له به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکدا چه‌ندین پیلانگێڕی
Thursday, 21/07/2011, 12:00
1 باکووری کوردستان : له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا هه‌ست به ئاکار و کرده‌وه‌کانی هه‌ردوو لایه‌نی تورکی و کوردی ده‌کرا . هه‌رچی لایه‌نی تورکی بوو هه‌ستیان به دۆڕاندنێکی بێ وێنه ده‌کرد له هه‌مبه‌ر لایه‌نی کوردی‌دا ، ئه‌و هه‌ستکردنه‌ش هاندانێک بوو بۆ ئاژاوه‌گێڕی و سوربوون له‌سه‌ر دیارده‌ی توندوتیژی ، ئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژیانه‌ش شه‌هیدکردنی 43 گه‌ریلای به‌دوادا هات ، له کاتێکدا که لایه‌نی کوردی له قۆناغی بێچالاکی و ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌دا بوون . سه‌رکه‌وتنی لایه‌نی کوردی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕاستیه‌کی هه‌رس نه‌کراو بوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه ، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌رس نه‌کردنه‌ش ئازادنه‌کردنی په‌ڕله‌مانتاره زیندانیکراوه‌کان و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی پهڕلهمانتاریهتی خه‌تیب دیجله بوو .
هه‌رچی لایه‌نی کوردیشه که دڵنیابوون له سه‌رکه‌وتن و خۆیان له هه‌ر چه‌شنه توندوتیژیه‌ک ده‌پاراست ، بڕوای ته‌واوه‌تیان به خودی خۆیان و نه‌ته‌وه‌ی سته‌مدیده هه‌بوو . ئه‌نجامی ئه‌و بڕوابوونهش هاندانێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی که زیاتر له چاوه‌ڕوانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغاندا نه‌مێنن و تاک لایه‌نه چاره‌سه‌ری بخوڵقێنن ، چاره‌سه‌رییه‌ک که بریتییه له "خۆ به‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتی" . ئه‌م هه‌ڵوێسته شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی لایه‌نی کوردی پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه کلاسیکیه کوردیه‌کانی دیکه بوو ، که هه‌میشه له چاوه‌ڕوانی داگیرکه‌ره‌که‌دا بوون تاوه‌کو ئۆتۆنۆمیان بۆ بکاته دیارییه‌ک .
2 ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان :
گومان له پێشکه‌وتنه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان"پژاک" ناکرێت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ، ئه‌م پێشکه‌وتنانه‌ش وه‌کو زه‌نگێکی مه‌ترسیدار ده‌بینرا له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه و هه‌موو هه‌وڵێکی کۆماری ئیسلامیش بۆ به‌رگرتن له‌و پێشکه‌وتنانه بوو ، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش هه‌ر به توندوتیژی نواندن و ئیعدامکردنی ئه‌ندامانی پژاک کۆتایی نه‌هات به‌ڵکو هانای بۆ هه‌موو شێوازێکی نامرۆڤانه و چه‌واشه‌کاریش برد ، ته‌نانه‌ت دوو ساڵ به‌ر له ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رامبه‌ر سکاڵانامه‌یه‌کی حکومه‌تی هه‌رێمدا گوتی " ئه‌نسار الاسلام و ماده هۆشبه‌ره‌کان له به‌رامبه‌ری پژاک و مه‌شروباتی ڕۆحی‌دا ".
کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێکه له داگیرکه‌ره پڕ له ئه‌زموونه‌کان بۆ شێواندنی ڕاستیه‌کان و چه‌واشه‌کاری ، هه‌ر کاتێک کۆماری ئیسلامی ویستبێتی کاره‌ساتێک ساز بکات له سه‌ره‌تادا زه‌مینه‌ی بۆ کاره‌ساته‌که سازکردووه . بۆ نموونه له دوو مانگی ڕابردوودا زۆر پڕوپاگه‌نده‌ی دوور له ڕاستی له ڕێگه‌ی که‌سانی گرێ‌دراو به خۆیه‌وه دژ به پژاک بڵاوکرده‌وه ، نموونه‌ی ئه‌و که‌سه گرێدراوانهش عیرفان قانعی فه‌رد و ئیجلال قه‌وامی و کاوه قوڕه‌یشی و پژمان ده‌روێشی بوون ، ئه‌م که‌سه گوماناویانه هه‌مان گوته‌کانی کۆماری ئیسلامیان دووباره ده‌کرده‌وه دژ به پژاک وه‌ک "پژاک تیرۆریسته ،پژاک بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌کات ، پژاک هاوشێوه‌ی القاعدهیه ، پژاک توندوتیژی به‌کار دێنێت ، پژاک سه‌ربازی ڕێگه‌وبان ده‌کوژێت ،هتد " .
پاش هێرشێکی ڕاگه‌یاندنی چڕوپڕی که‌سه گوماناویه‌کان ، هێرشی سه‌ربازی و سه‌رتاسه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له شنۆوه تا سه‌رده‌شت به درێژایی نزیک به 100کم ده‌ستی پێ‌کرد بۆسه‌ر پژاک و گوندنشینه سڤیله‌کان و تاوه‌کو نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش هێرشه‌کان به‌رده‌وامه ، ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ش کوشتن و برینداربوونی سه‌دان که‌س(له هه‌ردوو لا) و ئاواره‌بوونی هه‌زاران گوندنشین و له به‌ینبردنی سه‌دان ئاژه‌ڵ و سوتانی ڕه‌ز و باخێکی زۆری به‌دواوه بووه . لێره‌دا پێویسته له‌و که‌سه گوماناویانه بپرسین :-
- کێ تیرۆریسته ؟ ئه‌وانه‌ی گوندنشینان گولله‌باران ده‌که‌ن یان ئه‌وانه‌ی داکۆکی له گوندنشینان ده‌که‌ن ؟
- کێ مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کات ؟ ئه‌وانه‌ی که‌سه سڤیله‌کان ده‌که‌نه ئامانج یان ئه‌وانه‌ی به‌رگری له میلله‌ت ده‌که‌ن ؟
- کێ توندوتیژی به‌کار دێنێت ؟ ئه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵ و کێڵگه‌کان ده‌که‌نه ئامانج یان ئه‌وانه‌ی له به‌رگری ڕه‌وادان ؟
- کێ هاوشێوه‌ی القاعدهیه ؟ لایه‌نێکی مه‌زهه‌بگه‌رایی که هه‌میشه هانا بۆ توندوتیژی ده‌بات یان لایه‌نێکی ئازادیخواز که له قۆناغی بێچالاکیدایه ؟
- کێ بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌کات ؟ ئه‌وانه‌ی که سه‌دان هه‌زاریان گیرۆده کردووه یان ئه‌وانه‌ی که چاره‌سه‌ری ده‌خوازن ؟
- ئایا ئه‌وانه‌ی هه‌موو توانی خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ داگیرکردنی قه‌ندیل و خامۆشکردنی ڕوناکی کوردان سه‌ربازی ڕێگه‌وبانن ؟
3 باشووری کوردستان :
ئه‌گه‌رچی به‌شێک له باشووری کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیدایه ، ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش له پێناوی له ده‌ست نه‌دانی پۆست و ساماندا خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێک نین له به‌رامبه‌ر دڕندایه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستاندا ، ته‌نانه‌ت بۆ ڕازیکردنی هه‌ردوو داگیرکه‌ری ئێران و تورکیا پشتیان له کوردی پارچه‌کانی دیکه کردووه و زۆر جار بوونه‌ته کاسه‌ی له ئاگر گه‌رمتر به‌رامبه‌ر به شۆڕشگێڕانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان .
له کاتێکی وه‌کو ئێستادا که گه‌وره‌ترین هێرشی کۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێکردووه بۆسه‌ر شۆڕشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گوندنشینه زه‌حمه‌تکێشه‌کانی بناری قه‌ندیل ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور نه‌ک خاوه‌نی هیچ په‌رچه‌کردارێک نین به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ که‌وتوونه‌ته خزمه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به توندکردنی گه‌مارۆی ئابووری بۆسه‌ر ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له چیای سه‌ربڵندی قه‌ندیل و ڕێگری‌کردن له‌و ئازادیخوازانه‌ی که خوازیاری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داگیرکه‌رانن . بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=abc26b3c http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=10290#TOP ئه‌م پۆستپهرستییهی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور گه‌یشتۆته ئاستێک که له پێناویدا هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بدۆڕێنن و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ڕۆشنبرانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه به جۆرێک قێزیان له پۆسته‌کانیان ببێته‌وه که پۆسته‌کانیان به که‌وش"پێڵاو" پێناسه بکه‌ن . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.youtube.com/watch?v=zjxWY90xkUE&feature=player_embedded
4
ڕۆژئاوای کوردستان : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سه‌دان هه‌زار کوردی ڕۆژئاوای کوردستان له هه‌ر جۆره ناسنامه‌یه‌ک بێ به‌ش کراون و زۆربه‌ی خاکه‌که‌شیان له‌لایه‌ن به‌عسی سوریاوه زه‌وتکراوه بۆ کۆچه‌ریه عه‌ره‌به‌کان ، به‌ڵام به هه‌ڵوێستی ژیرانه‌یان له ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سوریادا و پێکهێنانی کۆده‌نگیه‌کی هاوبه‌ش له نێوان حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کاندا حکومه‌تی سوریایان ملکه‌چ کرد که ناسنامه‌ی سوریایان پێ ببه‌خشێت . ئه‌م کۆده‌نگیه‌ی لایه‌نی کوردی هه‌م حکومه‌تی سوریای ملکه‌چ کرد و هه‌م نیازه پیسه‌کانی ئیخوان الموسلمینی ئۆپۆزسیۆنیشی ئاشکراکرد به‌رامبه‌ر به کوردان ، که له کۆبوونه‌وه و پیلانگێڕی به‌رده‌وامدان له تورکیا دژ به کوردان .
5 کورته و ئاکام :
هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ قه‌ندیل هه‌م بۆ کپکردنی ده‌نگی ئازادیخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و هه‌م بۆ ڕێگرتن له چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانه له باکوور و هه‌م بۆ په‌راوێزخستنی کوردانه له ئاڵوگۆڕه‌کانی سوریادا و هه‌م بۆ له گۆڕنانی ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه له باشووردا ، ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کاندا به‌رگری قاره‌مانانه ده‌کات و پیلانی داگیرکه‌رانیش پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه پارتی ژیانی ئازادی کوردستانه.
لێره‌دا پێویسته ڕووی پرسیارمان له ڕادیۆ نه‌وا و کوردستانسایتهکهی حیزبی دیموکراتی ئێران" حیزبه‌که‌ی مسته‌فا هیجری" بکه‌ین و بڵێین : چ هۆکارێک هانی داون که ببنه به‌شێک له شه‌ڕی تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ به ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، به پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌کاریانه و هێنانه مه‌یدانی که‌سه تهسلیمکارهکان ؟ بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :-
http://kurdistansite.com/?p=1008 http://ku.radionawa.com/Detail.aspx?id=5982&LinkID=63
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست