کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شۆڤێرێکی نه‌وزاد هادییش 180 ده‌فته‌ر دۆلاری خه‌ڵكی به‌ساخته‌كاری خواردووه‌

Wednesday, 18/07/2012, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هۆشه‌نگ هه‌ولێری كادری باڵای پاراستن له‌سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌كه‌، له‌ماوه‌ی رابردوو دیارده‌ی پاره‌خواردن و لۆڤ لێدان و كاری ساخته‌كاری سنوری هه‌ولێر و بادینانی گرتۆته‌وه‌، چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌و پیش عه‌لی تیمساح که‌ شۆڤێری تایبه‌تی نه‌وزاد هادییه‌، ئه‌وه‌ی لێ ئاشکرابووه‌، که‌ ‌180 ده‌فته‌ر دۆلاری به‌ناوی واسته‌ و به‌ڕێکردنی کاروباری هاوڵاتییان خواردووه‌ و ئیستا ‌ناوی كه‌وته ‌ناو لیستی پاره‌خۆره‌كانی هه‌ولێر.
به‌پێی ووته‌كانی هۆشه‌نگ هه‌ولێر، عه‌لی تیمساح هه‌رچه‌نده‌ داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه ‌چونکه‌ له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادییه‌وه‌ پارێزگاریی لێده‌کرێت، ئیستا له‌ ماڵی یوسفی پاسه‌وه‌كه‌ی نه‌وزاد هادیی خۆی شاردۆته‌وه‌، ئه‌م زانیاریانه ‌له‌ رێگه‌ی سیروانی خاوه‌نی كافتریا و مه‌له‌وانگه‌كه‌ی پاری سامی عه‌بدولره‌حمان كه‌ شه‌ریكی نه‌وزاد هادییه ‌گه‌یشتۆته‌ لای هۆشه‌نگ هه‌ولێری.
سه‌رچاوه‌كه ‌ئه‌وه‌شی باسكردووه، ‌كه‌ ئه‌و 180 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ که‌ عه‌لی تیمساح له‌ خه‌ڵكی به‌ناوی موساته‌حه ‌و ته‌نده‌رو زه‌وی بۆ كارگه‌كان و شوینی پیشه‌سازی بۆ پیشه‌وه‌ران له‌خه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌، جگه‌ له‌ به‌شێکی دیکه‌ی که‌ له‌ هاوڵاتیانی وه‌رگرتووه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی و بارزانی برایه‌وه ‌پاره‌كان وه‌ریگراون، نه‌ك ته‌نها عه‌لی به‌ڵكو عه‌لی تیمساح بۆ نه‌وزاد هادی ئه‌و ساخته‌كاری و به‌رتیل وه‌رگرتنه‌ی ئه‌نجامداوه ‌تا ئه‌وه‌ی زیاتر له ‌30 كه‌س یه‌كی 30 وه‌ره‌قه‌یان داوته‌ عه‌لی تا مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنیان بۆ بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە