ئازادی بۆ ئۆجەلان و هەموو زیندانیەکی سیاسی
Sunday, 15/02/2015, 12:00
مایەی شەرمەزاریە بۆ ڕێکخراوی (نەتەوە یەکگرتوەکان و مافی مرۆڤ) کە هەتاکو ئێستا بە ئەرکی پێویستی سەرشانیان هەڵنەستاون بۆ فشارکردنە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ ئازادکردنی (عەبدالله ئۆجەلان)، کە شازدە ساڵە بە پێچەوانەی یاسا و عورفی نێودەوڵەتان و پێچەوانەی جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ بەهۆی سیاسی خراپترین ژیانی سیاسی لە زیندانی تەنیایی (ئیمراڵی) بەسەردەبات..
بەناوی خۆم و زیندانیانی سیاسی کوردستانی باشور پرۆتستۆی زیندانیکردنی ئەو ڕێبەر و سەرۆکە مەزنە دەکەین (کە بە پشودرێژی لە خەبات و بەرخۆدان، توانی پەرە بە خەباتی متکراوی گەورەترین بەشی ژێردەستەکراوی کوردستان بدات) و ڕۆژی زیندانیکردنەکەی بە ڕۆژێکی ڕەش لە مێژوی مرۆڤایەتی دەزانین، کە بە پیلانێکی مخابەراتی نێودەوڵەتی لە خزمەتی سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە (کینیا) دەستگیریان کرد و بە پێچەوانەی یاسا و عورفی نێودەوڵەتان تەسلیمی دەوڵەتی تورکیایان کرد..، ئێمە بەشێوەیەکی گشتی دژی زیندانی سیاسی هەموو کەسێکین بەهۆی سیاسی، وە بە تایبەتی دژی ئەو غەدرە گەورەیەیەن کە بە بەرچاوی هەمو دنیا لە ئۆجەلانی کەم وێنە کرا..
ئەگەر ئۆجەلان شانزە ساڵ لەمەوبەر وەکو ڕێبەر و سەرۆکی پەکەکە زیندانی کرابێ، ئەوا ئەمڕۆ بەو غەدرە مەزنەی کە لێیکراوە بۆتە کەسایەتیەکی سیاسی جیهانی و بۆتە سومبڵی بەرخۆدان و تێکۆشانی جیهانی لەدژی ستەم و زۆرداری گەلان..
١٥\٢\٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست