سلێمانی شاری هه‌ردی یه‌کان
Saturday, 11/06/2011, 12:00
(ئه‌ی مهزداکێ پشتیوانی که‌سانی خۆم ئاسا ئه‌کا که درۆپهرستهکان بۆ ئازاردانم ئاماده‌باش بن)
یه‌سنی 35/گاتاکان
مارتین لوتهرکینگی ڕه‌ش پێست،له ساڵی 1968 دا و پاش خه‌باتێکی بێ ووچان له‌پێناوی مافه مه‌ده‌نی ودژه ڕه‌گه‌زیی ودژبه زه‌بروزه‌نگ ،تیرۆرکرا،مارتین کینگ سه‌رکۆنه‌ی ناڕه‌وایی جه‌نگی ڤێتنامی کرد، ئه‌مه دواسنور بوو بۆ مرۆڤ کوژه‌کان، که ته‌مه‌نی ئه‌م پیاوه کورت بکه‌نه‌وه،به‌ڵام بیروهزره مه‌ده‌نی و ئینسانیهکهییان نه‌ک هه‌ر پێ کورت و ته‌سک نه‌کرایه‌وه بگره ،ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوو سه‌روگێلاکی مرۆڤ کوژهکانیشی کرد به قوڕاوی مێژووا.له کوردستانی دوای شوبات17،ئه‌وه‌ی به ئاسانی به‌دی ئه‌کرێ قۆناغێکه به‌ره‌و یه‌کلایی بوونه‌وه‌ی پارته‌کان، ئینسانه‌کان ،ئاکامه‌کان بریتی یه له زیاتر گه‌نده‌ڵ بوون و که‌ڵه‌که بوون یان له خۆ بووردن و به گه‌ل بوون،واته خۆ نزیک کردنه‌وه له‌گه‌ل و ملدانان بۆ ویسته‌کانیان، به‌ڵام هه‌ستی دڕه‌نده‌یی و سروشتی په‌روه‌رده‌یی هه‌ندێک له لایه‌ن و که‌سه‌کان ،نه‌ک هه‌ر مل نادات بۆ مافه مه‌ده‌نی وسیاسی یه‌کانی خه‌ڵک ،بگره په‌نا ئه‌باته به‌ر خۆ ڕاپسکاندن له گورزی گۆرانکاریی و چاکسازیه‌کان و قهواڵهکردنی جه‌نگێ کی نائه‌خلاقی به‌رامبه‌ر به که‌سانی مارتین لوتهرکینگ ئاسا،
هیومان ڕایت وۆچ ،تیشکێک ئه‌خاته سه‌ر ڕاستی ڕووداوه‌کان به‌ڵام ئه‌مان له‌دۆخی چه‌ق به‌ستووی خۆیان به‌ده‌ر ناکه‌ون و گێلانه ئه‌که‌ونه سه‌رکۆنه کردنی ئه‌م ڕێکخراوه ناحکومی یه ..هه‌مزاتۆڤ ئه‌ڵێ،ئه‌وگۆرانیه‌ی له ماڵه‌وه‌له به‌رت نه‌کردبێ لهدرهوهش نایه‌ته‌وه بیرت..ئه‌و له‌خۆ بوردوییهی که ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نه‌یان بوو به‌رامبه‌ر به گه‌له که‌ی خۆیان ،نا شتوانن بینوێنن له به‌رامبه‌ر لایه‌ن و ڕێکخراوه‌کانی تر، ئه و هه‌ڕه‌شه‌و شه‌ق وه‌شاندنه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر به گه‌ل و هاوڵاتیان ،له شێوازێکی ترا،دووباره‌ی ئه‌که‌نه‌وه له‌گه‌ڵ، هیومان رایت وۆچ، کاڵفامانه ئه‌که‌ونه سه‌رکۆنه کردنی هیومان ڕایت و خۆیان ئه‌ده‌نه ده‌ست قه‌ده‌ری ملهوڕیی وله خۆبایی بوونه‌که‌ی خۆیان ..له‌و به‌ینه‌شا که‌سانی ڕوناکبیرو مل که‌چ نه‌کردوو ئه‌بنه قۆچی قوربانی،، ئه‌حمه‌د میره‌و فاروق و مه‌ریوان قانع و..ههردیهکان ئه‌بنه خاڵی پێکانی هێرشه دۆراوهکانیان له گه‌ڵ هیومان ڕایت، سه‌نگی ڕاپۆرتێک زیاتره له خوێنی مناڵانی به ناهه‌ق کوژراوی کوردستان ،ئه‌وه بنه‌ما و لێکدانه‌وه‌ی فاشست و دۆگماتیستهکانی کورده،ئه‌وان که نه‌توانن کاربکه‌ن بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی هێنایانه ئاراوه له سایه‌ی سه‌ری بێ سه‌ری ،و ئاره‌زوویی دره‌ندانه‌ی خۆیان، بۆیه ،چمکی پڕله توند‌و تیژانه‌ی خۆیان به ئاشکراو بێ په‌رده ئاوماڵ ئه‌که‌ن و له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتا به ئاشکرا و بێ په‌رده باس له هێرشی ناڕه‌وای خۆیان ئه‌که‌ن بۆ سه‌ر ،ڕێبین هه‌ردی ،و سه‌ره‌تا به درۆ،و گێلاندنی خه‌ڵک و بزواندنی هه‌ستی شارپه‌رستی
. رێبین هه‌ردی و هه‌ردی یه‌کان خه‌ڵکی شار‌و مایه‌ی شانازی هه‌موو خه‌ڵکی سلێمانین له کۆنه‌وه هه‌تا ئێستا، له مێژووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا خۆفرۆشی و خیانه‌ت شوێنی نیه وه‌ک چۆن لای هه‌ندێک خۆفرۆشی و ناڕه‌سه‌نی مایه‌ی بوون و مه‌دالیای سنگی ژێر مله شۆڕهکانیانه، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسا .له کوردستانا زیاد له سه‌د فه‌وجی جاشێتی هه‌بووه، خۆ ئه‌و سه‌د هه‌زار که‌سه عاره‌ب نه‌بوون ،،هندی و به‌نگلادشی نه‌بوون ، کوردبوون و به‌ر ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌وتی زه‌بروزه‌نگی شاخ و ملهوڕیی سه‌دام بوون..له‌یادمه یه‌ک هه‌فته به‌ر له ڕۆژی پارێزگا-یوم محافڤه-- سلێمانی، له به‌رده‌م باخی گشتی ئێستا و زۆرێک له قوتابخانه‌کانی شارا پرۆسه‌ی خۆئاماده‌کردن هه‌بوو بۆ ئه‌و موناسه‌به عه‌زیمه‌ی ئه‌و کاته، ئێستاش هه‌ر هه‌مان که‌س هه‌مان که‌ره‌سته‌ی ماستاو،چڵکاوی شۆڕشی نۆش ئه‌کا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتا، ...(ئاگروپووش هه‌رخۆمان بووین)، ئه‌گه‌ر هه‌موو شاری سلێمانی شۆڕشڤان و دژهسهددام بوایه ئهوابهرله جه‌نگی که‌نداو ه ڕاپه‌ڕینمان ئه‌کرد ..ئه‌وه‌ی ڕێبین هه‌ردی له چاوپێکه‌وتنێکا ،راشکاوانه باسی لێ ئه‌کات ، ساده‌ترین ڕاستیه که هه‌موو که‌سێکی مه‌نتیقی تێێ ئه‌گات و خۆی گێل کردنی پێویست نیه و که‌سی فام فریوی پێ ناخوات، ئه‌وه، خودی خۆیانن خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یان کرده میوان و له خانه‌خوێی خۆمانا به‌رده‌رکی سه‌رایان ڕه‌شپۆش کرد‌و شاریان کرده کاولاشی ، سوخره‌ی ئالی قزلباشه‌کان ... کامه‌ران موکری شاعیر،نازناوی هه‌ڵمه‌ت وقوربانی دووری به ناوی ئه‌م شاره‌یا،،ڕێبین ههردیهکان ئه‌م ناوه‌یان به‌بیرهێناینه‌وه
ئه‌م جه‌نگی دژ به ڕێبین هه‌ردی ، میره....هه‌ربه‌ته‌نها به‌رسڤی هه‌ڵوێسته‌کانیان نیه، به‌ڵکو گازهندهکردنیانه بۆ ڕاپۆرته‌که‌ی هیومان ڕایت وۆچ،..بگره گه‌واهی دانه بۆ کپ کردنی سه‌ره بزۆک و ههڵوێستدارهکانی کوڕانی شاره، به تێوه‌گلاندنیان له جه‌نگێ کی نائه‌خلاقی دا هه‌ر به خودی کاڵفام و بیربهستهڵهکهکان و هه‌رزه‌ی شار..کوڕانی شار نه‌وه‌ی گویژه‌و ئهزمڕن به‌رله‌وه‌ی کۆتکراوی لایه‌نێک بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست