کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەتەلەفونێکی فوئاد حسێن ئەوحیزبانەی بەخۆیان ئەڵێن ئۆپۆزسیۆن بەهەڵەداوان بەرەو سەری ڕەش ڕایان کرد

Monday, 31/01/2011, 12:00


دواجار ئەو حیزبانەی ناوی خۆیان ناو ناوە ئۆپۆزسیۆن لەدووبەیاننامەدا پاڵپشتی خۆیان بۆ هەردوو بنەماڵەی مافیا دووپات کردەوەو شەرعیەتیاندا بەزیاتر بەتاڵان بردنی سەروەت وسامانی خەڵک،ئەمانە ئەوحیزبانەن کە هەمووجار دەسەڵات بەچاوسورکردنەوەلێیان دەچنەوە قاوغەکەی خۆیان ولەپێناوی مشتێک پارە بەدووی کاروانی گەندەڵی دەسەڵات دەکەون وفڕێدانی پارچەیەکی بچووک لەپارووی دەمیان بۆیان هەنگاوەکانیان خێراتر ئەکەن

دواجار ئەوان بەرەی دژ بەگەلیان هەڵبژارد بۆیە باچیتر بەناوی ئۆپۆزسیۆن بوونەوە ئەندامان ولایەنگرانیان فریو نەدەن ولەتەلەفزیۆنەکانیانەوە فرمێسکی تیمساحی بۆ هەژاران هەڵنەڕژن،ئەوان دروستکراوی دەستی جلال ومسعودن بۆ زیاتر جوانکردنی دەسەڵات لەناوەو دەرەوە،باچیتر ئایینی ئیسلام نەکەنە پەردە بۆ دەسکەوتی حیزبی وشەخسی خۆیان وپارەوەرگرتن لەدەسەڵات ئەوپارەیەی لەگیرفانی خەڵکی ڕەشووڕوت دەدزرێ ودەکرێنە قاسەکانی ئەو حیزبە بەناوئیسلام وئۆپۆزسیۆنەوە،ئەوان ئەو حیزبانەن کەپەیڕەوی ئایینی ئیسلام ناکەن وڕەفتاری ناشرینی دەسەڵات بە‌هێنانەوەی پاساوی بێ بەها دەپارێزن،ئێوە شەریکن لەبەتۆمەتبارکردنی نیوملیۆن کورد بەتێکدەرووپێلان گێڕو تێکدەری ئەزمونەکەمان ،ئەوئەزموونەی بێجگە لەهەردووحیزب وئێوە کەس سوودمەند نەبووە لێی ،ئەوئەزموونەی بەدەبابەکانی سەدام لەناوبراو ئەزموونی تازەی حوکمڕانی جلال ومسعود ،ئەزموونی بەتاڵان بردنی سامانی میللەت کەئێوە شەرعیەتیان پێ دەدەن،ئێوە چوونەسەنگەری دەسەڵات وبەناوی ئیسلامەوە فەتوای خائین بوونی نیو ملیۆن کورد دەدەن،ئێوە بۆ پاراستنی عەرشی دەسەڵاتی دووخائین جلال ومسعودو حەڵاڵکردنی دزینی قووتی بەهەڵەداوان بەرەو سەری ڕەش ڕائەکەن ولەپای بەشداریکردنی پیلانی لەناوبردنی نیوملیۆن کوردی دڵسۆزی موسڵمان کیسە پارەکانتان بەپڕی و بەسکی تێرەوە ئەگەڕێنەوە ،نەفرەت لەومێژووەی کەناوی ئێوەو جلال ومسعودی تێدایەو بۆ ئەم گەلە ئەنوسرێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە