فەوزا و گەندەڵى لە (زانكۆى كوردستان - هەولێر) شەڕى سیخوورى لێكەوتەوە
Wednesday, 28/01/2009, 12:00
1870 بینراوە
زانكۆى كوردستان بە یەكێك لە دام و دەزگا گەندەڵە هەرە پێشكەوتووەكان دادەنرێت وە یەكێكە لەو دامەزراوانەى بە بڕیارى سەرۆكى حكومەت (نیچیروان بارزانى) دانراوە ، بە بێ ئاگاى هیچ كەس لە حكومەتى عیراق و سەرۆكى كوردستان و بە بێ ئاگادارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بێ ئاگادارى پەرلەمان ، بۆیە هەر لێرەوە پرسیارمان لا دروست دەكات بۆچى دامەزراوە و بۆ تا ئێستا باوەڕ پێ نەكراوە ، ئەم دامەزراوە تەنها (300) قوتابى لە خۆ دەگرێت بەس بۆ بزركردنى چەند مەرامێك كە (40 %) ى قوتابیان عارەبن و هەنێكیان لە دەرەوەى كوردستـــان و (50 %) یشى خەڵكى كوردستانن .ئەم زانكۆیە تا ئێستا هەر لە بارى فەوزا ئەڕوات و هیچ سیستەمێكى نیەو هیچ قوتابیەكیش دوا ڕۆژى خۆى نازانێت و كەسیش خۆى ناكات بە خاوەنى و تەنانەت سەرۆكى حكومەتیش خۆى لێ دوورە پەرێز گرتووە.
قوتابیان تاكە كەسن كە زەرەر مەندبوون تا ئێستا لە دەركردنیان لە زانكۆ و یان داخستى خوێندنى باڵا و دەركردنى قووتابیان . دەستەى بەرێوەبردنى ئەم زانكۆیەش هەر خەریكى گیرفانى خۆیانن و هیچى تر نا.
(ڕۆبن بریمس) سەرۆكى زانكۆیهیه، تا ئێستا هیچ قووتابیەك پێى ئاشنا نەبووە و نە كەس دەیبینێت ، نە خۆى و نە بەڕێوبەرى گشتیش بە ناوى (تاڤگە) . هیچ قووتابیەك تەنها بۆ جارێكیش نەیانتوانیە دیدیاریان بكەن .
دیارە سیخورى كردن گەیشتۆتە ناو قووتابیانیش بۆیە دوێنێ دوو قوتابى ئەم زانكۆیە بە نــــاوى (سامان) كە سەرۆكى رێكخراوى بە ناو سەربەخۆى قوتابیان (Student Union) لەگەڵ قوتابیەكى تر بە ناوى (كارزان) لە ناو گۆرەپانى زانكۆ بووەشەڕیان بە بەرچاووى هەموو قوتابیان لەسەر سیخووڕى كردنیان بۆ ووڵاتــــى (x) و هیچ كەس نەبوو بە ساحێبیان و كەسیش نەبوو تەنها قسەیەكیان لەگەڵ بكات ، قووتابیان زۆر بە سەر سوورمانەوە دەڕواننە ئەم كارانەو زۆر بە داخەوە هیچ كەسیش نە سەرۆكى حكومەتە لاوەكەیان و هیچ بەرپرسێكیش لە زانكۆكەیان بۆیان نیە ئەم كێشانە چارەسەر بكەن . دەبێت قووتابیان لە بزربوونى دوا ڕۆژیان خۆش ببن و بێ دە نگ بن ، داوا لە قووتابیان دەكەم هیچى تر لە مامۆستاكانیان قبول نەكەن هەموو كاتى وانەكەیان بە بابەتى سیاسى بەسەرببەن وە قبول نەكەن چى تر سەربازى ئەمریكى و بەریتانى بە چەكەوە بێنە ناو چوارچێوەى زانكۆكەیان ، ئێمە نەهاتووین ببین بە سیاسەتمەدارى گەندەڵ یا سیخوڕى ووڵاتان . دیارە چاوەڕوانى لە چارەسەركردنى كێشەكانمان زۆر لە ئاست كەم تەرخەمیە.
داواكارین بە زووترین كات كێشەكانمان بۆ چارەسەر بكەن چى تر گاڵتهجارى بە دوا ڕۆژمان نەكرێت . ئێمە ڕازین بە هەرباوەڕ پێ كردنێكى ڕەسمى نەك بە سەرچوونى كاتمان بێ هیچ باوەڕ پێ كردنێك ، ئەم زانكۆى ئێمە زیاتر لە (20) بەرپرسى هەیە كە زانستى تەواو لە جارێكى تر پێشان بە جەنابتان ئەدەم كە هەمویان خەریكى درۆ و دزیكردنن لەسەر حیسابى قووتابى و خوێندن ، ئاخر ئەوە كەى پێشكەوتنە گەندەلێ و بازرگانى كردن بە قوتابى . ئەگەر ئەم هەموو كێشەیەى ئێمە چارەسەر نەكرێت ئێمە وەكو قووتابیان هەڵوێستى وەردەگرین بەرامبەر ئەم كارانە . لە داهاتوو زانستى تەواویش لەسەر دەستەى بەڕێوەبردنى زانكۆ كە ژمارەیان (20) كەسە تایبەت بە گیرفان پڕكردن بڵاو دەكەمەوە تا كاتى بە دەست گەیشتنى زانستیەكان .