کاره‌ساتی خه‌م
Monday, 02/08/2010, 12:00
ئه‌ی دار به‌ڕوو
ئه‌ی دار خورما
له جێگای خۆتان
ڕاوه‌ستن
ئه‌مه ڕووداوێکه
پشیله‌ی ..بێچووی خۆی ده‌خوات
چۆله‌که زه‌رنه قوتهکان
له لانه
مه‌رگ ئه‌نۆشن
گه‌وره‌کان ده‌فڕن
گورگ له ماڵی خاک
ده‌لورێنێت
ئه‌ی دڵه‌ی پارچه پارچه
سه‌یری سۆزی با بکه
سه‌ریری ئه‌ژدیها بکه
رۆژگاریان
له‌یه‌ک ده‌چێت
ئه‌ی پڕشنگی پهلهههورم
پرسیم له سۆزی گیا
ووتی
تا....... خاک مابێ
تا......ڕوبارو شاخ بابێ
منیش هه‌ر هه‌م
تی ئه‌کۆشم
ده‌ستم به‌تا ڵ
وێنی شوانێک
مه‌ڕه‌کانی له ده‌ست دابێت
ده‌سوڕێمه‌وه
به ده‌ورو پشتی خۆمدا
مێژگم کڵپه‌ی ئاگرێکه
ئاواره‌یه‌ک م بینی
وێنه‌ی دوو گه‌ریلا م\
له جانتاکه‌م ده‌رهێنا و
پێشکه‌شم کرد
دوو په‌پوله‌ی ئافره‌تی دێوانه‌ی چیا
سه‌ربازه‌کانی ده‌ستی جه‌نگ
میژکی سه‌ریان
هه‌ڵ کۆڵی بوو
به‌رووتی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی پیرۆزیان
وێنه‌یان ده‌گرت
چاوێلکه‌که ی ده‌رهێنا و
تێی ڕوانی
تاس بردی و
جوڵه‌ی نه‌کرد
سه‌یری ڕوومه‌تم کرد
فرمێسک له چاوه‌کانیدا
قه‌تیس مابوو
ووتم ببوره نه‌مزانی
دلته‌نگ ده‌بیت
قسه‌ی نه‌کرد و ڕۆیشت
چاوڕیی هه‌لێک بووم
په‌یمانم له سه‌ری به‌ست
نه‌مده‌زانی ده‌سته‌کانی
ده‌سته‌کانم ده‌فرۆشێت
شاره‌که‌م وێران ده‌کات
له هه‌موو کاتێک زهمهنیک
به‌ره‌و مه‌ودای خۆی ده‌چێت
من له هه‌سته
گۆلیکی ئه‌رخه‌وانم
له سه‌ده‌ی بههاڕیک ده‌ژیم
ئه‌گه‌ر ده‌ستم به‌ر که‌وێ
یه‌کسه‌ر ده‌مرم
ژیانم مهلهوهرێکی کۆچ که‌ره
له چه‌ند وه‌رزدا به‌هارێکه
له ولاتی تافگه‌ی ئاو
به‌دوای ئاوه وێڵم
له ولاتی کانگای ڕوو دا‌و
له نه‌هامه‌تی وه‌رزی من
هه‌مووی دوژمنی منه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست