ئه‌و چوار که‌سه‌ی له پشده‌ر گیراون, پیاوی عەباس بایزن، له ئێران ته‌قه‌مه‌نییان وه‌رگرتووه و پاراستنیش ناردوونی
Friday, 08/10/2010, 12:00
هەفتەی ڕابوردوو لە ڕێگای تیرۆریستێکەوە کە لە ئێرانەوە هاتبوو، ویستبووی کارێکی خۆکوژیی ئەنجام بدات لە ناو پێشمەرگەکانی یەکێتی لەکاتی موچە وەرگرتنی مانگانەیاندا، بەڵام ئاسایشی ئەو ناوچەیە پێدەزانن و پێش ئەوەی کارە خۆ کوژییەکە ئەنجام بدات، تەقەی لێدەکەن و ده‌یکوژن، پاشان لە شەوی 4 - 5 / 10 / 2010 دا چوار تاوانباری تر لە گەڕەکی قەڵاتی شاری قەڵادزی دەستگیر دەکرێن، کە چەندین بۆمب و کەلو پەلی تەقینەوە و خۆکوژیان پێ بووە.
تا ئێرە هەواڵەکە ، وەک هەر ڕووداوێکی تێکدەرانە و شێواندنی ئاسایشی هاوڵاتیان له کوردستان سەیر دەکرێت، کە دەکرێت لە زۆر شوێنی دیکه هه‌مان لێکدانه‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، بەڵام ئەوەی جێگای قسە و باسە ئەو کەسانەی، گیراون دوای ئەوەی ددانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، ناوی کۆنە سەرۆک جاشێکیان داوە، کە لە ڕێگای ئەوەوە و بە ئاگاداریی پارتی و پاراستن لە ئێرانەوە ئەو تەقە مەنیانە هێنراون.
ئەو کەسەی کە تاوانبارەکان ناویان هێناوە، عەباس بایز باڵویه، که‌سێکی ئه‌نفالچییه و ئیستا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه له هه‌ولێر داڵده دراوه. هه‌رچه‌نده پارتیی یارمه‌تیی داوه و خانوویه‌کی قه‌شه‌نگیان بۆ دروست کردووه، به‌ڵام له ترسی تۆڵه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه ناتوانێت بچێته‌وه پشده‌ر، به‌ڵکو له‌لایه‌ن پیاوه‌کانی خۆیه‌وه پاسداریی ماڵه‌که‌ی ده‌که‌ن.
پارتی بە دوای تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان، بە بیانووی ئەوەی، مه‌ترسیی و نائارامیی و تیرۆرکردن لە کوردستاندا بوونی هەیە و لە رێگای ئەنسار ئیسلامەوە تەقینەوە و کاری تێکده‌رانه دەکرێت، بۆیه به‌رده‌وام زۆربه‌ی کاره‌کان ئه‌و له پشتییه‌وه ده‌وه‌ستێت و گومانه‌کان له‌سه‌ریان زیاتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئاسایشی سلیمانی راسته‌وخۆ به کوردستانبۆستیی راگه‌یاند، ئه‌و راستییانه‌ی بۆ ئێمه باسکرد، که ئه‌و چوار که‌سه‌ی گیراون، له ژێر فشاری زۆری ئاسایش‌دا یه‌کێکیان ددانی به‌وه‌دا ناوه، که سه‌ر به عەباس بایز باڵویه و ئه‌و کاره‌یان پێسپیردراوه که له کاتی مووچه‌وه‌رگرتن و پاره‌ی خانه‌نشینییدا، که زۆربه‌ی خه‌ڵک کۆده‌بنه‌وه، بچن و خۆیان بته‌قێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌که به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، یه‌کێک له‌و که‌سانه ناوی موحه‌مه‌د ئاغایه. پاش ئه‌وه‌ی ئاسایش هه‌موو زانیارییه‌کی لێ ده‌رهێناوه، وایان به باشزانیووه ئه‌م راستییه بشارنه‌وه و باسی نه‌که‌ن، چونکه زانیویانه، که ده‌زگای پاراستن، به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ویستوویانه ئه‌م کاره ئه‌نجام بدرێت. مه‌به‌ستیی ئێران ئاشکرایه، به‌تایبه‌تیی عەباس بایز باڵ‌و، به ئاشکرا کار بۆ ئیتیڵاعاتیش ده‌کات، هه‌ر کاتێک بییه‌وێت به ئاگاداریی پاراستن به چه‌کیشه‌وه ده‌چێته ئێران، جگه له‌مه‌ش سه‌ر به میتی تورکیا و پیاوی پاراستنیشه، واته له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌زگا سیخووڕییه‌کاندا په‌یوندیی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌بستمانه لیره‌دا بیخه‌ینه روو رۆڵی ده‌زگای پاراستنه، که ده‌بێت بپرسین بۆچی ئه‌وان مه‌به‌ستیانه که‌سانێک بنێرن، تا له پشده‌ر ئه‌و کاره تیرۆریستییه ئه‌نجام بدات؟ هه‌ڵبه‌ته له کاتێکی وادا، که که‌یسیی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان بۆته به‌ڵایه‌کی گه‌وره بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، ئه‌و سیناریۆیه‌ی دروستیان کرد، دادی نه‌دان، که گوایه له‌لایه‌ن ئه‌نسار و ئیسلام سه‌رده‌شتی تیرۆرکردووه، بۆ چه‌واشه‌کاریی و به‌لارێدابردن، ده‌یانه‌وێت کارێکی تیرۆریستانه له ناوچه‌ی ژیر ده‌سه‌ڵاتیی یه‌کێتیی بکرێت، تا هه‌ر هیچ نه‌بێت باسکردن و هه‌واڵه‌کان له سه‌ر ئه‌و رووداوه گه‌رمتر بێت و باسی تیرۆرکردنه‌که‌ی سه‌رده‌شت کاڵتر بێته‌وه و گومانه‌کان بخه‌نه سه‌ر ئه‌نسار و ئیسلام و خه‌ڵکی ساویلکه‌ی پێ بخه‌له‌تینن.
لێره‌دا پرسیارێک دێته گۆڕێ، که بۆچی یەکێتی بێدەنگە و ئه‌م راستییه ده‌شارێته‌وه؟
ئه‌و ڕێکەوتنه‌ی پێشووی نێوان پارتیی و یه‌کێتیی، که به رێککه‌وتنه ستراتیژییه‌که ناسراوه، یه‌کێکه له‌و هۆکارانه، باسکردن له‌سه‌ری بێتام بووه، به‌تایبه‌تیی ئه‌مڕۆ یه‌کێتیی له چاو پارتییدا بچووکتر بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و فشاره‌ش که له لایه‌ن ئیرانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر یه‌کێتیی ناتوانێت راشکاوانه هۆکار و ناوی تاوانباره‌کان ئاشکرا بکات.
ئەو سەرچاوەیەی ئاسایش ڕاشکاوانە به کوردستانپۆستی ووت: له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چییدی یەکیتی ناتوانێت خۆیان و خه‌ڵکی بخەڵەتێنن و ئه‌م کاره تیرۆریستییه‌ی پاراستن که رۆڵی سه‌ره‌کی تێدا بینیوه بشارێته‌وه. هه‌روه‌ها پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد، بۆ ئەوەی پارتی و بارزانی بەتەواویی ریسوا بن، پێویسته ئەو چوار کەسە بهێنرێته سەر تەلەفزیۆن، خەڵکی کوردستان گوێ لە ددان پیانانەکەیان بگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره نه‌کات، ئه‌وا ره‌نگه خه‌ڵکی پشده‌ر په‌نابه‌رنه به‌ر تووند‌و تیژی، سه‌ره‌تا له که‌سوکاری عەباس بایزه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ی ئاسایش به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که حاکم قادر به‌رپرسیی یه‌که‌مه له شاردنه‌وه و راگه‌یاندنیی چه‌واشه‌کارانه، له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، که نایه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و راستییه بگاته ده‌م خه‌ڵکیی و رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌کان، تا قسه و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بکرێت. بۆیه من به پێویستمزانی که کوردستانپۆست له راستیی ئه‌و رووداوه ئاگاداربکه‌مه‌وه، بڵێم ئه‌وه‌ی رووی داوه زۆر مه‌ترسییداره و خه‌ڵکی پشده‌ر ده‌بێت ئاگاداربن و هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر پارتیی و کاریی تیرۆریستانه‌ی پاراستن و عەباس بایز باڵ‌و وه‌ربگرن.
کوردستانپۆست:
عەباس بایز تاوانبارە بەشەهید کردنی 120 کەس لە پێشمەرگە و خه‌ڵکی سڤیکی کوردستان، کە تەنیا لە دەڤەری سەنگەسەر ٤٧ داوای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە وە و لە دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق و دادگاکانی کوردستانیش، لە ساڵی ٢٠٠٣ وە فه‌رمانی گرتنی هەیە ، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی داڵده‌ی داوه.
عەباس بایز باڵوی: پاش رووخانی رژێمی به‌عس له عێراق، ئیستا به ئاشکرا ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئیتڵاعات و میتی تورکییدا تێکه‌ڵ کردووه. له‌گه‌ل ده‌زگای پاراستنیشدا کار ده‌کات. له هه‌ولێریش داده‌نیشێت.
ئه‌مڕۆ عەباس بایز باڵ‌و تاوانباریشه به کاری تیرۆریستانه و تەقینەوە و شێواندندی ئاسایشی خەڵکی کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست