کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وەڵامێك بۆ پارێزگارى هەولێر لە بارەى وێران كردنى ئەشكەوتى بەستونى دوو ملیۆن ساڵى

Wednesday, 25/02/2009, 12:00

1327 بینراوە


ڕۆژنامەى ئاوێنە لە ڕۆژى3/2/2009 دا ریپۆرتاژێكى بڵاوكرد لە بارەى وێران كردنى ئەشكەوتى بەستوەنەوە، ڕۆژى 7/2/2009دا ڕاپۆرتى گروپى ڕۆشنبیرى قەزاى سۆران و ڕەواندزى بڵاوكرد لە بارەى وێران كردنى ئەشكەوتى بەستونى دوو ملیۆن ساڵى یەوە لە لایەن كاروان بارزانى و حەیدەرى بەڕێوەبەرى شوێنەوارەكانى هەولێرەوە ئیتر دەنگ و باسى ئەم خیانەتەى دژ بە مێژووى كۆنى كورد و كوردستان زۆر بڵاو بوو لە نێو خەڵكدا تا ڕۆژنامەى میدیاش لەم بارەوە پرسى لە پارێزگارى هەولێر نەوزاد هادى دوژمنى فەرهەنگى باستانى كورد لەو چاوپێكەوتنەى ڕۆژى (10/2/2009)دا.نەوزاد هادى لە ڕاستى لایدا وەك چۆن پێشتر قایمقامى قەزاى سۆران لە ڕاستى لایدا بوو لە ریپۆرتاژى ئاوێنەدا وە نەیان وێرا بڵێن ئەو كارەى كاروان بارزانى و حەیدەرى مومەسیلى دەرچوى بەشى شانۆ لە پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى هەولێر خیانەتێكى ئەو پەڕى گەورەیە كە لە ووڵاتان لەسەر كارى وا تا سزاى لە سێ دارەدانى هەیە نەوزاد هادى ووتى:(ئەشكەوتى بەستون وەك ئەشكەوتى سەهۆڵانەى مەهابادە وە هەر وەك ئەشكەوتى شانەدەر نیە مرۆڤ تێدا ژیابێ وە بۆیە بەڕێوە بەرایەتى شوێنەوارناس ئەو كارەى تێدا كردووە). نەوزاد بەم شێوەیە پاكانەى كردووە بۆ ئەو خیانەتە كە ووتویەتى ئەشكەوت بەستون شوێنەوار نیە وە مرۆڤ تێدا نەژیاوە لە نەوزاد دەپرسین ئایا ئەشكەوتەكەت دیوە وە ئایا دەوێرى لە پاسەوانەكانى كاروان بارزانى هەرزەكار بچیتە نێو ئەشكەوتەكە وە ئایا ڕێگا بە تۆ دەدەن تەنیا یەك وێنە لە ئەشكەوتەكە بگریت تا لە وێنەكەت دا دیار ببێت چییان بەسەر ئەشكەوتەكە هێناوە وە چۆن بەڵێندەر و نزیكەى سەد كرێكاریان خستۆتە سەر ئەشكەوتەكە وە لەماوە بیست ڕۆژێكدا هەرچى تێدا بووە بە بارى سەدان گەڵابەیان دەرهێناوە و فڕێیان داوە وەك هێلكەیەكى پاك كراویان لێ كردوە تا كاروان بۆخۆى بكاتە شوێنێكى گەشت و گوزارى وە بەشى حەیدەریش بدات. ئایا نەوزاد هادى ئەو فلیمەى تیمى شوێنەوارناسانى ڕووسیاى دیوە كە ساڵى 2007دا وە لە30/1/2009دا كەناڵى ئاسمانى ktv دوو جار بڵاوى كرد وە سەدان هەزار كەس لە فلیمەكەدا دیتیان كە ئەو شوێنەوارناسانە لە نێو ئەشكەوت دا بەردە ئامێرەكانى مرۆڤى كاتى بەردینى یان بەدەستەوە بوو كە لەبەردەم ئەشكەوت وە لەنێو ئەشكەوتدا دیتبویان وە باسیان دەكرد یەك بەیەك و دەیان ووت مرۆڤى كۆن دەیان هەزار ساڵ لەمەوبەر ئەم بەردانەیان تاشیون و تیژیان كردوە وەك چەقۆ وەك مشار كە بەكاریان هیناوە لە ژیانى خۆیاندا هەروەها ووتیان ئەشكەوتى ئاوا گرنكمان بەم شێوەیە نەدیوە وە لەماوەى دوو ملیۆن ساڵدا ئەوەى تێدا هەیە كۆبۆتەوە وە مرۆڤى سەد هەزارساڵ و سەروترى تێدا ژیاوە واتا زۆر كۆنتر لە مرۆڤى ئەشكەوتى شانەدەر بەسەدان هەزار ساڵ یان تا دوو ملیۆن ساڵ واتا ئەو مرۆڤە دەبێتە ئەسڵى مرۆڤى نیاندرتاڵى ئەشكەوتى شانەدەر كە هەردوو ئەشكەوتەكە نزیكى یەكترن و لە یەك زنجیرە شاخ دان(شاخى برادۆست) هەروەها شوێنەوارناسە ڕووسەكان ووتیان نەهێڵن كەس دەستكارى ئەم ئەشكەوتە بكات تا تەنقیباتى تێدا دەكرێت وە تەنقیباتەكەشى بە دەساڵ تەواو نابێت وە هەروەك شوێنەوارناس خالد رەشید لە ڕۆژنامەى ئاوێنەدا ووتویەتى لەهەموو عێراق دا یەك كەس نیە لە تەنقیباتى ئەشكەوت بزانێت ئەى چۆن ئەكتەرێكى شانۆ لە هەولێر لە تەنقیباتى ئەشكەوت دەزانێ؟. ئایا نەوزاد هادیەكى دوور لە ڕۆشنبیرى وە یان حەیدەرێكى لەخۆى نەزانتر زانا ترن لە شوێنەوار ناسانى ڕووسى كە ئەم حەیدەرەیان كردوە بە بەڕێوە بەرى شوێنەوارانى هەولێر تا ئەگەر بیانەوێ قەڵاى هەولێریش تەخت بكات یەكسەر بۆیان ئیمزا بكات لەم ماوەیەشدا زنانیاریمان لەهەولێرەوە بەدەست كەوتوە لە كەسێكى زۆر نزیكى حەیدەر كە پیاوێكى دزە وە بۆ دزى كردن لە ئاسەوارەكانى نێو ئەشكەوتەكە وە بۆ وەرگرتنى پارەو پاداشت ئەم خیانەتەى كردوە. ئایا خەڵك لە شوێنەوارناسانى دووەم دەوڵەتى گەورە لە جیهاندا باوەڕ دەكەن وەیان لە كەسانێكى دزو جەردە كە بۆ وەزیفەو دەستكەوتى تایبەتى خۆیان سەدان ئەشكەوتى وەك بەستون و شانەدەر دەكەنە قوربانى. پارێزگارى هەولێر نەوزاد هادى بەم قسە ناڕاستەى قەرزى حەیدەرى ئەشكەوت فرۆش دەدات چونكە قەرزارى ئەو بووە لەبەر ئەوەى كاتێك نەوزاد پاشماوەى قەڵاى ڕەواندز و قەسرى پاشاى گەورەى هەڵكۆڵى و لەنێوى برد بەهۆى كۆمپانیایەكى توركى لە هاوینى ڕابردوو دا حەیدەرى ئەكتەر ئەو تاوانەى نەوزادى داپۆشى وە بێدەنگ بوو كە ئەركى خۆى بوو لەسەر ئەو شوێنەوارانەى ڕەواندزى پایتەختى میرنشینى سۆران بێتە وەڵام و تا شكاتیشى لێ بكات لە دادگا بەم شێوەیە هەردووكیان پشتگیرى یەكتر دەكەن وە تاوانەكانى یەكترى دادەپۆشن وە هەردووكیان نۆكەرن بۆ كاربەدەست و دەسەڵاتدارى سەروو خۆیان وە هەرچی یەكیەكان پێ بگوترێت وەك ئەڵقە بە گوش جێ بەجێ دەكەن. پاشاى گەورە (محەمەد پاشاى ڕەواندزى) لەسەر كورد و كوردستان وە لە پێناوى ڕزگار كردنى كورد دا بەدەستى تورك ئیعدام كرا وە ئێستا شوێنەوارەكانیش بەدەستى نەوزاد هادى و كۆمپانیاى توركى ئیعدام كران ئەمانەن پیاوانى حكومەتى كوردى بەدبەخت كامە دزو جەردەیە لە پێشەوەیە وە پڵنگى هەڵگورد و (چیاى شیرین)ە لە قەزاى سۆران و ڕەواندز دەڵێن نەوزاد هادى دوو سێ كۆڵانى لە گەڕەكێكى هەولێر كڕیوە وە خەڵكى هەولێر پێ دەلێن گەڕەكى نەوزاد هادى. ئێمەى خەڵكى قەزاى سۆران و ڕەواندز پاش دیتنى فلیمى ڕووسەكان چەند شانازیمان بە ئەشكەوتى بەستونەوە دەكرد وە دەمانگوت ئێمە باپیرە گەورەى مرۆڤى خاوەرمیانەیین وە ئەسڵى مرۆڤەكانى كیشوەرەكانى جیهانین وە دەمانگوت دوو ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ئێمە هەبووین لە شاخە سەربەرزەكانى كوردستان.
لە كۆتاییدا دەڵێن: بیستومانە نەوزاد هادى قەڵاتێكى لە دەشتى هەولێر وێران كردوە بەڵام نازانین چ قەڵاتێك بووە وە داوا دەكەین لەو كەسانەى زانیاریان لەو بارەیەوە هەیە لە ڕۆژنامەدا بینوسن وە یان بۆ بەڕێز قادر نادرى بنێرن.
*گروپێك لە ڕۆشنبیرانى قەزاى سۆران و ڕەواندز
20/2/2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)