کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن بودجه‌ی گۆڤاری (چرپه‌)ی دابينكردووه‌

Sunday, 25/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولير
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌ياندنی پارتیيه‌وه‌، كه‌ نه‌يويست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكريت، ئه‌وه‌ی راگه‌ياند/ كه‌ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌ياندنی پارتی به‌ هيچ شيوه‌يه‌ك بودجه ‌و هاوكاری ئه‌و گۆڤارانه‌ی نه‌كردووه كه‌ به‌ سيبه‌ره‌كان ناسراون، نه ‌له‌سه‌رده‌می سه‌رۆ قادر نه‌ لە کاتی ئيستا، كه‌ مه‌حمود محمه‌د كارگيری مه‌كته‌بی سياسی پارتی به‌رپرسياری ئه‌و مه‌كته‌به‌يه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ده‌زگای پاراستن له‌ ڕێگه‌ی هێمن هه‌ورامیيه‌وه‌، یارمەتیی دارایی گۆڤاری (چرپه‌)ی كردووه‌، به‌ بري (٥) مليۆن دينار مانگانه‌، له‌لايه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌نووسێکی ناو رۆژنامه‌ی خه‌باته‌وه‌ ده‌رده‌كرێت، له‌وانه‌ هيمن ئاری و به‌رهه‌م عزه‌دين و سابير سمايل، رۆژنامه‌نووسيكی لاپه‌ری هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی خه‌بات له‌ زاری ستافه‌كه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، سه‌رهه‌د شيخ جوادی‌ كارگيری لقی ٤ و حه‌ره‌س جمهوری رژيمی به‌عس، کە ئيستا بازرگانيكی زه‌به‌لاحی ناو پارتیيه‌، مانگانه‌ ٢ مليۆن ديناری پالپشتی ئه‌و گۆڤاره‌ كردووه‌!
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌ياندنی پارتی، پۆلينسازی ئه‌م گۆڤارو رۆژنامه‌ی سيبه‌ره‌كانی پارتی به‌و جۆره‌ كرد كه‌ پاراستن بودجه‌يی بۆ دياری كردوون!
له‌وانه‌:

گۆڤاری ململاني.. بلند مسته‌فا سه‌رنووسه‌ريتی
گۆڤاری چركه‌ ... محه‌مه‌د فه‌ريق سه‌رنووسه‌ريتی
گۆڤاری سڤيل .. بيستون نوری سه‌رنوسه‌ريتی
رۆژنامه‌ی باس .. به‌رهه‌م عه‌لی سه‌رنووسه‌ريتی
هه‌فته‌نامه‌ی رووداو .. ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌رێتی.. زانياری له‌ پارستن و ته‌مويل له‌ مه‌كته‌بی نيچيره‌ڤان بارزانی.
سه‌رچاوه‌كه‌ دیسان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ ته‌واوی كار و رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌م گۆڤارانه‌ بۆ لێدانی ئۆپۆزيسۆن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌ناله‌كانی راگه‌ياندنی ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكانه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە