کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌که‌ی ده‌نگ بده‌ی به‌ گۆڕان

Friday, 03/07/2009, 12:00










ئه‌گه‌ر ڕازیت نه‌خوێنده‌وارو بێشه خسییه‌ت
بتبات به‌ڕێوه‌
نه‌که‌ی ده‌نگ بده‌ی به‌ گۆڕان زو له ڕێ
بگه‌ڕێوه‌
گه‌ر پاره‌ت خۆش ئه‌وێ و خۆئه‌فرۆشی بۆی
گۆڕانت بۆ چیه‌ خۆت ماندو مه‌که‌ بۆی
گه‌ر پاسه‌وانی گه‌نده‌ڵی و سه‌رشۆڕی ودزی
تۆوگۆڕان نه‌وتراوه‌ زو له‌ڕێ ئه‌به‌زی
داوێن پیس و قسه‌ زل و ترسنۆکی
دورکه‌وه‌ له‌ گۆڕان تۆ وه‌ک چڵکی نینۆکی
درۆزن ، مه‌رایی که‌ر هه‌ر وه‌کو نیسکی
چیته‌ له‌ گۆڕان تۆ پیاوی شه‌راب و ویسکی
شه‌للاتی و ده‌وله‌مه‌ند ، به‌ عه‌قڵ نابوتو لاتی
ده‌نگ نه‌ده‌ی به‌ گۆڕان بیده‌ به‌ شه‌یتان وجه‌رده،‌ له‌ باتی
گه‌ر نه‌ته‌وێ بگۆڕێ ی بمێنی له‌ پێستی خۆتا ‌
ده‌نگ مه‌ده‌ به‌گۆڕان و قوڕکه‌ به‌ سه‌ر خۆتا
گه‌ر ئه‌ته‌وێ گه‌نده‌ڵ سه‌ری ماڵ ومنداڵت بخوا
ده‌نگ نه‌ده‌ی به‌ گۆڕان له‌ڕێ ی پێغه‌مه‌رو خوا
گه‌رکاسه‌ لێسه‌ری چۆپی کێش و سه‌رسواڵکه‌ر
ده‌نگ نه‌ده‌ی به‌ گۆڕان،ناگۆڕێ مرۆڤی بێ ئه‌قڵ و که‌ر
گه‌ر پێڵاو جوت که‌رو زمان لوس و جۆکه‌ری
گۆڕان هی تۆ نیه‌ ده‌نگی پێ مه‌ده‌ تۆ لێی بێ به‌ری
خۆ ئه‌گه‌ر سوکی و مێشکت بۆگه‌ن و به‌تاڵه‌
ده‌نگ نه‌ده‌ی به‌ گۆڕان،گۆڕان بۆتۆ هه‌روه‌ک بیروچاڵه‌
گه‌ر له‌ خۆتا ئه‌بینی ئه‌وانه‌ی ناوبرا
له‌ بیرخۆتی به‌ره‌وه‌ (گۆڕان) کاکی برا
گۆڕان هی مه‌رده‌و مرۆڤی‌ زانا
هی سه‌رشۆر نیه‌و که‌سی بێ توانا
گۆڕان هی پیاوه‌و وریاو به‌ ئاگا
هی نوستو نیه‌ له‌ گوێی که‌روگا
گۆڕان سه‌ربه‌رزو که‌سی ئازایه‌
نه‌ک هی بڵح وگه‌مژه‌و به‌ڵایه‌
گۆڕان دوژمنی گه‌نده‌ڵ ونه‌زان
دوژمنی چه‌وت و مرۆڤی هه‌رزان
گۆڕان پێشڕه‌وی گه‌لی له‌ بیرچو
تاکه‌ ڕێگه‌مان ئازاد بین هه‌مو
گۆڕان ئه‌گۆڕێ چه‌رخی ره‌شی کورد
ئه‌گۆڕێ ژیانی ژێرده‌سته‌ی ڕابورد
گۆڕان ڕاپه‌ڕه‌ گه‌نده‌ڵ ڕامه‌ڵه
هه‌مو ڕاپه‌ڕین نۆره‌ی کۆمه‌ڵه‌
ته‌نیا گۆڕانه‌ جه‌رده‌ ڕاوبنێ
ئه‌م ڕاووڕوته‌ له‌ بن ڕاته‌نێ
دز بۆکوێ ئه‌چێ هه‌ر ڕۆژێک ئه‌بێ
شاربه‌ده‌ربکرێ و خاک به‌ جێ بێڵێ
گۆڕان کاتت هات گۆڕان ده‌ست پێکه‌ی
قۆڵی لێ هه‌ڵکه‌ی گه‌نده‌ڵ قڕان که‌ی
کورد ڕزگاربکه‌ی له‌م مۆته‌کانه
له‌ چنگ زۆڵه‌کورد پیاوی بێگانه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە