کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاله‌بانی مـێشکی وه‌ستاوه‌، ته‌نها له‌ش و دڵی کار ده‌کات

Tuesday, 18/12/2012, 12:00


سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ به‌غدا باس له‌ تێکچوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆک کۆماری عیراق و سکرتێری یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان جه‌لال تاله‌بانی ده‌که‌ن، که‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ جه‌ڵته‌ی مێشک لێی داوه‌، تا ئێستا نه‌هاتۆته‌وه‌ هۆش خۆی، یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه‌ سایتی ئیلافه‌، ده‌ڵێت تاله‌بانی له‌ خه‌سته‌خانه‌ی (مدینه‌ ئه‌لتوب) که‌وتووه‌ و ته‌نها دڵی و له‌شی کار ده‌کات ، ئه‌ویش به‌ ئامێری پزیشکی دڵی کار ده‌کات، ده‌نا نه‌هاتۆته‌وه‌ هۆش خۆی و مێشکی کار ناکات. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا جه‌لال تاله‌بانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ لێی بدات، که‌ جاری پێشوو وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا وه‌ک ئه‌مجاره‌ نه‌توانێت هه‌ڵبسێته‌وه‌، به‌ڵام زوو گه‌یه‌نرایه‌ ئه‌ڵمانیا و له‌وێ چاره‌سه‌ریان بۆی کرد.
 سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ ته‌له‌فون له‌ به‌غداده‌وه‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، ئه‌مجاره‌ش ویستراوه‌  به‌ په‌له‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بکه‌ن، به‌ڵام پزیشکه‌کان رێگایان نه‌داوه‌ و وتوویانه‌ هه‌رچه‌نده‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کرێت له‌ ماوه‌ی ئه‌م 48 کاتژمێره‌دا به‌ته‌واویی گیان له‌ ده‌ستبدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیستا له‌ جێگای خۆی بجوڵیت، ئه‌گه‌ری مردنه‌که‌ی نزیکتر ده‌بێته‌وه‌.
دیسان سه‌رچاوه‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ به‌غداوه‌ ئه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نن که‌ پزیشکه‌کانی ژوور سه‌ری ده‌ڵێن تازه‌ جه‌لال تاله‌بانی چاک نابێته‌وه‌، چونکه‌ تا ئیستا که‌ نه‌هاتۆته‌وه‌ هۆش خۆی، ئیتر نازانرێ مێشکی چه‌ند زیانی لێکه‌وتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئیستا 24 کاتژمێر به‌سه‌ر بورانه‌وه‌که‌یدا رۆیشتووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵیشبسێته‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 3 مانگیش ناتوانێت کاری ته‌واوی خۆی به‌جێ بهێنێت.
شایانی باسه‌ هه‌ر پاش بیستن و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌، مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتیمانی که‌وتوونه‌ته‌ خۆیان و مه‌ترسیی دایگرتوون، سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێت وتی هه‌موو ترسیان لێ نیشتووه‌ و له‌ پاشه‌ڕۆژی یه‌کێتیی و چاره‌نووسی خۆیان ده‌ترسن، هه‌ر ئه‌م به‌یانییه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتییه‌وه‌ کراوه‌، سه‌رچاوه‌که‌ وتی نازانم بۆ چ مه‌به‌ستێک و چ قسه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵدا کراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە