌میانه‌ بوایه‌و که‌س نه‌ی ناسیتایه‌ ، به‌ڵام کاتێک مه‌ردم تۆ ده‌ناسێ چۆن جورئه‌تت کرد له‌ کوردستانێت خۆت بخه‌یته‌ گه‌مه‌یه‌ک که‌ لێی ده‌رباز نابیت ، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کوردستاننێت نوسیوته‌ به‌عه‌قڵه‌ شه‌ق و شره‌که‌ی خۆت وات زانیوه‌ هه‌ر له‌ ئه‌وروپا ده‌بینرێت ، ئه‌ی نه‌ت زانی منێکی گه‌رمه‌سێری لێت هه‌ڵده‌په‌رم و بۆ کوراو کورت به‌درۆت ده‌خه‌مه‌وه‌ ، باشه‌ لێره‌دا بۆ ده‌بێ له‌ هاو کاری کردنی جاش و خۆفرۆش و تاوانباری ئه‌نفال و بکوژی 18 پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له‌ به‌کربایه‌ف و مامه‌ ریشه‌و ده‌یان و سه‌دان شه‌هیدی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان که‌ به‌ده‌ستی گۆربه‌گۆر ته‌حسین شاوه‌یس و هادی شاوه‌یس شه‌هید کران تۆ خرایته‌ نێو بازنگه‌که‌ ؟ گه‌ر وانیه‌ بۆ شه‌فافانه‌و زیره‌کانه‌ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه‌ ؟

بۆیه‌ لێره‌وه‌ پێت ده‌ڵێم ئێوه‌ ی به‌عسی و خۆفرۆش هه‌ میشه‌ پیشه‌تان ئه‌وه‌ بوه‌ که‌ له‌ کاتی ده‌سه‌ڵاتدا هینتان ده‌کرد ، به‌ڵام کاتێ که‌ بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بون هینتان ده‌دا ، ئه‌و رێچکه‌یه‌شتان له‌ عه‌ره‌به‌ شۆڤێنیسه‌کانه‌ وه‌ وه‌ک میراتی بۆ ماوه‌ته‌وه‌ . به‌ڵام مخابن عومه‌ر فارس بۆ رازاندنه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌ فرۆشراوه‌که‌ی بێ گوێدانه‌ پرنسیپه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ری و ناسینی خه‌ڵکانی کۆنه‌ به‌عسی یان بێ لێکۆڵینه‌وه‌ نوسین و با به‌ت بڵاو ده‌کاته‌وه‌ ، که‌ نازانێ فه‌همی کاکه‌یی پیاوی (حاجی عه‌بد) بوه‌ . ره‌نگه‌ ئه‌م راستیانه‌ش بزانێ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی رێگای کوردسانی لێ قه‌ده‌ غه‌ نه‌کرێ ، خۆی کردوه‌ به‌ هاو پیشه‌یان..........................

تێبینی \

ئاخۆ چی پێشنیازێکت بۆ کاک مه‌سعود ده‌ بو ، یان جێگای دێرینی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان ده‌ناسی بۆ چاره‌سه‌ر کردن وانیه‌؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە