کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمه‌ هه‌موومان ده‌مرین به‌ڵام با به‌نه‌مری و سه‌ربه‌رزی وه‌کو زه‌رده‌شت و سۆران

Monday, 20/09/2010, 12:00




هیچ جه‌سته‌یه‌ک نی یه‌ تا هه‌تا هاتایێ بژیت و بمینێت و به‌رده‌وامی به‌ ژیان بدات ، به‌ درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی چه‌ندین که‌س ماوه‌یه‌ک له‌ دونیا ژیانیان برده‌ سه‌ر و هه‌موو قۆناغێکی ژیانیان بڕی و کۆتاییه‌که‌ش هه‌ر مردن و ئه‌م دونیایه‌یان به‌ جێ هێشت هه‌روه‌کو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ((کل نفس ژائقە الموت)) .

به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م مردنه‌ به‌ سه‌ربه‌رزی بوو؟ یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مردنێکی سه‌رشۆری وقیزه‌ون که‌ هیچ به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ خۆی نه‌گرت بوو ؟ئایا مردنێکی لاسایی که‌ره‌وه‌و چه‌ند رۆژێک باس کردن و له‌دواییش دا له‌بیر کردن؟ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تا هه‌تا کۆتایی دونیا باس کردن و ناو هێنان و سازش کردن له‌سه‌ر کارو به‌رهه‌مه‌کانی بۆ نه‌وه‌کانی دوارۆژو تاکو که‌سێکی نه‌مر و زیندووی ئه‌م زه‌مینه‌ی لێ ده‌رجوو بێت، له‌ مێژووش به‌ڵگه‌ زۆرن به‌ڵام زۆر که‌سیش مردن و ناویشیان نه‌ماو له‌ بیرکران.

شه‌هیدانی قه‌له‌م و ئازادی کاک زه‌رده‌شت عوسمان و کاک سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ توانیان زۆر به‌ جورئه‌تانه‌ له‌ دونیا بژین و خزمه‌تی میلله‌تێکی ئازادی خواز و ماف خوراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی ووڵاته‌که‌یان بکه‌ن ، توانیان ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵی خۆویست وخۆپه‌رست ببنه‌وه‌ که‌ له‌ سایه‌یان گه‌ل توشی چه‌ندین نه‌هامه‌تی وده‌رده‌سه‌ری بۆته‌وه‌ ، ئه‌م دوو شه‌هیده‌ له‌ دوای خۆیان هیچ مولک و سامانێکیان به‌ جێ نه‌هێشت تاکو بڵێین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کاریان ده‌کرد بۆیه‌ سه‌ر فراز و سه‌ربڵندن به‌ڵام بکوژانیان ملیار نێری دونیا به‌ پاره‌ی ئاره‌قی نێوجه‌وانی خه‌لک درێژه‌ به‌ مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن و سه‌رشۆر و ریسوای ناو خه‌ڵک و مێژووی نه‌ته‌وه‌ن بۆیه‌ که‌ مردیشن هه‌ر به‌ سه‌ر شۆری و ریسوایی ده‌ڕۆن وهیچیش له‌گه‌ل خۆیان نابه‌ن.

ئه‌م دووشه‌هیده‌ مامۆستای قوتابخانه‌ی ئازادی ڕاده‌ربرین و شکاندنی تێنوێتی ئازادی و نوسین و قه‌له‌م بوون فێریان کردین فێریان کردین که‌ جۆن به‌ ووشه‌ مافه‌خوراوه‌کان و به‌هایه‌ ئه‌خلاقی یه‌کان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ گه‌له‌که‌مان ، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ سه‌ربڵندن ، نه‌مرن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە