کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەپشت هەر بەرپرسێك چەند بت وسەنەمێك هەیە ...

Thursday, 15/07/2010, 12:00


ئەگەر هەندێ لەبەرپرسانى كورد وەك فیرعەون ببورن وەك سەدام بیركەنەوە ئەوا من بە نەعلەتم كردن خۆ ئەگەر پاسەوان و خزم وكەس وكاریشیان هەمان بیركردنەوەیان هەیە ئەوا سەد جار بە نەعلەتم كردن , لەم چەند رۆژە بە هۆى خەم ساردیم لە گوگل لە ژمارەى بتەكانى سەردەمى پێش هاتنى ئاینى ئیسلام نەگەرام چونكە پێم وابوو لەو سەردەمە بە هۆى جەهالەتى مرۆڤایەتى بت پەرستن و زۆرى ژمارەى بتەكان شتێكى ئاسایى بوو , بۆیە كاتێك قسە لە سەر بت وسەنەمەكان دەكەین مرۆڤ دەبێت ژیرانە هەڵسەگاندنێك بۆ هەموو كات و زەمەنەكان بكات چونكە وەك دەزانین چەند هەزار ساڵێك بەسەر مێژووى ئەم سەردەمە تێپەریوە , كاتێك بت پەرستن و بە خوداكردنى بتەكان لەوپەرى گەشانەوەیان دابوو ئەو كاتەش زۆر جار بتەكان دەشكاندران و تفییان لێدەكرا, لەپاش راپەرینى بەهارى ساڵى 1991 بتەكانى ئەو سەردەم بەشى زۆریان كەوتنە بە نەعلەتەى خەڵك هەندێكیشیان بە پێلاوەكان بەسەریان كەوتن , بتەكانى ئەو كات ئەگەر لە ترس و تۆقاندنى بەعسیكان بت ئاسا بێدەنگ بوون خودا كردى زۆربەیان لەگەل حزبەكەشیان كەوتنە بەرشەقى زەمانەو هەندێك لە ئەوانیش میزیان بەسەر داكرا,ئێستا لە كوردستان پاش تێپەربوونى نۆزدە ساڵ بەسەر تێك شكاندنى بتەكان رۆژ لە دواى رۆژ ژمارەى بێچووە بت و سەنەم روو لە زێدە بوون دەكات , پێم وایە لە وڵاتى خۆمان ئەگەر ژمارەى هەموو مەسئول و بەرپرسەكان خۆى لە چەند هەزارێك بدات ئەوا بە سانایش لە پشت هەموو ئەو مەسئول وبەرپرسانە كۆمەڵێك بت و سەنەم هەن كە هەندێك لە ئەوان خوا كردویەتى بە هەموو پێوەرێك بت وسەنمن مەگەر جارناجارێكیش نوقەیان لێوەبێت یا سەریان بجولێت ئەوا ئەوان لاى خەڵك دەمێكە مۆمیاكراونن و بۆ مۆزخانەكانیش باش نین و بە كەڵەك نایەن ؟
ئەو شێوازە تازەییەى بە بت بوون لە كوردستان خۆى لە ئسلوبێكى تازە دەبینێتەوە پالەوانەكانیشى كۆمەڵێك ماستاوچى و مشەخۆرى پشت بەرپرسەكانن كە هیچ كات لە بەرژوەندیەكانى خۆیان زیاتر ئامادەنین هیچ نوقەیەك بۆ ئاغاكانیان بكەن چونكە بت ئاسا بیردەكەنەوە ,لە هەمووش خۆشتر هەندێ لە ئەوان لە جیات ژمارەیەكى مۆبایل چواریان هەیە كەچى بۆ لێقەوماو هەژاران هەمیشە لە دەرەوەى بازانن بۆ ئاغاكانیشیان هەموو كات لەسەر هەردوو قاچ وەستاوون , بت وسەنەمەكانى كوردستان مەگەر لە بۆنەو موناسەبەكان خۆیان فریشتە ئاسا نیشان دەن لاى من و زۆرێك لەوانەى مامەلەیان لەگەل كردوون لە ئامونێكى فیرعونەكان زیاتر هیچى تر نین بۆیە باشتر وایە ئەو بتانە پاش شكاندن فویەكیشیان لێنەكرێت تا هەرچى تۆزو پیسى هەیە لەسەریان وەك خۆى بمێنێتَەو چونكە ئەوان بەجدى بت وسەنەمن ...
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە