کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کارەباو درۆی بەرپرسەکان

Thursday, 19/12/2013, 12:00

1974 بینراوە




گەندەڵی کارەبا و بەھەدەردانی سامانی میللەت لە دەڤەری رانیە



قسەیەک ھەیە دەڵێت " درۆ، درۆ، درۆ" بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەورەترینیان بۆ بچوکترینیان کار لەسەر ئەو دەسەتەواژەیە دەکەن، بە جۆری ئەوەندە درۆیەکانیان بۆ میللەت دوبارە دەکەنەوە کە درۆکانیان دەکەنە راستی واتە وای لیدیت درۆی ئەوان کە لە بنەرەتدا درۆیەو ھیچ نیە دەبیتە راستی.

ئەوەش جۆرە سیاسەتیکە پەیرەو دەکریت کە بە ھۆیەوە خەڵکی مەشغوڵ دەکرێت، ئەوەی زۆرترین درۆی لەسەر کراوە مەسەلەی کارەبایە کە تاکو ئیستا کیشەی کارەبا چارەسەر نەکراوە، ھەموو ساڵێک بە ھاتنی وەرزی زستان درۆ زەبەلاحەکانی دەسەلات لەسەر کارەبا زیاتر زەق دەبن، پیشووتر بەرپرسیکی گەورەی یەکێتی وتی "گەر تاکو ٢٠١٠ گرفتی کارەبا لە کوردستان بەردەوام بوو ئەوا من دەست لە بەرپرسیاریەتی دەکیشمەوە" کەچی ئەوە سێ ساڵ بەسەر بەڵینەکەی تیپەری کارەبا ھەر وەکو خۆیەتی و جەنابیشی نەک دەستی لەکار نەکیشایەوە ، بەلکو بوو بە کەڵەگا بەسەر یەکیتی و یەکیتیشی بەرەو فەوتان برد، درۆی زۆر گەورە و بەڵێنی گەورە لە سەر کارەبا دەدرێن و ھەمووشیان لەگەڵ زستاندا سپی دەبنەوە.

بەداخەوە ئەوەی لە کوردستان دەگوزەریت و دەبوو وای کردبا وەزیری کارەبا و ئەمسالەکانیشی دەست لەکار بکێشنەوە بەڵام ئەوان لەسەر درۆ و بی بەڵینی راھاتوون قەت تەریقیش نابنەوە.

نمونەیەک لەو ھەموو داھاتەی لە کارەبا سەرف دەکریت و ئەوەش حاڵی کارەبامان کە ھەمیشەی ترافیکە، لە ساڵی ٢٠١٣ برو بودجەی تەرخانکراو بۆ کارەبا ٨ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینار بووە، لەو برە زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دینار بۆ شارۆچکەی چوارقورنە تەرخان کراوە، ئەو پرۆژانەشی کە بۆی تەرخان کراوە ێیانە کردنەوەو چاککردن و گۆرینی ستونەکان بووە کە مۆڵەتی پرۆژەکە ١٥٠ رۆژ بووە کەچی وا ساڵیک بەسەر وادەی پرۆژەکە تیپەر دەچیت ھیشتا زۆر شوینی دەستی لێ نەدراوە، لە لایەکی تریشەوە ئیمە دەبینین زەبەلاحەکانی دەسەلات باسی ناردنی نەوت بە بۆری بۆ تورکیا دەکەن و رۆژانەش ھەزاران تەنکەر ئاودیو سنورەکان دەکریت بەڵام لەبەر نەبوونی گاز لە چوارقورنە مۆلیدە گەورە پێناکرێن. دەبوو بەرپرسان بەسی بکەن و شەرم بکەن چیتر بە درۆکانیان خەڵک خافڵ و بێ ئاگا نەکەن، نەفرەت لە درۆ و بێ بەڵێنی، رورەشی بۆ گەندەڵکاران و زۆر خۆرەکان و نەوت دزەکان.

[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)