له‌کوێن ئه‌وانه‌ی ستایشی ئه‌ردۆغانیان ده‌کرد ؟
Sunday, 13/11/2011, 12:00
هێشتا خوێنی خێزانێکی حه‌وت که‌سی بناری قه‌ندیل وشک نه‌ببوویه‌وه‌که‌هه‌واڵێ به‌کارهێنانی بۆمبی ناپاڵم و چه‌کی کیمیاوی بڵاوکرایه‌وه، ئه‌و چه‌که‌ی که‌له‌لایه‌ن په‌یماننامه‌ی جنێڤ و په‌یماننامه‌ی ڕۆما "که‌دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنیاد نراوه" قه‌ده‌غه‌کراوه‌و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک و حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانیشه‌وه‌ڕۆژانه‌دژ به‌کوردان به‌کار ده‌هێنرێت .
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه‌بوویه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 36 گه‌ریلا ، ئه‌م ڕووداوه‌له‌کاتێکدا بوو که‌کاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌شاری وان و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاندبوو و به‌سه‌دان کوژراو و هه‌زاران برینداری له‌دوای خۆی به‌جێ هێشتبوو .
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ڕێک له‌ڕۆژێکی وه‌هادا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌بوو که‌کوردان سه‌رقاڵی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌بکات و هیچ هاوکاریه‌کی کوردان نه‌گاته‌لێقه‌وماوانی شاری وان و ده‌وروبه‌ری ، هه‌ر له‌هه‌مان کاتدا حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان هه‌موو هاوکارییه‌کی وڵاتانیشی ڕه‌د کرده‌وه، ئه‌مه‌ش مشتێکه‌له‌ده‌ریای ڕق و هۆڤیه‌تی ئه‌ردۆغان و حیزبه‌ئیسلامگه‌راکه‌ی دژ به‌کوردان .
له‌کاتی ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه‌سامناکه‌دا گوته‌ی ئه‌و کوردانه‌م بیر ده‌هاته‌وه‌که‌له‌ئاستی به‌رپرسیاریدان و له‌هه‌موو فاشستێکی تورکیش زیاتر به‌شان و باڵی ئه‌ردۆغانیاندا هه‌ڵ ده‌دا .
کاتێک ئه‌م ڕووداوه‌دڵ ته‌زێنه‌ڕووی‌دا ، گوته‌کانی خالید عه‌زیزیم بیر ده‌هاته‌وه‌که‌حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانی به‌دیموکراتخواز پێناسه‌ده‌کرد و له‌دوای ته‌شویقکردنی ئه‌ردۆغان وێڵ بوو . هۆکاری ته‌شویقکردنه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که‌له‌لایه‌ن مانگی سوری تورکه‌وه‌دوو جار خواردن و پۆشاک به‌سه‌ر ئۆردوگاکه‌ی حیزبی دیموکرات‌دا دابه‌ش کرابوو .
کاتێک ڕووداوی دڵ ته‌زێنی کیمیابارانم بینی ، گوته‌کانی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادینی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووم بیر ده‌هاته‌وه‌که‌حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانی به‌نموونه‌ی دیموکراتی و ئه‌ردۆغانیشی به‌فریادڕه‌سی کوردان پێناسه‌ده‌کرد ، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌بوو که‌سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵسوڕانی ئاکه‌په‌و یه‌کگرتوو یه‌ک جێگه‌یه.
کاتێک هۆڤیه‌تی و دڕندایه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانم بینی ، چه‌پڵه‌ڕێزانه‌که‌ی عه‌لی قه‌ره‌داخی "سه‌رۆکی یه‌کگرتووی ئیسلامی"م هاته‌وه‌پێش چاو که‌پێشکه‌شی یوسف قه‌رزاوی کرد له‌پای ئه‌وه‌ی که‌ستایشی ئه‌ردۆغانی کرد و له‌به‌رامبه‌ریشدا کوردانی وه‌کو تیرۆریست پێناسه‌کرد .
هه‌ڵبه‌ت عه‌لی قه‌ره‌داخی جێگه‌ی گله‌یی نییه، چونکه‌که‌سێک که‌ئینکاری له‌کورد بوونی خۆی بکات و به‌عه‌گاله‌که‌ی سه‌ریه‌وه‌له‌که‌ناڵه‌عه‌ره‌بیه‌کاندا بڵێت " احنا العرب " ئیتر ده‌بێت چ گله‌ییه‌کی لێ بکرێت که‌دژ به‌هه‌موو کوردان چه‌پڵه‌لێبدات و خۆیشی وه‌کو ئاکه‌په‌ی کوردستان پێناسه‌بکات . چونکه‌باشترین پێناسه‌بۆ که‌سانی وه‌کو عه‌لی قه‌ره‌داخی یه‌کێک له‌حه‌دیسه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌که‌ده‌ڵێت { من انکر اێله‌فلیس له‌اێل } .
هه‌ڵبه‌ت پیاهه‌ڵگوتن به‌ئه‌ردۆغاندا ته‌نها له به‌رپرسه‌کاندا قه‌تیس نه‌ما ، به‌ڵکو هه‌ندێک نووسه‌ریش که‌وتنه‌نێو زه‌لکاوی ئه‌و گه‌مه‌یه‌وه‌و لێبوردنیان له‌ئه‌ردۆغان خواست ، له‌پای ئه‌وه‌دا که‌ڕۆژێک له‌ڕۆژان ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌کردبوو ، نموونه‌ی ئه‌و نوسه‌رانه‌ش به‌ڕێز موحسن جوامێره. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌بوو که‌که‌شتی هاوکاری بۆ که‌رتی غه‌زه‌ناردبوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌نۆ تورک کوژرابوون له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بکرێت که‌پیاهه‌ڵگوتنه‌کانی هه‌ریه‌ک له‌تاڵه‌بانی و بارزانیش به‌حکومه‌تی تورک و ئه‌ردۆغاندا بۆته‌په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاری به‌ته‌وێڵی هه‌ر کوردێکه‌وه.
به‌ڵام به پێویستی نازانم که‌هیچ پرسیارێک ئاڕاسته‌ی که‌سانی وه‌کو خالید عه‌زیزی و سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین و عه‌لی قه‌ره‌داخی بکه‌م ، چونکه‌ئه‌و که‌سانه‌دیارن که‌چ ڕۆڵێکی چه‌واشه‌کاری و تێکده‌رانه‌ده‌گێڕن له‌نێو کوردان‌دا. لێ به‌ڵێ ؛ زۆر به‌پێویستی ده‌زانم که‌ڕووی پرسیارم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز موحسن جوامێر بکه‌م و بڵێم :-
ئایا به‌ڕێزتان چ هه‌ڵوێستێکتان هه‌یه‌له‌به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و بۆمبی ناپاڵمدا دژ به‌کوردان ؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئیسرائیل چه‌ند تورکێکی به‌چه‌کی ئاسایی کوشت ، ئه‌وا حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان چه‌ندین هێنده‌کوردی کۆمه‌ڵکوژ کرد به‌چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی نێونه‌ته‌وه‌یی !!!
ئایا ده‌بێت چه‌که‌کانی ئیسرائیل به‌ژانتر بن له‌کیمیاوی و ناپاڵمی تورکه‌کان که‌خاوه‌نی هیچ په‌رچه‌کردارێک نه‌بوون ؟
ته‌نها بۆ زانیاری کاک موحسن جوامێر ، ده‌بێت بڵێم که‌کوشتنی چه‌ند تورکێک به‌ده‌ستی ئیسرائیل جگه‌له‌شانۆگه‌رییه‌کی دروستکراوی نێوان موساد و میت زیاتر هیچ شتێکی دیکه‌نه‌بوو ، ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ش بۆ چه‌واشه‌کردنی کوردی دواکه‌وتوو و عه‌ره‌بی ئیسلام بوو . هه‌ر له‌کاتی کوشتنی ئه‌و نۆ تورکه‌دا شیمعۆن پێرێزی سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌عوه‌تی ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی دیکه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په بوو . بڕوانه‌ئه‌م وێنه‌یه‌که‌له‌کاتی کوشتنی تورکه‌کاندا ڕوویداوه:-
له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم که‌کاک موحسین جوامێر هیچی نه‌بیستبێت له‌باره‌ی ده‌سته‌واژه‌کانی " پیلانساز ، ڕاپه‌ڕێنه‌ر ، قوربانی ". که موسادی ئیسرائیل پیلانسازی به‌ناو شکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر که‌رتی غه‌زه‌بوو ، میت و حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانیش ڕاپه‌ڕێنه‌ر و جێبه‌جێکه‌ری پیلانه‌که‌بوون ، قوربانی و له‌داونانی پیلانه‌که‌ش کوردی به‌دبه‌ختی هاوشێوه‌ی کاک موحسین جوامێر و عه‌ره‌بی پاڵه‌وانسازی وه‌کو یوسف قه‌رزاوی بوو .
بۆ بینینی به‌شێک له‌ستایشکردنه‌کانی ئه‌ردۆغان کرته‌له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌بکه:-
http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=3895&LinkID=3 www.sotaliraq.com/articlesiraq.php?id=67227 http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=5730 http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=4285
http://www.youtube.com/watch?v=u0Mgb7fgqjM&feature=player_embedded#
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست