کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمپانیا گه‌وره‌ جیهانیه‌کان و بانکه‌ جیهانیه‌ گه‌وره‌کان بڕیارده‌رن له‌ پێکهێنانه‌وه‌ و شێوه‌ی جیهانی نوێ دا

Thursday, 27/10/2011, 12:00







ئه‌مڕۆ ئابوری جیهان که‌وتۆتۆته‌ سه‌ر چه‌ند ڕیانێکه‌وه‌ و ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ ئابوری و بانک و سه‌رمایه‌یه‌ی که‌ زۆربه‌ی ووڵاته‌ کانی جیهانی گرتۆته‌وه‌ هه‌ر وا ئاسان نی یه‌.

بازاڕی جیهانی به‌دوای چاره‌سه‌ر و خۆڕاستکرنه‌وه‌ دا ده‌گه‌ڕێت تا جارێکی تر بکه‌وێته‌وه‌ سه‌رگه‌شه‌ی ئۆرگانی و سروشتی خۆی .

ئه‌م بارودۆخه‌ ئابوریه‌ی ئه‌مڕۆی جیهان ئه‌نجامی مێژوویه‌کی درێژه‌ له‌ بێ پیلانی و پێشیلکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کان له‌چاره‌نووسی خۆیان و سه‌پاندنی دیکتاتۆره‌کان به‌سه‌ر گه‌لان دا به‌بێ گۆێدانه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵک و دابه‌ش کردنی سنوری ووڵاتان بۆ به‌دزین و بردنی سامانه‌ سروشته‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌ ، ئیتر به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نه‌بوو ئه‌و دیکتاتۆره‌ سه‌پێنراونه‌ چ جۆره‌ کوشتن وقه‌سابخانه‌یه‌ک بۆ گه‌لانی خۆیان وناوچه‌که‌ دروست ده‌که‌ن ،به‌ڵکو ئه‌وه‌ی گرنگ بووه‌ به‌لایانه‌وه‌ زیادکردنی زۆرترین قازانج و که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه‌ بوو .

گه‌ر له‌ کۆندا ،له‌ سه‌ده‌ی ڕابروودا ‌، نزیکه‌ی دوو سه‌د ووڵاتێک له‌سه‌رئه‌م گۆی زه‌ویه‌ که‌ هه‌یه‌ ، چه‌ند ووڵاتێکی زلهێزی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا ، به‌ریتانیا ، ئه‌ڵه‌مانیا ، فه‌ره‌نسا ، سۆڤیه‌تی کۆن و چین بڕیارده‌رو کاریگه‌ربووبێتن له‌ دروستکردن و شێوه‌و سنوروجۆری ڕژێمه‌کانی ووڵاتان دا ، ئه‌وا ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجیا و چڕببوونه‌وه‌ی بازاری جیهانی و بوونی جیهان به‌ گوندێکی گه‌ردوونی ، چه‌ند کۆمپانیاکی گه‌وره‌ی جیهانی به‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌ند بانکێکی گه‌وره‌ی جیهانی دا وه‌کو هه‌ورێک له‌ چوارده‌وری گۆی زه‌وی شێوه‌و جۆری ڕژێمه‌کان و سنوری ووڵاتان دیاری ده‌که‌ن...

سه‌پاندنی ئه‌و ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌کانه‌ به‌سه‌ر گه‌لانی ئه‌و ووڵاتانه‌ و دابه‌ش کردنی نیشتمان و خاکیان ، له‌سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌ تاکوو‌ سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌ ، به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتن و حسابکردنی کلتور و مافی مرۆڤ و ژینگه‌ی ئه‌و ووڵات و ناوچانه‌ ، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین قازانج بووه‌ له‌ لایه‌ن ووڵاته‌ زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکاوه‌ .
سه‌پاندنی شێخه‌کانی سعوودیه‌ و ووڵاتانی که‌نداو و و دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریکای لاتینی نموونه‌ی ئه‌و چاوچنۆکی و خۆپه‌رستیه‌ی ئه‌و زلهێزانه‌ بوو.

ئه‌و ڕژێمه‌ دیکتاتۆر‌انه‌ش به‌هۆی گه‌ره‌نتی پارێزگاریانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ووڵاته‌ زلهێزانه‌وه‌ ، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا و سۆڤیه‌تی کۆن ـ ڕووسیای ئێستاـ که‌وتنه‌ گیانی گه‌لانی خۆیان و دۆزه‌خ و قه‌سابخانه‌یان بۆ دروست ده‌کردن و هه‌موو ئازادیه‌کی لێ قه‌ده‌غه‌ده‌کردن و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆری ده‌کردن ، نموونه‌ سه‌دام ، زین ئه‌لعابدین ، مباره‌ک ، قه‌زافی ، ئه‌سه‌د و هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی تری ناوچه‌که‌ و جیهان.

ئه‌م دیکتاتۆرانه‌ که‌وتنه‌ خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌ ڕێگه‌ی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی هه‌موو پڕۆژه‌ وبه‌رهه‌مێنان وسامانه‌ سروشتیه‌کانی ووڵاته‌کانیان و هه‌رزان فرۆشتنیان به‌ کومپانیانی ووڵاته‌ زلهێزه‌کان و به‌ستنی کۆنتراکی ئابوری وسه‌ربازی جیاواز جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌ زلهێزانه‌دا ، وه‌ک کۆنتراکی ده‌رهێنانی سامانه‌ سروشتیه‌کان ، به‌کارهێنانی مینا و که‌نداو و ڕێگه‌ی خاک و ئاو وئاسمانی ئه‌و ووڵاتانه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان بۆ مه‌به‌سته‌ ئابوری و سه‌ربازیه‌کایان ، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و پارێزگاری کردنی ئه‌و دیکتاتۆرانه‌و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌ مانه‌وه‌یان دا له‌ ده‌سته‌ڵاتدا.
هه‌ر کاتیکش بزووتنه‌وه‌یه‌ک له‌و ووڵاتانه‌دا دروست بووبێت دژی ئه‌و ڕژێمانه‌ وخه‌ڵک داوای ئازادی و سه‌ربه‌ستی کردبێت ، به‌ ئاگروئاسن ، به‌یارمه‌تی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و زلهێزانه‌ ، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یان دامرکاندۆته‌وه‌ و خه‌ڵکیان سه‌رکوتکردووه‌...
بۆ زانیاری زیاتر له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌مه‌ریکا دژی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ و سه‌رکرده‌ نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ بووه‌ که‌ وویستوویانه‌ دژی ئه‌و تاڵانی و چاوچنۆکیه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ریکا چۆن له‌ناوی بردوون ، تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=51ea6792

هه‌ڵبه‌ته‌ به‌رزکرنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی خه‌ڵک له‌ ووڵاته‌ کانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕابووردوودا له‌سه‌ر حسابی دزین سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و ووڵاتانه‌ بووه‌که‌ زلهێزه‌کان ئه‌و دیکتاتۆرانه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پاندن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی هه‌موو بزووتنه‌وه‌‌ و ده‌نگێکی ناڕه‌زایی خه‌ڵک سه‌رکوت بکه‌ن له‌دژی ئه‌و دزین و تاڵانیه‌ی زلهێزه‌کان ، که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا دیکتاتۆره‌کان په‌یمانی مانه‌وه‌یان له‌ ده‌سته‌ڵات پێده د‌را و پارێزگاریان لێده‌کردن...
به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین ئاست ژیانی خه‌ڵکی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و نزم بوونه‌وه‌ ده‌چێت به‌هۆی ئابوری جیهان و دراوی جیهانی له‌ قه‌یرانێکی گه‌وره‌دایه‌ .
گه‌ر جاران ووڵاتانی تر ببوون به‌ بازار بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی شتومه‌کی ووڵاته‌ زلهێزه‌کان ، ئه‌وا له‌مڕۆدا زۆربه‌ی کۆمپانیا کان به‌هۆی هه‌رزانی هێزی کارو ئاسانی هاتووچۆو پێشکه‌وتنی ته‌کۆلۆجیاوه‌ به‌رهه‌مه‌کانیان له‌و ووڵاتانه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنن وبوونه‌ته‌ زیاتر به‌کارهێنانی ووزه‌یه‌کی زۆر له‌ نه‌وت وگاز ، به‌مه‌ش قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی له‌ زیادکردنی نرخی نه‌وت دروستکردووه‌ و ناهاوسه‌نگی بازارو قه‌رزێکی زۆر ‌ کومپانیاو بانکه‌کانی تووشی ئیفلاس بوون یان به‌ره‌و ئیفلاس بوون بردووه‌.. ته‌نانه‌ت ئابوری هه‌ندێک ووڵاتی به‌ته‌واوی به‌ره‌و ئیفلاس بوون بردووه‌..
بۆیه‌ ده‌بیین به‌هاری عه‌ره‌بی وقه‌یرانی ئابوری جیهانی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌یه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵک له‌ دژی دیکتاتۆره‌کان وڕووخاندنیان ده‌گه‌ڕێه‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ دڕندانه‌ی که‌ ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ که‌ دژی خه‌ڵکی ووڵاته‌کانی خۆیان ده‌یانکرد و که‌وتبوونه‌ گیانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی وکوشتن و سه‌رکوتکردنیان...تێشکاندنی ئابوری جیهان و دابه‌زینی ئابوری ئه‌مه‌ریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا و هاتنه‌ خواره‌وه‌ی نرخی دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاڵتون کاریگه‌رێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌..
وه‌ک ده‌زانرێت هه‌تا ساڵی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابووردوو ، پێش شه‌ڕی ڤێتنام ، دۆلاری ئه‌مه‌ریکی ته‌نها دراوێکی پڕنرخ وگرنگ بوو ، وه‌ مقداری بوونی دۆلار به‌سترابۆوه‌ به‌ مقداری ئاڵتونه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ شه‌ڕی ڤێتنامدا ئابوری ئه‌مه‌ریکی تووشی ئه‌زمه‌ بوو به‌هۆی سه‌رفکردنی پاره‌یه‌کی زۆردا له‌ جه‌نگه‌که‌دا ، بۆ ئه‌وه‌ی چاری ئه‌و داکشانه‌ ئابوریه‌ی خۆی بکات ، ده‌ستی کرد به‌ دۆلار چاپکردنێکی زۆری به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ ئاڵتون و بووه‌ هۆی هه‌ڵئاوسانێکی زۆر له‌ ئابوری جیهان دا ، هه‌وه‌کوو چۆن له‌ ئێستادا ده‌بینرێت ، بۆیه‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا ، به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا ، که‌وته‌ گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری ئه‌مه‌ریکی به‌ ئاڵتون و ده‌یوویست خۆی ڕزگاربکات له‌ سه‌رمایه‌ دۆلاره‌ ئه‌مه‌ریکه‌ی لای که‌ڵه‌که‌ ببوو که‌ ده‌یزانی هیچ نرخێکی نییه‌ چونکه‌ بێ به‌رامبه‌ر ئاڵتون که‌وتۆته‌ بازاره‌وه‌ و ئه‌مه‌ریکا بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوری خۆی کردوویه‌تی..بۆیه‌ به‌په‌له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ کاتی نیکسن دا بڕیاریدا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی دۆلار و ئاڵتون نه‌مێێت تاکو به‌ئاسانی بیه‌وێت به‌ ئاره‌زووی خۆیان دۆلار چاپ بکات و چاری ئه‌زمه‌کانی پێ بکات...
ده‌بیین ئه‌مڕۆش ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی شه‌ڕی عێراق و چووه‌ده‌ره‌وی زۆر له‌ کومپانیاکان بۆ وولاتانی تر به‌هۆی هه‌رزانی هێزی کار و که‌می باج و ئاسانی هاتووچو و ته‌کۆلۆجیای نوێه‌وه‌ و قه‌رزێکی زۆره‌وه‌ ، دۆلارێکی زۆر چاپ ده‌کرێت و نرخی له‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌دایه‌ ، ئه‌مه‌ وای کردووه‌ که‌ ئه‌و ووڵاتانه‌ی تر به‌هۆی که‌ڵه‌بوونی دۆڵارێکی زۆرلایان که‌ هیچ ره‌سیدێکی نی یه‌ ، باری ئابووری ئه‌و ووڵاتانه‌ش تێک بچێت و زه‌ره‌ری یه‌که‌میش خه‌ڵکه‌ و وه‌ک ده‌بینین باری ژیانی خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌ به‌ره‌و خراپ تر ده‌ڕوات و پاره‌که‌یان هیچ نرخێکی نیه‌ چونکه‌ په‌یوسته‌ ‌ به‌ نرخی دۆلاره‌وه‌ نه‌ک ئاڵتون..‌
به‌هاری عه‌ره‌بی و ناوچه‌که‌ له‌ ئه‌نجامی باری سه‌ختی ژیانی خه‌ڵک و نه‌بوونی ئازادی و سه‌رکوتکرنی خه‌ڵک به‌شێوه‌یی وه‌حشیانه‌ که‌ ئه‌نجامێکی ڕاسته‌وخۆی ئه‌زمه‌ی ئابوری جیهانی و دراوه‌وه‌‌یه ‌به‌وه‌ی که‌ چی ترخه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌ ئیتر ناتوانن ته‌حه‌مولی باری سه‌ختی ژیانیان بکه‌ن وله‌ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک یه‌ک له‌ دوای یه‌کی ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ به‌ره‌و ڕووخاندن ده‌چن . هه‌روه‌ها ده‌شبینین ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاوه‌ په‌راوێز ده‌خرێن وپارێزگاریان لێناکرێت وه‌ک جاران ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی خۆیان بکه‌ن و باری ئابوری نائاسایی خۆیان ڕاستکه‌نه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌م دیکتاتۆرانه‌ش بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆیان وبنه‌ماڵه‌کانیان مه‌رجی خۆیان ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌و کومپانیا ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپایانه‌دا به‌وه‌ی له‌بری دۆلار داوای ئاڵتونیان ده‌کرد له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتی سامانه‌ سروشتیه‌کانیان و کۆنتراکه‌ ئابوریه‌کانیاندا.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ندی تر باری ئابوری ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا ، یان ئابوری جیهانی ئاڵۆزتر ده‌کرد له‌و کومپانیا و بانکه‌ جیهانیه‌کان ،بۆیه‌ ئه‌و کومپانیا و بانکه‌ جیهانیانه‌ له‌ ڕێگه‌ی حوکمه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاوه‌ ـ ناتۆـ ‌ بڕیاری یارمه‌تی نه‌دانی ئه‌و دیکتاتۆرانه‌یان دا له‌ به‌هاری عه‌ره‌بی دا، به‌ڵکو ته‌نها پارێزگاری له‌وانه‌ ده‌کرێت که‌ ملکه‌چی مه‌رجه‌کانی کومپانیا و بانکه‌ جیهانیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا ده‌بن وه‌ک شێخه‌کانی سعوودیه‌ و بنه‌ماڵه‌کانی ووڵاتانی که‌نداو و عێراق و هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ کوردستانی باشووردا.
ئابوری جیهانی ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپ بوون ده‌روات و ئاستی ژیان به‌ گشتی به‌ره‌و نزم بوونه‌وه‌ ده‌چێت و مه‌سه‌له‌ی پاره‌ی خه‌زێنه‌ی خانه‌نشینی و پیری له‌ ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا له‌ له‌ناچوون دایه‌ ، ئه‌وه‌تا بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵک ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاشی گرتۆته‌وه‌ ..ئه‌م باری ئابوریه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا ئاڵۆزتر و خراپ ده‌بێت له‌ ‌کاتێدا چین و ڕووسیا ده‌یانه‌وێت به‌ زوورین کات له‌وسه‌رمایه‌‌ زۆره‌ی که‌ به‌ دۆلار لایان کۆبۆته‌وه‌ سه‌رفی بکه‌ن و بیخنه‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ له‌ ووڵاتانی تردا ، بویه‌ سه‌یر نی یه‌ چینیه‌کان گه‌یشتوونه‌ته‌ کوردستانی باشوور و خه‌ریکی پڕۆژه‌ی جیاواز جیاوازن تا بتوانن سه‌رفی ئه‌و دۆلاره‌ بێ نرخه‌ی پێبکه‌ن و له‌ بری ئه‌وه‌ ئاڵتون و زیو وه‌ربگرن ، به‌هه‌مان شێوه‌ ڕووسیا و ووڵاتای تریش هه‌مان کارده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆلاره‌کانیان بگۆڕنه‌وه‌ به‌ ئاڵتوون ،ته‌نانه‌ت خه‌ڵکیش که‌وتوونه‌ته‌ ئاڵتون کڕین و پاشه‌که‌وت کردنی ئاڵتون له‌بری دانانی پاره‌ له‌ بانکه‌کاندا ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر بازاڕی جیهانی به‌ره‌و پاشه‌ڕۆژێکی نادیار بردووه .
‌ده‌رکه‌وتنی چین و ئێران له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا و نزم بوونه‌وه‌ی ئاستی ژیانی خه‌ڵک وچاپکردنی دراوێکی زۆری دۆلاری بێ ڕه‌سید و قه‌رزێکی زۆر ، ئه‌وه‌نده‌ی ترئابوری جیهانی تێکشاندووه‌، بۆ ڕاستکردنه‌وه‌و خستنه‌وه‌ سه‌ر ڕێره‌وی ئۆرگانیک و سروشتی خۆی ، به‌ دووری نازانرێت جه‌نگێکی ناوچه‌یی گه‌وره‌ بێته‌کایه‌وه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ خۆی له‌ لێدانی ئێران و ڕاکێشانی چین و ڕووسیا بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ ببینێته‌وه‌ تا ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ بدات جارێکی ترده‌سته‌ڵاتی مووتڵه‌قی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش که‌وتۆته‌ سه‌ر هێز و تواناو ڕێکخراوه‌یی خه‌ڵک تا ڕێگه‌ له‌م کاره‌ساته‌ بگرێت و ئه‌م ئیمپریاتۆره‌ نه‌خۆشه‌ به‌یه‌کجاری له‌یه‌ک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌...

بۆیه‌ له‌ ئێستادا ‌ کومپانیا گه‌وره‌کان و بانکه‌ جیهانیه‌کان بۆ ڕزگاربوون له‌م قه‌یرانه‌ ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئه‌مڕۆ که‌ جیهانی تێکه‌وتووه‌ سه‌ر له‌ نوێ خه‌ریکی داڕشتنه‌وه‌ و پێکهێنانه‌وه‌ی جیهانن به‌ شێوه‌یه‌کی وا که‌ ببێته‌ ڕاستکردنه‌وه‌و خستنه‌وه‌ی‌ ئابوری جیهان بۆسه‌ر ڕێڕه‌وی گه‌شی ئۆرگانیی خۆی ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ربه‌ڕووخاندن و‌ که‌وتنی دیکتاتۆره‌کان بێت یان جه‌نگێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی..
   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە