جه‌مال حسێن له‌ ڤیستڤاڵی گه‌لاوێژدا جاڕی بردنه‌وه‌ی گۆڕانی دا ، له‌كه‌ركووك !

Thursday, 03/12/2009, 12:00


چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر ڤیستڤاڵی گه‌لاوێژ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو ، چه‌ند كه‌سێكی به‌ژداربووی ڤێستیڤاڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند به‌عاله‌می ئاشكرا جه‌مال حسه‌ین ناسراو به‌ (جه‌مالی نه‌هزه‌) كه‌ئێستا لێپرسراوی سه‌ته‌لایتی به‌ناو گه‌لی كووردستانه‌و یه‌كێتی دڵی به‌وه‌ خۆشه‌ كه‌كادرێكی حزبی عه‌یاره‌ 24 ی له‌و شوێنه‌ داناوه‌ ، به‌به‌ژداربووانی ڤیستڤاڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ یه‌كێتی نیشتمانی له‌كه‌ركووكیش به‌هه‌مان شێوه‌ی سلێمانی ده‌یدۆڕێنێ‌ و گۆڕان ده‌یباته‌وه‌ ئه‌وه‌شی ووتوه‌ كه‌مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی له‌ومه‌سه‌له‌یه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ ...
هه‌موومان ده‌زانین جه‌مالی نه‌هزه‌ كێ‌ یه‌ ، پیاوێكی بێ‌ مه‌بده‌ئه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئاماده‌یه‌ چه‌ندین جار سه‌نگه‌ر بگوازێته‌وه‌ ئه‌م په‌له‌قاژانه‌شی بۆ ئه‌وه‌یه‌ ده‌زانێ‌ تڕۆبوونی كارێكی حه‌تمییه‌ و له‌ده‌ماری بناگوێ‌ ی نزیكتره‌ بۆیه‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌دات به‌قه‌رز ... ئه‌وه‌شی له‌لا ئاساییه‌ له‌چه‌می مه‌نگ و لێڵدا ئاو بخواته‌وه‌ ، وه‌ك به‌ڵگه‌ ده‌یڵێین هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌ تایبه‌ت و دیدارانه‌ی كه‌له‌ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كووردستان له‌گه‌ڵ لێپرسراوه‌ باڵاكانی یه‌كێتی بڵاو ده‌بنه‌وه‌ جه‌مال حسێن خۆی پێشكه‌شیان ده‌كات جا لێره‌دا پرسیارێك خۆی قووت ئه‌كاته‌وه‌ : ئایا له‌ناو سه‌ته‌لایته‌كه‌دا له‌جه‌مال حسێن زیره‌كتری تێدا نییه‌ ؟ یان ئامانجی له‌مه‌دا ماستاو كردنه‌ بۆ مه‌سئووله‌كان تا به‌تڕۆكردن دووری نه‌خه‌نه‌وه‌ و پۆرتی نه‌شكێنن ... هه‌موو ئاماژه‌كان جه‌مال حسێن به‌لای تڕۆبووندا ده‌به‌ن پشت به‌خوای گه‌وره‌ لێره‌وه‌ مژدانه‌ی تڕۆبوونه‌كه‌ی ده‌ده‌ین به‌گوێی خه‌ڵكی تینوو گۆڕانخوازی كووردستاندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە