کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تۆڵەی شەرەف لە هۆڵەندا لە کارێکی هونەریدا!

Sunday, 10/06/2012, 12:00








دەزگای هونەری ئۆیتOoit لە هۆلەندا لە یادی ١٠ ساڵەی دامەزراندنیدا بە فلمی دۆکۆمینتاری وشانۆیی تۆلەی شەرەفEERWRAAK
لە ڕۆژی یەکشەمە ٢٤-٦ لەسەر هۆلیParktheater لەشاری ئارنهێم کاتژمێر٣ تا ٦ ئێوارەدەست پێ دەکات
وە دواتر لەمانگیدا ٩لە سەرجەم شارەکانی هۆلەندا بەردەوام نمایش دەکەرێت
ئەم کارە هونەرییە زیاتر لە ٢٥ نەتەوەی جیاواز هاوبەشی تیادەکەن کە لەنوسین و دەرهێنانی هونەرمەندی کورد ئەکرەم سلیمانەو کە شایانی باسە ئەکرەم سلیمان لە ١٠ ساڵی رابردودا ٨ بەرهەمی هونەری بۆ ئەم دەزگاهونەرییە دەرهێناوە کە یەکیک لەو کارانەی کاری دۆکۆمینتاری شانۆییه‌ بەناویANDERS SAMEN
کە زیاتر لە ٨٠ شاری هۆلەندا نمایش کراوە، تۆلەی شەرەف بەهەمان ستایلی ئەو کارە دەرهێنراوە , کە تێکەل بونی فلمی دۆکۆمینتاری وشانۆیە وبینەرانی نمایشتەکە هاوبەشی تێدا دەکەن، ئەم کارە تازەیەی سلیمان خوینەوەیە بۆ هەموو دیوەکانی تۆلەی شەرەف کە زۆر کەس پێی وایە تۆلەی شەرەف زیاتر کلتورە رۆژهەلاتیەکان دەگریتەوە لە هەمان کاتیشدا زۆر جار خۆیندنەوی ئەوەی بۆ دەکریت لە کلتورە رۆژئاوایەکاندا کە بەستنەوەی شەرەف راستەو خۆ پەیوەندی بە ئاینی ئیسلامەوە هەیە

ئەم کارە هونەریە نەک تەنها قوربانیەکان بەلکو بکەری کارەکەش دەردەکەوێت پاشان ئەوە روون دەبیتەوەکە تۆلەی شەرف تەنها لە کلتوری رۆژ هەلاتیانییە! بەلکو لە دروست بونی مرۆڤەوە هەیە کە لەئاینی مەسیح دا (تەورادا) هاتووە تیدا بە روونی تۆڵەی شەرەف باس دەکات،ئەمرۆش ئەگەر توندوتیژی رووبدات لەناو کلتوری رۆژئاوادا به‌ناوی کیشەی خیزانی ناودەبرێتFamiliedrama


ئەم کارە هونەرییە باس لە ئافرەتێک دەکات لەترسی کوشتنی لەلایەن مێردەکەیەوە بەناوی تۆڵەی شەرەف خۆی دەکات بە هۆلێکدا کە سەرقالی کارێکن لەسەر هەمان بابەت ،

کاتێک مێردەکەی دێتە ناو هۆڵی شانۆیەکەوە بینەران و ئەکتەرەکانی شانۆکە دەکەونە نێوانیانەوە وپیاوەکە هێمن دەکەنەوە و تکای لی دەکەن کە یەک کات ژمێر چاوەرێ بکات کە نمایشتەکەیان بتوانن پێشکەش بکەن ، ئەوو کارەکە ئەنجام نەدات ! لەو کاتژمێرەدا هەموو دیوەکان توندو تیژی لە چوارچێوەی شەرەف وتۆڵەکەی لە ناونەتەوەجیاوەزەکاندا نمایش دەکرێت



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە