کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێکراوه‌ته‌وه‌: پاراستنى پارتى هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرکردن له‌ رۆژنامەنووسێكى دیکه ده‌که‌ن‌

Sunday, 16/01/2011, 12:00


سه‌رنجی کوردستانپۆست:
ئه‌م هه‌واڵه‌ و پێشتریش هه‌واڵێکی دیکه‌مان له‌سه‌ر سه‌فین هه‌ولێری بڵاوکرده‌وه‌. پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییمان به‌ بڕواپێکراوێکی خۆمانه‌وه‌ کرد له‌ ده‌زگای پاراستن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌مان ئاگاداری کردینه‌وه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌چوار مانگ به‌ر له‌ ئیستا له‌گه‌ڵ خودی مه‌سرور بارزانییدا دانیشتنی کردووه‌،  بڕێک پاره‌ی لێ وه‌رگرتووه‌، له‌گه‌ڵ سه‌یاره‌یه‌کی مۆدێل به‌رز. ره‌نگه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ بووبێت، که‌ به‌ مه‌بستی کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ بوو بێت، ده‌نا جێگای گومانه‌ که‌سێکی ئاوا پاره‌یه‌کی وای هه‌بێت بتوانێت سه‌ربه‌خۆیانه‌ که‌ناڵیکی ته‌له‌فیزیۆنی بکاته‌‌وه‌. کاتێکیش دێت و ده‌ڵێت له‌لایه‌ن سیداد بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێکراوه‌ و ئیتر ناچار که‌ناڵه‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌م پێی فرۆشتووه‌، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ جێگای گومان، سه‌رچاوه‌که‌ وتی: بزانن پاراستن له‌ رێگای ئه‌مه‌وه‌ ده‌یه‌وێت چی بکات، ره‌نگه‌ بۆ ئه‌وه‌ش بێت بیه‌وێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بکاته‌ به‌ هه‌واڵێکی گه‌رمی رۆژانه‌ و پارتیی خۆی له‌ هه‌ندێک رووداوی دیکه دوور بخاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر کاک سه‌فین به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌که‌ی پاراستن به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌، با به‌ڵگه‌وه‌ قسه‌مان بۆ بکات،  به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ ته‌واویی که‌وتووینه‌ته‌ گومانه‌وه‌.
 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کوردستانپۆست بڕیاری دا خۆی له‌م  بابه‌ته‌ دوور بخاته‌وه‌، ئێمه‌ بۆ حاڵی حازر هیچ هه‌واڵ و بابه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بڵاو ناکه‌ینه‌وه‌. داوای لێبوردن ده‌که‌ین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە