کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عیراق سەرۆكەكەى نارد بۆ ئیران بۆ بەشدارى لەكۆنگرەى ئیكۆ .... ئیرانیش تۆپه‌کانی نارد بۆ عیراق !!!

Friday, 13/03/2009, 12:00

2111 بینراوە


پێشینان ِراستیان فەرمووە ئەڵێن كەر لەكوێ كەوتوە و كوندە لەكوێ دڕاوە .......سەیرە زۆریش سەیرە ئەمشەو كاتژمێر 8 ى شەو لەكورتەى هەواڵەكانى سەتەلایتى كوردسات دوو هەواڵى متەنا قز بەیەك, یەك لەدواى یەك دران بەگوێماندا : یەكەمیان... پێشوازى گەرم و گوڕى دەسەڵاتدارانى ئیران بوو لەسەرو هەموشیانەوە سەرۆكى ئیران مەحمودى نەژاد , لەسەرۆكى عیراق (جلال تالەبانى) , كەبەگەرم و گوڕى پێشوازیان لێكردوەو زۆر بەحورمەتەوە بەخێرهاتنیان كردووە و بەپیریەوە چوون و جێگاى تایبەتیان بۆ تەرخان كردووەو ڕێزى یەكجار زۆریان لێگرتوەو.....!!! هەروەها پیشاندانى كورتەیەك لەووتەكەى سەرۆكمان كەزۆرى پیاهەڵدان و ستایش بوو بۆ ئێران و سەرۆكەكەى وەك و جارەكانى پێشوو.
هەواڵى دووەم: باسى تۆپبارانى ئیران بوو بۆسەر گوندەكانى بنارى قەندیل كە ماوەى 10 رۆژ دەبیت وەستاوەو هەر ئەمرۆ دەستى پێكردۆتەوە !!!! سێ قوربانى لێكەوتۆتەوە كە شەهید بوونى مناڵیك و برینداربوونى دووانى تر بوو لەهەمان خێزاندا , جگە لەزەرەرو زیانى ماڵى تر .
خۆینەرى بەریز تێبینى ووردى ئەو دوو هەواڵە بكە .... ئەمە لەكاتیكدایە كەسەرۆك لەئیرانە و كوردسات ووتەنى ڕێزو حورمەتى زۆرمان لێگیراوە!!!!, باشە ئەبێ بۆ ئیران وابكات لەم رۆژەدا بەتایبەتى ؟؟؟ئەى لێپرسراوى دەزگاى ڕاكەیاندنى یەكێتى نالێ ڕێزمان لێگیراوە و بەرو پیرمانەوە هاتوون!!!!ئەى كەواتە بۆ تۆپباران كراوین , تۆپباران خوین ڕژان و ماڵ وێرانكردن و كاولكاریە ئاكامەكەى , نەك ڕێزو حورمەت و گوڵباران .
یاخود پیمان فیر بوون و كات و ساتى بۆ نیەو لەبیدەنگى ئێمە مورتاح و ئاسودەن , ئەو تۆپبارانەش وەجبەیەك بووە لەبەخێرهاتن !!!!!!!.
باشە سەردارانى كورد خۆ كوفر نابێت لەم هەموو سەردانو جڕت و فرتەتان جارێك لەنزیكەوە ڕەخنەیەك لە ئاغاكانتان بگرن و پێیان بڵین بۆ واز ناهێنن لەو ڕەشو ڕوتە هەژارو سەد جار ماڵوێرانەى كورد , كەبەدرێژایى ژیانیان ماڵ وسەروەت و سامانیان لەپیناو ئێوەدا و لەژێر ڕەحمەتى هەڕەشەى دوژمنانى كورد بووە . كەچى بۆ دوو ووشە نوسینى هاووڵاتیەكى خۆمان كەبەسیكڵدانە تەسكەكەى ئێوەدا نەچێت كە نەتۆپە و نەباروت هەزاران هەڕەشەو شكاتى لێئەكەن......ئەوە پارتى بارزانى تیرۆرى جەستەیى خۆى و خیزانى ئەكات .
بەخیرهاتن بەچى ئەچێت ..... كەزارەكى و سەرپێیە ... تۆپبارانیش بەكردەوە ماڵوێرانى خەڵكى كەساس و داماوى گوندنشینەكانى كوردستانە .... یان دەزگاى ڕاگەیاندنەكەت دەریایەكە لەدرۆى شاخدارو هەڵبەستراوو ستایش و پیاهەڵدان و گەورەكردن و پیرۆزكردنى سەرانى كورد لاى میللەتى رەشوو ڕووت .

یان بەراستى و مەبدەئى ئەم تۆپبارانە بەتایبەتى لەم كاتەدا ئیهانەكردنى سەرانى كوردە و ڕێزنەگرتنە لێیان ئەگەر میوانیش بنو لەهەر پلەوپایەیەكدابن , هەر بەنۆكەرو تفەنگچى خۆیان تەماشامان ئەكەن. ئەبووهەردوو هوالەكەت لەیەك هەوالدا كورت بكردایتەوەو راستیت پیشانى میللەتەكەى خۆت بدایەو خەڵكیت چەواشە نەكردایە ,, بەم شێوەیە بەگوێمانتدا بكردایە.....(لەكاتێكدا كەسەرۆكەكەمان لەسەر بانگهێشتى فەڕمى ووڵاتى ئێران بۆ بەشداریكردن لەكۆنگرەى ئیكۆ سەردانى ئەو وولاتەى كردبوو , بەداخەوە ....لەهەمان ڕۆژدا ئێران تۆپبارانى گوندنشینەكانى وولاتەكەمانى كردوو لەئەنجامدا سێ قوربانى گیانى و زەرەرو زیانى ماڵیشى لێكەوتەوە, كەئەمە ڕێز نەگرتنە لەسەرۆكى ووڵاتەكەمان و شكاندنى ڕێككەوتنامە نێودەوڵەتیەكان و پێشیل كردنى مافى مرۆڤ و خەڵكى سڤیلە) .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)