خۆرى تەمەنتان ڕوو لە ئاوابوونە
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
زۆریان پێ ووتن گوێ بگرن بەڵام نەتان گرت. پێیان ووتن ببینن چاوانى خۆتان دەرهێنا زۆریان ووت ویژدان بەشێكە لە ئاین بەڵام بێ دین بوون زۆریان پێ ووتن بیر بكەنەوە بەڵام ئێوە بوونتان نیە چونكە لە بوون دا بیر دەكرێتەوە پێیان ووتن سیاسەت بكەن لێى تێ بگەن بەڵام ئێوە سیاسەت وێنەى ئەو ئوتومبێلەتێ گەشتبوون كە ئاوەژووانە لێى بخورن و لێتانخورى لەتاریكیداو بەناو تاریكیتان برد .دواجار پێیان ووتن كورسیەكانتان ڕەنگى كورسییە ڕەحمەتیەكانى زین العابدین و حسنى مباركى گرتووە جا گوێى بدەنێ یاخود نا كورد وەتەنى (كار لەكار ترازاوە) ئێستا پەپولەى تەمەنتان لە كۆتا ڕۆژیا دەفرێ .ئیزرایل بۆتە سیبەرتان وە كەشتى سیاسەتتان كون كون بووە ئیدى سەرنا نەوێنن لەئاست بەزمى شەوانەتان لە ئاست دۆڕاندنى كوردستان ئەو كوردستانەى بەخوێن ئازادى وەرگرت .هەر خۆتان پێتان ووتین ئێمە زۆر شتت ئەزانین تەنها سیاسەت نەبێت جوانترین پێناسە بۆ سیاسەت لاى ئەوان بریتیە لە سێ شت (خۆتێركردن ,بێگانە پەرستى ,كورد كوشتن) خۆشیان ویستن پێیان ووتن كارەساتە كارەسات بێزارتان كردن بەبینینى دە م وچاوێك (20) ساڵ مۆڕە بكات .بۆیە ئەمڕۆ كاتى ئەوە هاتووە گوێتان ببڕن.............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست