کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وەڵامێك بۆ هاوڕێ ئە زمڕ..ئەگەر خۆمان نەگۆریبا گۆران نەئەبوین شانازیش بەشەڕى پەكەكەوە ناكەین .

Wednesday, 18/08/2010, 12:00


هاوڕێى بەرێزم نوسینەكەتم لەكوردستان پۆست خوێندەوە بەرێزت سەرەتا سكت پێم سوتاوەو دواتر ڕقو بێزارى زۆر داتدەگرێت یەكسەر بەجاش وخۆفرۆش وەسفم ئەكەیت و پێت وایە من شانازى بەشەڕى كورد كوشتنەوە ئەكەم و ئێمە كەرەستەى گۆران كارى كردنین بەرێزم لام سەیرە دواى ئەو هەمو هەوڵى گەوجاندن و لەخشتەبردنەى لەڕابردودا سەركردەكانمان لەپێناو بەرژەوەندى خۆیان لەگەڵ ئەومیلەتە داویانە پێت وایە دەبێت هەمومان ئاقڵو سەلامەت بۆى دەرچوبین یان ئەوەى لەڕابردودا داكۆكى لەبەژەوند یەكانى ئەم دوهێزە دەسەڵات دارەى كوردستان كردبێت ئەمرۆ بۆى نەبێت دەستى بخاتە ناودەستى ئەوانەى ئەیانەوێت گۆراِن لەم وڵاتەدا بكەن بۆیە بمبورە بەچەندخالێك وەڵامت ئەدەمەوە .
1.كاتێك وتومە بیریان چۆتەوە كە لە تەنیش یان پێش ئەوانەوە لەسەنگەردابوین مەبەستم شەرى پەكەكە نەبوە چونكە من تەمەنێكم لەناویەكیەتى بەسەربردوە هەربۆنمونە سالى 1991لەپرۆسەى ئازادكردنى كەكوكدا دواى ئەوەى شەش فیشەكم بەركەتبو سێ رۆژ بەبریندار بەجیمام وسەربازى عێراقى شەقیان تێهەڵدام نەیانزانى ماوم بەڵام بۆیە شەڕى پەكەكەم بەنمونە هێناوەتەوە چونكە ئەوكەسەى سجنى كردم هەر ئەو كەسە واى پیوتم لێرەدا مەبەستم بێوە فاى و دوفاقیبونى قسەى بەرپرسەكانى ئەو حیزبە بوە كەمن لەڕابردودا كارم تێدا كردوە نەوەك شانازى كردن بەوشەڕەوە.
2.ئەوشەوە ئێمە هێرشمان نەكردە سەر پەكەكە بڕواشم بەشەڕى ئەوان نەبو بەڵكو ئەوان هێرشیان كردە سەرمان هەرچەندە 15 رۆژ پێش ئەوەش جارێكى تر ئەوان هێرشیان كردبوە سەربارەگایەكى تر لەئاڵَیەڕەش بەڵام بارودۆخەكە هێواش ببۆوە دو رۆژ پێش ئەوە چومە فەرماندەیى خۆمانو پێموتن بۆلیرَەین وتاكەى لێرە ئەبین وتیان چەند رۆژێكى ترەو ئەڕۆینەوە و تەنها بۆیە لێرەین بۆئەوەى بەتوركیا بڵێن ئێمە هاوكارى پەكەكە ناكەین دەنا بەهیچ جۆرێك لەنێوان ئێمەو پەكەكە شەڕنابێت من یەكێك بوم كاتى خۆى لەو چەند رابەرسیاسیەى كەلەشەڕەكانى سەرتاى نەوەدەكان لەناوچەى خواكوڕك بێ ئەوەى فیشەكێك بتەقێنین هاتینەوەو زۆر بەئاشكرا وتمان شەڕ بۆ تورك ناكەین چونكە لاى من پەكەكە هێزى پارێزەرى نەتەوەى كوردە لەبەشێكى گەورەى كودستاندا .
3.یەكیەتى وپارتى بەهۆى ناوشیارى ئەوخەڵكەوە تائێستا لەدەسەڵات ماونەوە كەهەریەكەمان بەجۆرێك و بەشى خۆمان تا وانبارین و دەبێت هەمومان داواى لێبوردن بكەین لەوەى بەدەنگى ئێمە هاتونە سەر دەسەڵات و دەستمان چۆتەخوێنى یەكتر من بەلامەوە شەرم نیە و داواى لێبوردن ئەكەم ئەگەر لولەى چەكم كردبێتە هەر كوردێك كەبێگومان كردومە بەڵام ئێمە كەلەرابردودا بۆیە داكۆكیمان لەدەسەڵاتیان كردوەچونكە باوەڕمان پێان بوە لەبەر ئەوەى باش تێنەگەیشتوین نەك لەبەرئەوەى خۆمان بەنۆكەرى ئەوان زانبێت وبۆ نان وگیرفان كردبێتمان.
4.منیش لەگەڵت هاوڕام ئێمە ئەگەر بمانەوێت كۆمەڵگاو دەسەڵات چاك بكەین ئەبێت سەرەتا خۆمان چاك بكەین ئەگەر بمانەۆێت دەسەڵات بگۆڕین ئەبێت سەرتا ڕە فتارو ئاكارى خۆمان بگۆڕین بەڵام نازانم خۆچاك كردن لاى تۆ چۆنە ئایا تێگەیشتن لەوڕاستیەى ئەم دەسەڵاتە ئەو دەسەڵاتەنیە كەدەیان ساڵە كورد خەباتى بۆ دەكات وقوربانى بۆئەدات وبەهیچ جۆرێك لەئاست خوات وپێداویستى ئەم سەردەمەدانیەو لەوەش زیاتر دەست هەڵگرتن لەهەمو بەرژەوندیە شەخسیەكان وئامادەبون بۆ گرتن و تێهەڵدان ونابڕین لەپێناو گۆڕینى ئەم سیستەمە سەقەتەدا خۆچاك كردنیە و ماناى ئەوەنیە گۆڕانمان لەخۆماندا كردوە ئێمەى دەوێشى جارانى حیزب ئێستا بەوباوەڕەوە كاربكەین كەئەگەر گۆرانیش هاتەسەر دەسەڵات و باش نەبوئەبێت كاربكەین بۆگۆرینى ئەویش بەهێزێكى باشتر بەلاى تۆوە چیئەگەیەنێت .
5.دواجار ئەلێم ئەگەر پێغەمبەرى ئیسلام بەوبیرۆكە یەى تۆى بكردایە بیوتایە ئەوەى لەگەڵ جەیشى كوفربوە بەكەڵك ئیسلام نایەت دڵنیابە كەسى دەست نەئەكەوت.
بەهیوا زیاتر بونى ئەوانەى ئەم نیشتیمانەیان خۆشئەوێت و لەهەموشتێكى خرا بەده‌نگ دێن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە