لە گروپى راپەرینەوە بۆ جەماوەرى كوردستان
Saturday, 19/03/2011, 12:00
جەماوەرى بە شەرەفى كوردستان وەك ئەمرۆ ئاگاداربوون نوێنەرانى جەماوەرى بەشەرەفى تەق تەق زۆر بەسەربەرزانە توانیان بە شدارى بكەن لە خۆپیشاندانەكانى سەراى ئازادى .
بۆیە ئێمە وەك گروپى راپەرین داواكارین رۆژى 20 /3 بكەین بە رۆژى گەورەترین خۆپیشاندان لەسەراى ئازادى وەداواكارین لە جەماوەرى سەرجەم شار وشارۆچكەكانى كوردستان روو بكەنە سلێمانى لەسەراى ئازادى وەك وەفادارییەك ۆ خوێنى شەهیدانى خۆپیشاندانەكانى كوردستان وە با یادى نەورۆزى ئازادى بەرز رابگرین .
هەروەها ئاگادارى جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان دەكەین كە دەسەلات ئەوەندە بێشەرمانە لە كەنالەكانیەوە ریكلامى گەشت و سەیران ئەكات بۆ گەران و بەزم و شایی وە بێرێزى كردن بە خوێنى شەهیدان دەكات وەك ئەوەى بلێت ئەم كوردستان شامى شەریفە .دەبا ویژدانمان بریاربدات ئەگەر ناتوانین قسە بەم دەسەلاتە بلێین یان ناتوانین بەشدارى خۆپیشاندان بكەین خۆ لە بەر رێزى خوێنى شەهیدان وبریندارەكان وەك وەفاییەك دەتوانین دانبەخۆمان بگرین ئەم چەند رۆژە لە مالەكان دەمێنینەوە و بەشدارى خەمى خانەوادەى سەربەرزى شەهیدان دەكەین .وە بەم دەسەلاتە بۆگەنە بلێین ئەوە ئێوەن بە پارەى دزراوى میللەت ئەتانەوێت بەزم وشایی وشەوى سور برازێننەوە و بە دنیا بلێن ئەم كوردستانە نە باى دیوە نەبۆران .
هەروەها داواكارین رۆژى 21/3 سەرلەبەیانى لە سەراى ئازادى ئامادەبن و نەورۆز بكەین بە نەورۆزى راپەرین و ئازادى .وە داواكارین لە سەرجەم ئەو كەسایەتى و رێكخراو وتوێژ و گروپانەى كە لە ماوە 30 رۆژى پێشوو بەشدارى خۆپیشاندانتان كردوە تكامان وایە رۆژى 21/3 بەشداربن لە گەورەترین خۆپیشاندان لە سەراى ئازادى .
بۆیە بەرێزان بەشدارى كردنتان لە رۆژى نەورۆز كەورەترین چەكە بەدەستمانەوە كە دەسەلات بەیەكجارى چۆك دابدات لە ئاستى جەماوەر وە ئیرادەى ئینسانى كورد لە سەر ئاستى جیهان دەربكەویت.
گروپى راپەرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست