فازڵ موتنی سوكایه‌تی به شه‌هیدانی رێگای رزگاری ده‌كات...
Monday, 08/04/2013, 12:00
به‌رواری 07/04/2013 له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یاندا، هه‌ریه‌ك له مه‌لا بهختیارو لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، كه دوای كۆبهونهوهی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی و پارتی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی. به‌سترا، فازڵ میرانی رایگه‌یاند:له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشتی هه‌ورامی وتی پێشمه‌رگه له شاخ شه‌هید بووه، من حه‌زده‌كه‌م ببمه شه‌هیدی نه‌وتی میلله‌تی خۆم.
ئه‌م لێدوانه‌ی فازڵ موتنی ئه‌و په‌ڕی سوكایه‌تیه به شه‌هیدانی رێگای رزگاری گه‌ل و نیشتمان كراوه كه له پێناوی ئازادی هاونیشتمانیانی كوردستان گیانی خۆیان فیداكرد، به‌راوردكردنی دزێكی وهكوئاشتی هه‌ورامی كه نه‌وتی كوردستان هه‌ڕاج كردوه و كه‌س نازانێت پاره‌ی نه‌وته‌كه بۆ كوێ ده‌بات به پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه له پیناوی ئازدی گه‌لێك شه‌هید بووه، ئه‌وه‌په‌ڕی سوكایه‌تییه و ده‌بێت كهسو كاری شه‌هیدان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێنه‌ده‌نگ و ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی فازڵ موتنی قه‌بوڵ نه‌كه‌ن، رێگا نه‌ده‌ن دز و مافیاكانی پارتی و یه‌كێتی خۆیان بخه‌نه ریزی شه‌هیده‌كانی ئه‌وانه‌وه كه بۆ ئازادی گه‌لێك گیانی خۆیان فیداكرد. بێده‌نگی كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه واته‌ی ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه كهسو كاری شه‌هیدانی رێگای رزگاری قه‌بوڵیانه سه‌رانی دزی یه‌كێتی و پارتی بێڕێزی به شههیدهكانیانهوه بكه‌ن. ئاشتی هه‌ورامی ده‌بێت دادگای بكرێت له‌سه‌ر هه‌ڕاجكردنی نه‌وتی كوردستان و ونبوونی داهاتی نه‌وت، نه‌ك بخرێته ریزی شه‌هیدانی رزگاری نیشتمانه‌وه.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا فازڵ موتنی وتی، به‌ڕای من وه‌زیری نه‌وتی ئێمه یه‌كێكه له هه‌ره وه‌زیره زیره‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته به‌پێی ئیختساسی خۆی، جگه له‌وه‌ش له هه‌موو عیراقدا "چوار ئاشتی هه‌ورامی نیه، ئینجا چ باشه كوردستان یه‌ك ئاشتی هه‌ورامی هه‌یه".
به‌بڕوای به‌نده موتنی له‌م باره‌یه‌وه راست ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق و كوردستان یه‌ك ئاشتی هه‌ورامی نیه نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌و شێوه‌یه هه‌ڕاج بكات و پاره‌ی نه‌وته‌كه‌شی بخاته سه‌ر حیسابه بانكیه‌كانی مافیاكانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا و حیزبه هاوپه‌یمانه‌كه‌یان
موتنی باسی له‌وه‌كرد كه (مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه به‌ڕای دز وایه هه‌موو عاله‌م دزه).
جاری هه‌ر كه‌سێك ئه‌م قسه‌یه بكات نابێت پارتی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بیكه‌ن، چونكه بنه‌ماڵه و پارتی له تاك دیناره له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی ره‌ش و روتی كوردستان پاره كۆ ئه‌كه‌نه‌وه و بوون به ملیاردێر. ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره‌ی موتنی بێت كه خۆشیان له ئاستی مه‌سعود بارزانی باسی گه‌نده‌ڵیه‌كانی مالیكی ئه‌كه‌ن كه‌وایه ئه‌و وته‌یه شمولی خۆیشتان ئه‌كات؟ ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تره له دوفاقیهكانی تری سه‌رانی پارتی و بنه‌ماڵه.
سود له‌م سایته‌ی خواره‌وه وه‌رگیراوه
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=53310&Jor=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست