کوردستانپۆست و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره
Tuesday, 12/05/2009, 12:00
1802 بینراوە
تۆ بڵێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره پێک هاته‌ی په‌رله‌مان بگۆڕێت و ڕێکه‌وتنه ستراتیجیه‌که‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ش ته‌فرو تونا ده‌کات؟سه‌ره‌تا..
ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تی و پارتی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵتانی خوێن نه‌که‌ن، ئه‌وا بێ شک ده‌یان کورسی په‌رله‌مان وبه‌شێک له‌ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئاخۆ؟ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نادیموکراسیه تا چه‌ند قبوڵی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن؟
به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه به‌رایه‌کانی تا ئێستایان بۆنی زۆر شتی ناخۆشی لێدێت و ئه‌گه‌ری هه‌موو کاره‌ساتێک له‌ئارادایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ربڵاوی میدیاکان و ڕۆژنامه ئازاده‌کان و سایته ئه‌لکترۆنیه‌کان و باس کردن له ئاماده‌بوونی چاودێری ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپی..
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه گرنتی ئه‌وناده‌ن که‌یه‌کیه‌تیوو پارتی له سێ قۆڵه‌وه په‌لاماری هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌ن.
قۆڵی یه‌که‌می باوی وه‌ک له‌ڕابوردوشتا بینیمان کڕینی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک و پێدانی پاره‌رو سه‌روه‌توو سامان و به‌ڵێنی پله‌و پایه که‌به‌داخه‌وه تائێشتاش کۆمه‌ڵگای کوردستانی باشور ئه‌وه‌نده هوشیار نیه ئه‌و تاقی کردنه‌وه تاڵه‌ی ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌ی ڕابوردووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌به‌ر چاو بگرێت هه‌وڵ بدا ده‌نگ به لیستی تر‌و که‌سانی تر بده‌ن هیچ نه‌بێت چه‌ند ده‌نگێکی گه‌نده‌ڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که‌م بکه‌نه‌وه..
قۆڵی دووه‌میش هه‌ڕه‌شه‌و ترساندنی خه‌ڵک، له‌نان بڕین و مووچه بڕین و تا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیش که پارتی به‌شی شێری به‌رده‌که‌وێت به‌تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری بادینان که‌هه‌میشه به موڵکی پاوانکراوی بنه‌ماڵه‌ی ده‌زانێت..
قۆڵی سێهه‌م که مه‌ترسیدارتینیانه‌و له‌و قۆڵه‌وه ده‌توانن گورزی خۆیان بوه‌شێنن ئه‌ویش ته‌زویرو ساخته کارییه ، له‌ماوه‌ی ڕابوردودا به‌هۆی هێزو ده‌سه‌ڵاته هه‌ردوو حزب چونه‌ته گه‌یشتونه‌ته هه‌موو کون و قوژبنێک. جگه له‌وه دام و ده‌زگای سه‌ربازی و پۆلیس و ئاسایش وده‌زگاکانی زانیاری و پاراستن..
که‌مه‌حاڵه به‌ئاسانی ڕێگایان لێبگیرێت..
باڵی ئیسلامی و هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان نه‌بوایه بێ‌شک باڵی ئیسلامی سه‌رکه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت ، هۆیه‌که‌شی ئاشکرایه گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات وای کردوه که هێزی سێهه‌م بێته ئارا‌و خودی مه‌سعودیش له لێدوانێکا ئه‌م ترسه‌ی خۆی ڕاگه‌یان نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی فه‌لستین و هاتنه سه‌ر حوکمی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی هێنایه‌وه، جگه له‌هۆی سه‌ره‌کی گه‌نده‌ڵیش کار کردنی یه‌کگتووی ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌کی میان‌ڕه‌و ترسناک بۆ داهاتوو سیاسی کوردستان به‌ده‌ر له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌وری دین له‌ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا به‌ڵام خۆش به‌ختانه تا ئێستاش
ئیسلامی سیاسی ئه‌م بره‌وه‌ی نیه به حوکمی ئه‌و هه‌موو شۆڕش و بزتنه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابورده‌دا له‌کوردستان و ناوچه‌که ڕوویانداوه..
به‌ڵام ده‌نگێکی به‌ر‌چاو ده‌هێنن و ژماره‌ی كورسیه‌کانیان به‌ر‌ز ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه ئیسلامیه‌کان کۆک بن له‌سه‌ر لیستێ ئه‌وا گومانی ئه‌وه ده‌کرێت هێزی دووه‌م بن دوای لێستی هاو به‌شی یه‌کیه‌تیو پارتی..
لیستی گۆڕان یان لیستکه‌ی کاک نه‌وشیروان
کاک نه‌وشیروان له‌نێوان ڕابوردووی پر ته‌ماوی دوێنی و هیوای داهاتوو دا..
مێژووی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان چه‌ند جێگای پرسیاره، زۆر که‌س تا ئێستاش له‌و مێژووه سڵ ده‌که‌نه‌وه که‌من یه‌کێکم له‌وان، به‌ڵام ناکرێت ئه‌و پێشهاتانه‌ی داهاتوو فه‌رامۆش بکه‌ین، خاڵیکی تری گرنگ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ورو به‌ری ئه‌ون به‌ناوی باڵی ڕیفۆرم بێ شک زۆر که‌سایه‌تی وای تێدایه که‌مه‌ودای گه‌نده‌ڵی نه‌بوه‌و دزی و تاڵانی وه‌ک پێویست بۆ نه‌کراوه‌و خۆیداوه‌ته پاڵ گرده‌که‌و ناوی خۆینا‌وه ڕیفۆرم..
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مڕۆ هه‌لوو مه‌رجێکی تر هاتۆته ئاراوه ده‌کرێت ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێکیش بێت .. پشت له ڕابوردوو بکه‌ین ڕوو له و ڕه‌وتی گۆڕانه‌ی داهاتوو بکه‌ین..
هه‌ڵبه‌تا ده‌بێ یه‌کیه‌تیو پارتی بۆ هه‌تا هه‌تایه مه‌منونی نه‌وشیروان بن، ئه‌گینا ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له ئان و ساتا بوو ئه‌وسا.. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌چووه ناو زبڵدانی مێژوو..
شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن زوو ده‌ستی پێ کرد پێش دیاری کردنی هه‌ڵبژاردن ، ته‌له‌فزیۆنه‌کانی یه‌کیه‌تیو پارتی و سایتی چاو‌دێر هه‌ر زوو هێرشیان ده‌ست پێ کرد له‌و لاوه‌ش کۆمه‌ڵی نووسه‌ر و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی ستافی کوردستان پۆستێس که‌تنه به‌ر گری و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕاگه‌یانده‌کانی یه‌کیه‌تیوو پارتی..
هه‌رچه‌نده ده‌بوایه وه‌ڵامه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای سایتی سبه‌ی یان ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌وه بوونایه به‌ڵام دیاره ئه‌م دوو ده‌زگایه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌لیست گۆڕان خۆیان ساغ نه‌کردۆته‌وه..
یان ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی خۆیان له کوردستانپۆسته‌وه بکه‌ن که بۆمن وه‌ک ئه‌ندامێکی ستافی کوردستانپۆست جێگای هه‌ڵوێسته و پرسیاره، تاکه‌ی کۆمه‌ڵی نووسه‌ر به‌ناوی خوازراوه‌و وه‌ڵامی گه‌نده‌ڵه‌کانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌نه‌وه له سه‌نگه‌ری کوردستانپۆسته‌وه ، هه‌ڵبه‌ته کوردستانپۆست وه‌ک بڕوا بوون به ئازادی ڕاگه‌یاندن بۆ زیاتر ڕیسوا کردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌رچی پێبکرێت درێخی نه‌کردوه‌و نایکات، به‌ڵام کوردستان پۆست ئه‌مڕۆ هه‌ر سایتێک نیه بابه‌ت دابه‌زێنێت ، به‌ڵکوو وه‌ک ده‌زگایه‌ک یاخود مینبه‌رێکی ئازاد ده‌بێ سه‌ربه‌خۆیی خۆی بسه‌لـمێنێت.
قسه‌ی خۆی هه‌بێت وه‌ک ستافی کوردستان پۆست..
به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ستافی کوردستانپۆستدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و خوێنه‌رانی به‌ڕیزی کوردستانپۆپست ئاشکرا بکه‌ین.
10/5.2009 پاریس
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
ئه‌ندامی ستافی کوردستانپۆست
[email protected]