پارتی لە ٣١ی ئاب هەولێری ڕزگار کرد..نەک لە ١١ی ئازاری ١٩٩١
Monday, 10/03/2014, 12:00
2136 بینراوە
یەکەم:
پارتی یادی ڕاپەڕینی هەولێرو دەوربەری دەکاتەوە!!
ئەم قسەیەم بۆ مێژوو دەکەم..هەرکەسێک بۆم بسەلمێنێت..تاکە پێشمەرگەیەکی پارتی..لە هەولێر و دەوروبەری بووبێت
من ئامادەم ئاڵا زەردەکەو..دروشمی بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بارزانی بەرز بکەمەوە!!
ئەم پارتیە چ بەڵایەکە...ئەم خەڵکە چۆن وەک مێگەل..هەر سەر دەلەقێنێت..
لە ئازاد کردنی هەولێر و دەوروبەری .. شتێک نەبوو ناوی پارتی بوو بێت..کەچی ئێستا.پەیتا پەیتا لەسەر شاشە زەردەکانیانەوە
بانگەشەی بۆ دەکەن...
گەر ڕاست دەکەن ،،وەرن ڕووم بەڕوم ببنەوە.. بۆ بۆتانی بسەلمێنم کەکێ ڕاپەڕیوە...
کەچۆنیش مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوسای بەرەی کوردستانی..لەگەل کێ لەڕێگای حاجی هۆمەرانەوە...هاتۆتەوە کوردستان
هەڵبەتە دوای ئازاد کردنی..ناوچەکە...
کەچی چەند ڕۆژێکە پەیتا پەیتا..بانگەشە بۆ ڕۆژی ١١ی ئازاری ١٩٩١ دەکەن..ئەوەی جێگای سەرنجە.هیچ کەس و لایەن و دەزگایەکی ڕاگەیاندیش نایەنە وەڵام..
گەر کارا ئاوا بڕوات ساڵێکی تر پارتی یادی ڕزگار کردنی سلێمانی و بگرە کەرکوکیش دەکاتەوە..
لێدە پارتی ئەم دەڤەرە مەردی تیانەماوە...
دووە: پارتی و ئاشبەتاڵ
مانگی ئازاری ١٩٧٥
ئاوارەیی ..
ئۆردوگا..
ئاشبەتاڵ..
تەمەنم تەنیا ١٣ ساڵ بوو،کە ئاوارەی ئێران بووین..لە ئۆردوگای سەرئابی گەرم نزیک شاری سەرپێڵی زەهاو چەند مانگێک تا ئاشبەتاڵەکەی بارزانی باوک لەوێ ژیانی ئاوارەییمان بەسەر برد.
کاتێک هەواڵی ئاشبەتاڵمان بیست ..بە هەموو قەناعەتمەوە بیرم لە خۆکووشتن دەکردەوە و دەمووت چۆن بەسەر شۆڕی بگەڕێینەوە..ئەوسا نەهیچم لە ژیان نەهیچم لە سیاسەت دەزانی...بەڵام پێم ئەستەم بوو..بەبێ سەرکەوتن و سەرفرازی بگەڕیینەوە..
ئۆردوگاکەمان چەند کیلۆمەترێک لە شاری سەرپێلی زەهاو دوور بوو..جار جارە دائەبەزین بە پسوولەی تایبەت بۆ ناو شار..
لەگەراجی ناو شار پیاوێکی سمێل گەورەی باڵا بەرزی لاوازی لێ بوو..هەر کوردێکی دەبینی هاواری دەکرد..
ئۆردگا.. ئۆردگا..براکەم ئۆردگا ئەچی.. خوشکم ئۆردگا ئەچی..دیمەنی ئەم پیاوەم بیر ناچیەوەو زۆر جار لاساییم دەکردەوە لەماڵەوە.
وەک چۆن یەکەم ماچی سەدام و شای ئێران لە جەزایر بە ئامەدەی هاواری بۆمیدیەن سەرۆکی ئەوسای وڵاتی جەزایرم بیر ناچیتەوە
وەک چۆن بیستنی یەکەم هەواڵی ئاشبەتاڵم...بۆ هەتا هەتایە لە بیر دەمێنێت..رقیشم لە بنەماڵەیەو پارتی و ڕیبازەکەی بارزانی وەک یەکەم سات دەبێت...کەهەموومان دامانە پڕمەی گریان..(باوکم..دایکم ..مامۆستا ئەمینی برام..براژنم..شەهید مەحەمەدی برام.. فاتمی خوشکم و من).
بەجۆرێک دەنگی گریانەکەمان ڕۆێشت..دراوسێکانمان هاتن بەدەم دەنگی گریانەکەمانەوە..لێمان کۆبوونەوە.. بیرم دێت دایکم ووتی خزمێکمان لەسەنگەسەر کوژراوە..نەمان ویست ئەو هەواڵە ناخۆشە بە هاوسێ ئاوارەکانمان بڵێن...
چەند رۆژێک تێپەڕین...هەواڵەکە..هەموو ماڵەکانی گرتەوە...نازانم ئاخۆ کەس وەکوو ئێمە گریا بێت...
کەچی بارزانی لە چاو پێکەتنی لەگەڵ ڕۆژنامەی کەیهانی ئێرانی ووتبووی ئێستا خۆشحالم کەهیچ بەرپرسیاریەتیکم لەسەر شان نەماوە..گوایە کاری ئەو تا ئەوێ کۆتایی هاتووە.
سێهەم: هەڕەشەکانی بارزانی و تورێکی قوڕاوی!!
کاتێک گوێت لە قسەکانی مالیکی دەبێت..هیچ گومانێک نامێنیتەوە کەکێ لەسەر حەقە
پێش هەر حەق و ناحەقیەک...دەکرێ بپرسین..کێ بوو دەوڵەتی عیراقی دروست کردەوە؟؟
کێ بوو؟ لەدوا هەڵبژاردنەکانی عێراق متمانەی بەخشیەوە بە مالیکی؟؟
تا سەر ئێسقان دژی یەکپارچەیی خاکی عێراقم..خەون بە سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردیەوە دەبینم!!
بەڵام بەمەرجێک بنەماڵەی بارزانی نەک سەرۆکی نەبن..بەڵکوو پشکێکیشیان نەبێت!!
ڕاپەڕین..دەست کەوتێکی مێژوویی بوو بەداخەوە ..بە پلەی یەکەم ئەم بنەماڵەیە سود مەند بوون.. دەنا دەبوایە هەر لەکەرەج هەر خەریکی تور فرۆشتن بان!!
کاتێک هەڕەرشەکانی بارزانیم دیت.. ڕێک ٣١ی ئابم بیر کەوتەوە..
تۆبڵێی ئەمجارە دەبابەکانی تورکیا لەسەر چاڵە نەوتەکانی بابە گوڕ گوڕ ببینین،،یان هەر کەوفوو کوڵی چەند ڕۆژێکەو...جارێکی تر خەڵک دەگەوجێنن..دەڵین هەر ئەمڕۆ کۆمەڵێک کۆیلە زەرقاڵی ناڕەزایی دەربڕین بوون دژی مالیکی و نەهاتنی مووچە...
یاخود ئەو سەردەمە بەسەر چوو؟؟؟