کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرەتای ڕووداوەکان...بەردەوامی...یاریکەرەکان...ئەنجامەکان - بەشی یەکەم

Sunday, 13/03/2011, 12:00






بۆ هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ ڕژاونەتە سەرجادە کە هەرتاکێکیان سەدئەوەندەی سەرکردەکانی ئەمرۆی دەسەڵاتی حیزبی وحکومی دڵسۆزترو شەریفترن

بۆ ئەوانەی بەدوای پرسیارەکاندا وێڵن وهیچ وەڵامێکیان چنگ ناکەوێ ..بۆهەموان بۆ ئەوەی بیر بکەینەوە

بەیاننامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە٢٩/١ سەرەتای دەستپێکردنی چاوەڕوانکراوی ڕووداوەکان بوو ،کەدەبوو دووڕۆژ دوای دەرچوونی بەیاننامەکە ئەوخۆپیشاندانە هێمنانەیە سازبکرێت کەپێشتر ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بانگەشەیان بۆ کرد،هەر زووبزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە کاتی دەرچوونی بەیاننامەکە هیچ پەیوەندیەکی بەو بانگەوازەوە نیە،ئەوکات بۆ ڕوونەدانی هیچ توندوتیژیەك خۆپیشاندان دواخرا بۆ کاتێکی نادیار ،بەڵام دەبێ بپرسین بۆ؟ئەو بۆیە کە هەموولایەکی خستۆتە گێژاوی بیرکردنەوەی قوڵەوە،لەگەڵ چەند بۆ یەکی تر کەوەڵامەکانی چنگ هاووڵاتیان ناکەوێ،بۆ خۆپیشاندانی هێمنانە بوو بەخوێن ڕشتن؟ بۆخوێن ڕشتن سنووری بۆ دانرا وکۆتایی هات؟ بۆتاوانباران نەدرانە دادگا؟بۆ حکومەت داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ ناکات ؟بۆ بەردەوامی؟بۆ سەرای ئازادی؟لەگەڵ هەموو ئەو بۆیانەی تر ڕۆژانە بۆ وەڵامی پرسیارەکان دەربارەی هەڵوێستی تازەو سیناریۆکان دەکرێت

هەڵبژاردنی ڕۆژی ١٧/٢ ڕێکەوت نەبوو بەڵکو ئامادەکاریەکان تەواوکرابوو،خۆپیشاندانی هێمنانە بۆ داواکاری خزمەتگوزاری سازکراو پەیامەکەیان دابەدەسەڵات بەڕێکەوتنی خۆپیشاندەران بەرەو جادەی سالم ئەوشەقامەی لەدەست پێکردنی گەورەترین بارەگای پارتی لێیە کەلقی ٤ ە،دەبووچاوەڕێی ئەو ڕووداوەی لێ بکرایە،بنەماڵەی مسعود لەبەرامبەر گفتوگۆی عەقڵانی میلی تفەنگ ئەهێننەوە ئەی دەبێت نەزانرێ لەبەرامبەر بەرد گوللە بەکاردێنن ؟کارەساتەکە قەوماو خۆشبەختانە قوربانیەکان بەوشێوەیە نەبوو کەزوومی کامێرەکانی بۆ ئامادەکرابوو!!خاڵی وەرچەرخانی ناڕەزاییەکان لێرەوە گۆڕابەدژی پارتی یەکەم باڵادەستی هەرێمی کوردستان!!.داخوازیەکانی خەڵکی لەداواکاری خزمەتگوزاری گۆڕا بۆ دادگایی کردنی تاوانباران وچۆڵکردنی بارەگاکانی پارتی لەسلێمانی.پارتی بنەماڵە بەعەقڵی خێڵەکی خۆی گەر داخوازی خۆپیشاندەرانی جێبەجێ بکردایە بە تەنەزولێکی گەورە بۆ سەرۆك لەقەڵەم ئەدرا بۆیە بێباك بوون،ئەم بێباکیەش چاوەڕوانکراوبوو

بەردەوامی خۆپیشاندان بەئامانجی تۆڵە کردنەوە درێژەی پێدراو خوێنی تر ڕژا لە ئاستێکدا ڕاگیرادەنا دیسانەوە ڕووی خۆپیشاندەران بەرەو لایەکی تر وەردەگێڕا،پارتی بنەماڵە کاتێ گەوجی خۆی بەدەر خست کە خەڵکی بەتێکدەرو لایەنەئۆپۆزسیۆنەکان بەتایبەتیش گۆڕانی بەهاندانی خەڵك تاوانبار کرد وکەوتنە سووتاندنی بارەگاکانی لەناوچەکانیان ،دواتر هێنانی هێز بۆ کۆتایی هێنان بەبزووتنەوەی گۆڕان،مسعود بارزانی لەدەرەوە لەسەر ڕۆشنایی زانیاریەکانی سەرکردەکانی ڕێنمایی دەردەکردو تاڵەبانیش لەبەغدا قفڵی لەدەمیدا بەڵام چڵەوی سەرکردایەتی هەر لەدەستدابوو ئاراستەی دەکردن،‌ئەو شەوەی هێزەکان ئامادەکران هەموان لەچاوەڕوانی شەڕێکی گەورەی خوێناویدا بوون بەڵام هەروەك ڕایان گەیاند بزووتنەوەی گۆڕان ئەو شەوە هەروەك شەوە ئاساییەکانی تر چبوونە خەوێكی قووڵەوە

خۆپیشاندانەکان بەردەوامی هەبوو داواکاریەکان خاڵێکی تری بۆ زیادکرا کشانەوەی هێزەهاتووەکانی پارتی بوو کەدواتر لەژێر فشاردا لەناو شار چوونە دەرەوەلەو چەند ڕۆژەدا هەواڵەکان بێ سەرووبەری سەرکردایەتی یەکێتیان بڵاودەکردەوە کەبوون بەچەند بەرەیەکەوە وهەریەکەو هەڵوێست وتێڕوانینی خۆی هەیە لەمەڕ ڕووداوەکان ،هەمووسەرچاوەی هەواڵەکانیش لەناوکۆبوونەوەکانەو دزەیان پێدەکرد .یەکێك لەوناکۆکیانەی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ برادەرانی ڕیفۆرمدا هەیان بوو دزەپێکردنی هەواڵی ناو کۆبوونەوەکان بوو بۆ میدیای دەرەوەی ڕاگەیاندنی حیزب ،ئەی خێڕە ئەو هەموو خەبەرانەی ناو کۆبوونەوەکانی مەکتەب سیاسی وابەئاسانی دزەئەکات وکەس نقە ناکات!!یەکێك هاوسۆزە لەگەڵ گۆڕان ،یەکێك هاوسۆزە لەگەڵ پارتی دوان کەوتوونەتەبەینیانەوە لەولاشەوە پاری خەڵکی بەوەرگرتنی میدالیای سەرۆك مەشغوڵ کردبوو،لای خۆشمان خەڵکی چاودێری باروودۆخەکەی دەکردوهیچ لەوەزعەکە حاڵی نەدەبوون .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە