رۆلى میدیاكان لە كوردستان
Wednesday, 03/02/2010, 12:00
وەكو زانراوە و سەلمێنراوە میدیا لە گرژبوون هێور بونەوەدا دەتوانێت رۆلى كاریگەرى خۆى ببینێت جەماوەر بە ئاراستەیەك ببات وەك خۆى ویستیتى بەتایبەت بۆ ئەوانەى لەنێو بازنەى كێشمە كێشانەكان دوورن یاخود رۆشنبیرى ئەو تۆیان نیە لەسەر رووداوەكان یاخود ئەوانەى ئەیانەوێ سەرەداوێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەى رق و كینەى خۆیان بەرامبەر هەرچى باش وخراپ هەیە بەو شێوەى خۆیان ئەیانەوێت بیخەنە سەر پەرەكان و دۆست ودوژمنان پێ ئاسودە بكەن .
ئەوەى لەمیداكانى كوردستان دەبینرێ بەتایبەت ئەو میدیایانەى لافى بە ئەهلى بوون لێدەدەن وەك ئەوە وایە لەنێو جەنگلەستانێك بژین كە ئومێدى ئاشتى تروسكایی تیا نەمابێت ودەنگى تەقەى شەرێكى ترى نێو خۆیی نزیك بێت لە گوێچكەمان و زمانى گفتو گۆو ركابەرایەتى مۆدێرنانە تەلقین درابێت وئیتر زمانى خوێن رشتن وئاوارەبوون وتەجروبە كانی پێشوو دیسان دووبارە دەبنەوە هەموو دەستەواژەكان بەو ئاراستەیە دەرۆن كەچى لە ئەرزى واقیشدا بەم شێوە نیە راستە لە پشت پەردەكان ركابەرى هەیە بەلام دەكرێ میدیاكان رۆلى ئیجابى خۆیان لەم ئان و ساتەدا بگێرن ومیللەت هۆشیار بكەنەوە بۆ ئەوەى پاروەكە بكەوێتە كۆش نەك سەر زەوى وچیتر دوژمنان هەناسەى دخۆشى هەلنەكێشن بەوەى كەمیدیاكان دەینوسن و پیشەیى خۆیا بسەلمێنن كوا لە خەمى میللەتەكەیان بن چونكە رۆلى میدیا ئاسودەیى خەلكە نەك ئاسودەیی دوژمنان وناحەزان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست