چوارێنەکانم
Tuesday, 22/10/2013, 12:00
(لەسەر ئیزنی باباتاهیری کورد)
" چوارێنەکانم "
لەرێی دڵ دڕکو خڕنۆکان دەبینم
لە دەست چوو هەستو هۆشو دڵ ودینم
وەکو ساویلکەیەک بەندەم لەرێی تۆ
بە رێیەک دادەڕۆم سەت رێیە ژینم .
شەوە زەنگە دەڵێن کازیوە تۆرانە
لە چواروەرزی ژیان هەر باووبۆرانە
کە باڵم بێ دەڵێم بفڕم هەتا خوولگە
بڵیم لاچوهەمووکارت فریودانە .
لە پێش چاوم تراویلکە وبیابانە بە یەکسەر
هەمووی دڕکو وەکوو ژانە بە یەکسەر
هەتا چاوم دەبینێ سێبەری مەرگ
لە گەڵما دێ دەڵێی دوڵپایە یەکسەر .
بە تاتازولفی تۆ ریزە لە سەر رووت
دەڵێی شەو مەنزڵی رۆژە لە سەر رووت
لە نێوانی شەوورۆژ من کە دیلم
لە دیلانم کە من دیلم لە سەر رووت .
بە بێ ناز دڵ رفێنی کوشتە بازی
بەچاوت چێ دەکەی تیرنەشتەر ئەندازی
بە زولفی لوولوتاتات رادەخەی داو
هەتا گیرۆدە بن ئاشق بە دڵ خوازی .
سەدان دەردو سەدان کۆتو سەدان داو
لە من هاتن لە ناکاوو لە پڕ تاو
بە تانوپۆی ژیانم دا تە نیون
دەڵێی دۆڵپان دەنۆشن خوێن بە لێشاو .
جەعفەر / کەریمی
فەنلەند٢٠٠٧ ی زایینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست