نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵمه‌ده‌ن با ملی نه‌شکێت !
Saturday, 07/02/2009, 12:00
1349 بینراوە
ده‌روێش هه‌ر ده‌روێشه ، له ته‌کیه‌ی تاڵه‌بانی بێت ، له ته‌کیه‌ی بارزانی بێت ، له ته‌کیه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بێت، جیاوازیه‌ک نیه که ئه‌و هه‌ر خه‌ریکی سه‌ربادان بێت ، ته‌کیه‌کان هه‌مووی هه‌ر شوێنی سه‌ر‌بادانن. له‌وه‌ته‌ی ده‌نگۆی دابه‌زینی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌لیستی جیاواز بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان بڵاو بۆته‌وه ، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک زۆر به گه‌شبینی تێی ده‌ڕوانن و به دڵخۆشی بۆی ده‌چریکێنن و پیا هه‌ڵئه‌ده‌ن. من گومانم له‌وه نیه که ئه‌وانه زۆرینه‌یان خه‌ڵکی دڵسۆزن به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان ،به‌ڵام گومانم هه‌یه له‌وه‌ی که ئه‌وه کارێکی باشبێت که ده‌یکه‌ن ، باشتر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هاندانه‌دا تێبینی و پێشنیاریان بۆ بکردایه که ده‌بێت چی بکات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتو بێت . بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک متمانه به لیسته‌که‌ی بکه‌ن و ده‌نگی پێبده‌ن. نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت خه‌ڵک چه‌ند له پارتی و یه‌کێتی بێزار بێت هێشتا مانای ئه‌وه نیه که ئیتر سه‌رکه‌وتنی لیستێکیتر مسۆگه‌ره، ده‌بێت ئه‌وه بزانین به‌رامبه‌ره‌که خاوه‌نی تواناکانی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه ، که پاره‌و ده‌سه‌ڵات وڕاگه‌یاندن و بێ شه‌رمی و فڕو فێڵه ، له به‌رامبه‌ردا لیسته‌که‌یتر پشت ئه‌ستوره به بێزاری خه‌ڵک له یه‌کێتی و پارتی ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵکه زۆر مارانگه‌سته و متمانه‌ی به‌که‌س نه‌ماوه ،ئه‌وه‌نده‌ی درۆ و فڕوفێڵ له‌گه‌ڵ کراوه هه‌روا به ئاسانی ده‌نگ نادات به لیستێکتر . بۆیه ده‌بێت لیسی نه‌وشیروان یان هه‌ر لیستێکیتر بیر له‌وه بکاته‌وه متمانه‌ی خه‌ڵک مسۆگه‌ر بکات، ئه‌وه به‌چی ده‌کرێت؟ خه‌ڵک بڕوای به پڕۆژه و به‌رنامه‌ی لیسته‌کان نه‌ماوه که بۆ ده‌سخه‌ڕۆکردن به‌کاریان هێناوه ، هه‌ر به‌ڵێنێک به خه‌ڵک بدرێت له‌لای لیسته‌کانه‌وه ،ته‌نها وه‌ک ڕیکلام چاوی لێده‌کرێت. به بڕوای من لیستی تازه ده‌بێت کارێکی وا‌بکات که بتوانێت کاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بێت بۆ ژیانه‌وه‌ی هیوای خه‌ڵک و زیندوکردنه‌وه‌ی متمانه . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا پێشنیار ده‌که‌م...........................
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیه ڕاسته و بۆته بڕیار و مه‌به‌ستت جۆرێکی‌تر له فشار نیه بۆ سه‌ر یه‌کێتی ئه‌وا ده‌بێت بۆ بردنه‌وه پشت به کۆمه‌ڵه کانیدێک ببه‌ستیت ، خه‌ڵک به گومان نه‌بێت له‌وه‌ی متمانه‌یان پێ ببه‌خشێت و ئه‌وانیش هه‌وڵبده‌ن دوایی ببنه جێی متمانه‌ی خه‌ڵک،، ئه‌ویش به کارێک ده‌کرێت که ئه‌مڕۆ زۆر قورسه به‌ڵام موسته‌حیل نیه. ده‌کرێت قسه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک بکه‌یت و داوایان لێبکه‌یت ، بۆ ئه‌م قۆناغه داڕزیوه‌ی کورد که بڕوای به که‌س نه‌ماوه له ئاکامی ئه‌و هه‌موو درۆ و ده‌سبڕینه‌ی کوڕه پێشمه‌رگه‌کانی دوێنێی خۆیان کردویانه به‌رامبه‌ری ،پێویستت به کۆمه‌ڵێ پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ نێوانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و هه‌ڵبژاردنێکیتر، کاندیده‌کانیشت خه‌ڵکێک بن که خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵک بن و ڕیکلامی لیسته‌که‌ت بریتی بێت له :
* کاندیده‌کانت به‌ڵێن بده‌ن له ماوه‌ی کارکردنیاندا ، هیچ ده‌سکه‌وتێکی تایبه‌تی قبوڵ نه‌که‌ن ،،، ئه‌گه‌ر موچه‌که‌یان زیادیکرد به‌هۆی کاره تازه‌که‌یانه‌وه ،زیاده‌که‌ی به ئاشکرا بده‌نه ماڵه هه‌ژارێک ، زه‌وی و خان و وه‌رنه‌گرن، به ئۆتۆمبێلی ئیشه‌که‌یان هاتوچۆ بکه‌ن و ئوتۆمبیله‌که لای خۆیان نه‌مێنێته‌وه، حیمایه‌یان پێویست نابێت، هیچ جۆره یارمه‌تیه‌کی که‌سوکاریان ناده‌ن و واسته بۆ که‌س ناکه‌ن، سکرتێره‌کانیانن به ئیعلانکردن و مقابه‌له داده‌مه‌زرێنن له سه‌ر بڕوابون به توانایان و گوێ به پیاوو ژن و جوان و ناشرینی ناده‌ن، چاخانه له شوێنی ئیشکردنیان هه‌ڵده‌گرن و له کاتی ئیشدا ته‌نها سه‌رقاڵی ئه‌رکه‌که‌یان ده‌بن و میوانداری تایبه‌تی قبوڵ ناکه‌ن.
* که ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌یان تیا‌بوو ، هه‌میشه بێباک ده‌بن له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌موو گه‌نده‌ڵێک له کارکردنداو ده‌توانن بێ منه‌تانه جه‌نگێکی پیرۆز بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر بواری کارکردنیان لێ ته‌نگکردن له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه خه‌ڵکی لێ ئاگادار بکه‌ن و نه‌یکه‌ن به ژێرلێوه‌وه.
* له هه‌ر جێیه‌ک کار ده‌که‌ن جا وه‌زاره‌ته یان په‌ڕله‌مانی ئیراق یان په‌ڕله‌مانی کوردستان ، به‌رگری له مافه‌کانی خه‌ڵک بکه‌ن و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌و دزێکان بۆ خه‌ڵک ئاشکرا بکه‌ن . ئه‌گه‌ر توانیان به‌و جۆره بن ئه‌وه ده‌توانن ببنه خاوه‌نی ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ی که متمانه و هیوا له دڵی خه‌ڵک بژێننه‌وه و مێژویه‌کی جوان تۆمار بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش ده‌نگی که‌م بێنن ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنێکیتر مسۆگه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ک ده‌سته گوڵه‌کانی پارتی و یه‌کێتی بن ئه‌وا ئه‌مانیش فت ، ئه‌وه‌نده‌یتر خه‌ڵک بێبڕواو بێمتمانه ده‌که‌ن و دواجاریش ده‌بنه درێژکراوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا‌و ده‌چنه زبڵدانی مێژوو . ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵك ده‌نگیان پێبدات جاری داهاتوو خه‌ڵک وه‌ک چۆن ئێستا به یه‌کێتی و پارتی ده‌ڵێن ئاواش به لیسته‌که‌ی تۆ ده‌ڵێن ، هه‌رگیز په‌نجه ناکه‌م به مه‌ره‌که‌به‌دا بۆ ئێوه .
7-2-2009