کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌وڵی ڕاسته‌قینه‌ نه‌ك تاك په‌رستی

Tuesday, 12/05/2009, 12:00

1641 بینراوە


 
کاتێك سه‌رنجی زۆرێك له‌ ووڵاتانی پێشه‌که‌وتوو ده‌ده‌ین به‌ حیزبه‌کانیشیه‌وه‌ ده‌بینین زۆر که‌سانی کاراو ماندوو نه‌ناسیان تێدایه‌، هه‌موو ئه‌و ووڵات و لایه‌نانه‌ هه‌وڵه‌کانیان خستۆته‌گه‌ر له‌ پێناو ووڵاته‌که‌یان و ئه‌و هزره‌ی که‌ هه‌یانه‌، وه‌ هه‌مووشی سه‌رقاڵه‌ به‌و کاره‌ی که‌ پێێ سپێراوه‌و به‌شێوه‌یه‌کی چاك ئه‌نجامی ده‌دات، وه‌گه‌ر که‌سێك که‌موکوڕی له‌کاره‌کانیدا کرد هێزێکی وا هه‌یه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ که‌ بتوانێت بیگۆڕێت وه‌ ئه‌و هێزه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و ووڵاته‌ وه‌یان لایه‌نه‌وه‌ دانراوه‌، هه‌موو ئه‌و کارانه‌ش به‌ موچه‌یه‌کی دیاری کراو، بۆ نمونه‌ تۆنی بلێری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا 10 ساڵ حوکمی کرد به‌ ئه‌و په‌ڕی توانایه‌وه‌و شه‌و ڕۆژی دابووه‌ ده‌می یه‌ك له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ووڵاته‌که‌یدا هه‌موو ئه‌مه‌ به‌ مووچه‌یه‌کی دیار کراو، وه‌ کاتێك هاوڵاتیان گه‌شتنه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ هه‌ڵه‌ی کردووه‌ فشارێکی وایان خسته‌سه‌ری نه‌یتوانی ئه‌و دوو ساڵه‌ی که‌ مایبوو وه‌ك مافێکی خۆی ته‌واوی بکات، ناچاریان کرد خۆی به‌ ئاره‌زووی خۆی واز له‌ پۆسته‌که‌ی بهێنێ وه‌ك بینیمان که‌ کامێرای ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ری بوو که‌ چۆن پۆسته‌که‌ی دا به‌ گۆردن براون سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیای ئێسته‌، وه‌ ئه‌و تۆنی بلێره‌ی که‌ 10 ساڵ خه‌باتی کرد وه‌ك کورد ده‌ڵێ، نه‌مان بیست ئه‌و ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌ی کردبێته‌ هه‌لێك بۆ خۆ پێگه‌یاندن له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتیان شایه‌تی بۆ ئه‌م ووتانه‌ش ئه‌وه‌تا چه‌ندێك به‌سه‌ر وازهێنانی ناو براودا ڕۆشتووه‌ نه‌مان بیست له‌ هیچ لایه‌نێك و ڕۆژنامه‌یه‌ك که‌ بڵێن تۆنی بلێری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیای گه‌وره‌ ناوی له‌ ڕیز میلۆنه‌ره‌کانی جیهاندایه‌...ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ ئه‌وروپیه‌ی که‌ شه‌رم و ترسی له‌ هیچ که‌س نی یه‌.
 ئیتر بۆ که‌س نی یه‌ بێت هه‌وڵه‌کانی خۆی بکاته‌ چه‌كێك له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆیدا، ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ چه‌نده‌های ساڵه‌ پیوه‌ی ده‌ناڵێنین، ئه‌وه‌ی که‌ کوردی کۆڵه‌وار کردووه‌و هه‌نکوکه‌ پێوه‌ی ده‌ناڵێنی تاك په‌رستی یه‌ له‌ نێو هه‌موو حیزبه‌ کوردیه‌کاندا به‌ عه‌لمانی و ئیسلامیه‌وه‌، لێردا پێوسته‌ هه‌م هاوڵاتیان وه‌ هه‌م ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ هێزێکی وا چاودێر به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ دروست بکه‌ن که‌ بێ ده‌نگ نه‌بن له‌ ئاستی هیچ که‌موکوڕی و دژ به‌ گه‌نده‌ڵی هه‌روه‌ك چۆن پێوسته‌ هاوڵاتیانیش به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ چیتر گه‌وره‌و ده‌سته‌ڵاتداران نه‌به‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌و به‌سه‌ر خۆیانه‌وه‌ بیکه‌ن به‌ده‌سته‌ڵاتدار به‌شێوه‌یه‌کی وا خۆیان یارمه‌تی ده‌ری دواکه‌وتنیان بن هه‌روه‌ك گرنگیشه‌ بێده‌نگ نه‌بن له‌ ئاست که‌موکوڕیه‌کان نه‌وه‌ك به‌و چاوه‌وه‌ سه‌یری بکه‌ن که‌ چاوپۆشی له‌ هه‌موو شته‌کانیان بکرێت ئه‌وسا ده‌بین ووڵاتمان گۆڕاوه‌.
 
 [email protected]
 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)