وه‌ختی کاروبار ئه‌مانکه‌ن به‌یار وه‌ختی چزوفز ئه‌مانکه‌ن به‌دز
Wednesday, 31/03/2010, 12:00
ئاری قه‌ره‌داغی
وتارێکی ئازاد جوندیانی بڵاو کراوه‌ته‌وه له کوردستانی کۆنی بڵندگۆی درۆ‌و ته‌فره‌دانی جه‌لالیه‌کانا به‌ناوی- هه‌قتانه توڕه‌بن -.
کاکڵه‌ی ئه‌م نوسینه توڕه‌یه هێرش کردنه بۆسه‌ر لیستی جیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوادواییه‌دا. مه‌به‌ستی سێ لیسته‌که‌یه به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
گوایه لیست جیایی کورسی له‌ده‌ست دان بو بۆ کورد، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه داگیرکراوه‌کانا که ئه‌و زات ناکا به‌داگیرکراو ناویان به‌رێ به‌ڵکو به‌دابڕاو یا جێ ناکۆکی ئه‌چوێنێ!-. به‌هه‌مو ئه‌قڵێکی خۆیه‌وه داوامان لی ئه‌کا دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆمانا بنێین. ته‌نانه‌ت پلار ئه‌گرێته ئه‌و ڕۆشنبیره سه‌ربه‌خۆیانه‌ی بڕوایان به‌چونه‌ژێرباری لیسته که‌ڵه‌گاکه‌یان نه‌بوه. به‌ش به‌حاڵی خۆم گۆڕان بهاتایه ژێر چه‌تری کون کونی ئێوه‌وه په‌نجه‌م نه‌ئه‌کرد به‌مه‌ره‌که‌بی ده‌نگ دانا. ئێوه گه‌ره‌کتانه بڵێن: بار‌مان لاربو براین، هه‌ڵساینه‌وه جوداین. بۆ ئێمه کۆیله‌ی سیاسی ئێوه‌ین؟ باشه که‌تۆ فرمێسکی تمساحی ئه‌ڕێژی، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ند وه‌ره‌گری، ئه‌ی ئه‌فه‌ندی به‌چ هه‌قێ نیازته به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی گڵاوی حزبی بسه‌پێنی به‌سه‌ر هی گه‌لا ئینجا به‌رژه‌وه‌ندی پواوی خێڵڵه‌کیش به‌سه‌ر حزبۆکه‌که‌تا؟ له‌کاتێکا ئێوه بوار ناده‌ن به بیری نوێ، ده‌موچاوی نوێ، ئه‌بێ ساڵ به‌ساڵ بڵێین خۆزگه‌مان به‌پار، جه‌لال و بنه‌ماڵه‌ی خۆی و خه‌زوری گونی گوندار ده‌رئه‌هێنن له‌ناو ینک دا و که‌ستان غیره‌تتان نیه بڵین: بۆ! ئیتر خه‌ڵک چۆن حه‌وت به‌ردتان به‌دوادا فڕێ نادا؟ ئه‌بێ ئێوه داوای لێبوردن له‌جه‌ماوه‌ر بکه‌ن چونکه نۆزده‌ساڵه سه‌ری گوریسه‌که به‌ده‌ست ئێوه‌وه‌یه. گه‌ر ناڕه‌زایی خه‌ڵکتان لاگرنگ بوایه، بهاتنایه پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌ی یه‌کێتیه ڕه‌سه‌نه‌کانتان له‌وته‌وه بکردایه به‌کردار، ئێستا کوردستان جۆرێکی تربو. پێویسته جه‌ماوه‌ر له‌ئێوه‌ی به‌رپرس به‌رامبه‌ر هه‌مو نه‌هامه‌تیه‌کان، دلێرانه ڕاپه‌ڕێ. ئه‌رێ کفر ئه‌بێ و کابه که‌چ ئه‌بێ گه‌ر ڕۆژێ زۆرله‌خۆتان بکه‌ن بڵێن؛ هه‌ڵه بون؟
ئه‌رێ ترسنۆکینه، پیاوی ئازا یه‌کجار ئه‌مرێ، غیره‌ت سه‌گ بیخوا، ناتوانن مۆته‌که‌ی سه‌رانی کلاسیکی و بنه‌ماڵه‌یی ناو ینک ته‌فروتونا بکه‌ن؟
ئه‌مه کلیلی چاره‌سه‌ره نه‌ک کاتێ باپیر‌و داپیرو باوه‌و دایه ئه‌تڕن، هه‌ر‌یه‌ک هه‌ڵه‌سێ چه‌پۆکێ ئه‌داته سه‌ری مناڵی ڕۆح سوکی خاوێنا.
له نده‌ن -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست