کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسێكی ئاسایشی گەرمیان تیرۆریستە!

Tuesday, 19/10/2010, 12:00




َ ماوەی چەند ڕۆژێكە ئاڵوگۆڕیك كرا لە ئاسایشی گەرمیان ,هەندێ بەرپرسی تازەیان هێنایە گەرمیان.
یەكیك لەوانە كە كراوە بە بەرپرسی پرسگەكانی گەرمیان خلیل ابراهیم ناسراو بە هەژار ئەم كابرایە جاش بووە لە فەوجی 22 لە لای ئەنوەری حەمە رەزا لە كەلار .لە مانگی ئابی 1988 لە لایەن موخابرتەوە عیراقیەوە بو جاسوسی رەوانەی قەندیل كرا كە ئەو كاتە تیپی 53 شیروانە لە سورەدێ بناری قەندیل بووە , دوای ئەوە گەرایەوە بو لای رژێم بەلام زانی كە بەعس لە كناری مەرگدایە دووبارە لە ئان وساتی راپەریندا هاتەوە بو ناو هیزی پ.م.لە لای كوردو قاسم بو بە چایچی . لە راپەرینەكەدا كە هاتەوە ناو شار هەژار بوو بە گورگی هار بە رۆژی ڕۆشنا خەلكی دەكوشت و خەلكی رووت دەكردەوە ئەم كابرایە وەكو ئەبو تەبرە ناوی لە سەر زاری خەلك بوو.روژ هات و روژچوو كوردو قاسم ئەم كابرایە كردە ئەفسەر لە ئاسایشی كەلار ئیتر ئەم كابرایە لە ژیر چەتری ئاسایش دەستی كرد بە دزی كردن و تالانكردنی خەلك وە بوو بە سەروكی باندی قاچاخچی مادە بیهوشبەرەكان و یەكیك بووە لەو كەسانەی كە دەستی هەبووە لە كوشتنی مقاولە عەرەبەكە كە تاكو ئیستاش بریاری گرتنی هەیە لە لایەن دادوەری كەلارەوە بەلام بە بریاری حاكم قادر بریارەكە پاسیڤ كراوە. هەروەها سەروكی باندی رفاندن و كوشتن بووە لە خانەقین كە دەستی هەبوو لە رفاندنی كورەكەی حاجی ئەحمەد فاتم و دزینی سی سیارەی هاولاتیانی خانەقین . ناوبراو بەرپرسی یەكەمە لە تیروركردنی كادیرەكانی گۆڕان لە شارەزووروسلیمانی بە راستەو خۆ لە لایەن حاكم قادرەوە بریاری وەرگرتبوو . ئیستا ناوبراو ئەركی بەرپرسی بازگەكانی گەرمیانی پێسپیدراوە لە بەر دوو هۆ 1- لە بەر ئەوەی بە وردی چاودێری هاتوچۆی بەرپرسە بەرزەكانی گۆڕان بكات كە ئەمە ماوەیەكە ئاسایش چاودیری گورانخوازان دەكات.2- چوونكە ئەم كابرایە كراوە بە سەروكی دەستەی تیرور لە دەزگای دژە تیرور بویە ئەركی تیروركردن و گرتنی نەیارانی پیدراوە بویە ئەم پوستەی كاری گرتنو چاودیری كردنی نەیارانی ئاسان كردووە. ئایا كابرایەك جاش بێت ودزو جەردەبێت وسەردەستەی گروپی تیرور بێت وسەروكی باندی مافیای تلیاك فرۆشتن و رفاندن بێت چۆن ئەبێت ئاسایش نەتەوەیی بپارێزێت دلنیام ئەو حكوممەتەی پشت لە خەلك بكات وتیرور بكاتە بنەمای كاردنی بو فەرمانرەوایی كردن میژوو وەلامی دەداتەوە كە ئەوەی لە بەردەم میژوودا راوەستاوە میژوو ئەوی سڕیوەتەوە ,ئەو سیستەمە تولیتاریانە كە لە لاپەرە رەشەكانی میژوو ناویان تومار كراوە چەشنی ئەمانە بوون بۆیە با دەسەلاتی كوردی بزانێت باهۆزەی دیموكراتی بە زلانی پایزی تەمەنی ئەوان بەرگەی ناگیرێت

ئەوەی نامۆبێت بە بنەمانی دیموكراسی و جارنامەی جیهانی مافی مروڤ لە دونای مودێرندا ڕێگای نابێتەوەو سەرەوخوار توڕدەدریتە زبڵخانەی میژوو.
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە