کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هاوارە هاوارە فریاى فریاكەوتن و پاسەوانى بكەون

Wednesday, 04/09/2013, 12:00

1104 بینراوە





بەرێز/خانمى یەكەمى عیراق(هێرۆ خان)

بەرێزان/جیگرى یەكەم و دووەمى سكرتیرى گشتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان
بەرێز سەرۆكى كوتلەى یەكێتى (دكتور/ارسلان بایز)
بەرێزانى ئەنجومەنى ناوەندى(ى.ن.ك)


هاوار بۆ ئەم هەموو كەسایەتیەى ناو (ى.ن.ك) تكایە فریامان بكەون ماوەیەكە هەلبژاردن نزیك بۆتەوە ئیمە وەكو (فەرماندەى دووى پۆلیسى ئامادەى هەرێم)واتە (بەرگرى و فریاكەوتن و پاسەوانیەكان)ئەفسەرە دەسەڵات دارەكان هەرەش و قسەى ناشیاو هەلبەستراومان بۆ دروست دەكەن یاخود پروپاگەندى خراپمان بۆ هەلدەبەستن تاكو پەشیمان بینەوە كە دەنگ بۆ كێ بدەین؟!بەشێك لەو ئەفسەرانە گۆرانن وە بە شێكیان سەر بە كوتلەكانى (ى.ن.ك)وە ئەو كەسانە بە حوكمى دەسەلاتیان و هەبوونى پارە و..........،كیشەمان بۆ دروست دەكەن بە بێ بنەما ئەوش لە پاى چاكەو پیاوەتیمانە لەبەر ئەوەى سەر بە (ى.ن.ك)هەموو شارەكانى خومان جێ هێشتووە لە شوێنە جیاجیاكان دەوام دەكەین كەجى ئەوان بۆ بەرژەوەندى كەسى خۆیان وا لە منداڵى هەژاران دەكەن.بۆیە ئاگادارتان دەكەینەوە دەنگێگى زۆر لە دەست دەدەن ئەگەر ئەم كێشانە چارەسەر نەكەن چونكە كارمەندێكى زۆر بریارى ئەوەیان داوە بچنە دەنگدان دەنگەكەى خۆیان پوچەڵ بكەن یاخود جنیوو قسەى ناشرین بنوسن من وەكو ئەندامێكى دلسۆزتان ئاگادارتان دەكەمەوە.باشە وە چەندین ساڵە ئەم ئەفسەرانە بە بەرێوەبەرو جێگرو بەرێوەبەرى بەش و بنكەكان وا ئازارى ئەم خەڵكە دەدەن كەچى هیچیان نە دەگۆردرێن وە نە ئامۆژگارى دەكرێن تكایە بە هاناى ئێمەو خۆتانەوە وەرن چونكە ئەو هەموو دەنگە پۆچەڵ بكرێت تەنها هى كارمەندەكان نیە بەڵگو هى خانەوادەكانیشیانە؟!!!!تكایە بانگیان بكەن و تۆزێك لە ئازاردانمان كەم بكەنەوە هیچیتر تۆمەت و بیانگەمان پێ نەگرن ئێمە خەڵكى هەژارین و مندالى رەش و رووتین زۆربەمان بە كرێكارى و ...........گەیشتینە ئەمرۆكە كە ئیستا وەكو كۆیلەمان لى هاتووە دەمانگرن و كێشەمان بۆ دروست دەكەن تاكو پەشیمان بینەوە لەو كەسەى كە دەنگى پێ دەدەین.

كارمەندانى(فەرماندەى دووى هێزى ئامادەى هەرێم پاسەوانیەكان)
(بەرگرى و فریاكەوتن و پاسەوانیەكان)سلێمانى

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)