کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازێک لە ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید/ چاک

Sunday, 22/04/2012, 12:00




بانگەواز


شارەزایانی بواری جینۆساید
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
کۆمەڵەو رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
دۆستان و لایەنگرانی ڕێکخراوەکەمان
رووناکبیران

سڵاو
بەڕێزان بڕیار وایە لە 19-20/05/2012 ئەمساڵدا کۆنگرەی چواری ڕێکخراوەکەمان لە شاری ڤییەننا لە ووڵاتی نەمسا ببەسترێ، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک پێکهاتوە لەبەشێک لە ئەندامانمان بۆ ئامادەکاری بۆ کۆنگرە.یەکێک لە ئەرکەکانی ئەو لیژنەیە پێداچونەوەیە بە ئامانج و سیاسەت و هەموو بەشەکانی پەیڕەوی ناوخۆ ،هاوکات وەرگرتنی ڕاو سەرنج و پێشنیاری ئەندامان و کەسانی دەرەوەی رێکخراوەکەمانە لەمەڕ ئەو خاڵانەی پێشتر ئاماژەیان پێدراوە، وە یەکخستن و گەڵاڵەکردنی ئەو پێشنیارو سەرنجانە بۆ ڕۆژی کۆنگرە.
داواکارین لە ئێوەی خۆشەویست ئەگەر هەر ڕەخنەوپێشنیارو سەرنجێکتان هەیە لەسەر پەیڕەو پڕۆگرام، شێوازی کار و چالاکیەکانی دەورەی ڕابردوو، یان ناو و لۆگۆی ڕێکخراو.....هتد، هاوکات چ پێشنیارو سەرنجێکتان هەیە بۆ دەورەی داهاتوو کە بکرێتە بەرنامەی کار یان بخرێتە پەیڕەوپرۆگرامەوە، ڕاشکاوانە بینوسن و بۆمان بنێرن
بێگومان هاوکاری ئێوەی دڵسۆز بە ڕەخنەو پێشنیارو سەرنجەکانتان دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو هەڵەو کەموکورتیانەی کە لە دەورەی ڕابردوو هەمان بووە و بەرچاو ڕۆشنیەکی زیاتر دەدات پێمان و ڕێکخراوەکەمان تۆکمەتر دەکات، بۆ دەورەی داهاتوو.
دەتوانن پێشنیار و ڕەخنەو سەرنجەکانتان بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە بنێرن،

[email protected]

دوایین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی تێبینی و پێشنیارەکانتان 30.04.1012
تێبینی/ لینکی پەیڕەو و پرۆگرام لە خوارەوە هەیە. یاخود سەردانی ماڵپەرەکەمان بکەن لەوێشدا دەیبینن.
www.kurdocide.com/kc
http://www.kurdocide.com/kc/ku/?page_id=56

هەر بژین و دەست لەناو دەست بەرەو کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو.
بەشی ڕێکخستن
ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید/ چاک
..................................................................................................
silawk germ
Bo gşit endaman dostan layengran nawendekeman, awdr kurdosayd/hak
Berrzan herwek agadarin birriyar waye le nawerrast mang pnc emsallda kongreyi war rkxirawekeman le şar Vyenina le wullat Nemsa bibestir, bo em mebeste ljneyek pkhatwe bo amadekar bo kongre lebeşk le hawrryan bo pdaunewe be peyrrew nawxo wergirtin raw serinc endaman gellallekrdin bo roj kongre.
Dawakarn le weyi xoşewst eger her rexinew, serincktan heb leser peyrrew prrogram, şiywaz kar alakiyekan dewreyi rabrd, yan naw logoyi rkxiraw.....htd, hawkat i pşniyaru serincktan heye bo dewreyi dahat ke bikrte berinameyi kar yan bixirte peyrrewprogramewe, raşkawane bnusin boman binrin.
Bguman hawkar weyi dllsoz be rexinew pşniyaru serincekantan debte yarmetderk bo kemkrdineweyi ew hellew kemukurtiyaneyi ke le dewreyi rabrd heman buwe beraw roşniyek ziyatir dedat pman rkxirawekeman tokmetir dekat, bo dewreyi dahat.
detwanin pşniyar rexinew serincekantan bo em meyleyi xwarewe binrin, hawkat dwayn mollet bo nardin tbniyekantan derbareyi babet peywenddar be kongre ta 30-4-2012

[email protected]
Her bijn dest lenaw dest berew kongreyek serkewt.

Beş Rkxistin
awdr kurdosayd/ hak

http://www.kurdocide.com/kc/ku/?page_id=56


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە