له پێناوی ئامانجه‌کانیاندا پێیان به‌سه‌ر لاشه‌ی خوالێخۆشبوو(حه‌مایل خان) یشدا نا!
Tuesday, 09/08/2011, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی کۆچی حه‌مایل خانم له میدیاکان دا خوێنده‌وه، به دوور له هیچ مه‌به‌ستێکی سیاسی، به بێ بیرکردنه‌وه له باشی یان دزێوی بنه‌ماڵه‌که‌ی، ته‌نها و ته‌نها وه‌کو هه‌ستێکی ڕاست و به یادگاری منداڵی و به دڵێکی پاکی منداڵیه‌وه مردنی ئه‌و خانمه هه‌ستی جوڵاندم و دڵته‌نگی کردم.
ئه‌گه‌رچی وه‌کو که‌سێکی ڕیالیست هه‌ستم به شۆکێکی قوڵ نه‌ده‌کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه گه‌یشتبووه ته‌مه‌نێك که مانه‌وه‌ی به نه‌خۆشی و له‌سه‌ر جێگا پڕ ئازار تر ده‌بو بۆ خودی خۆی. مردنی ئه‌و خانمه‌م له پرۆسه‌یه‌کی سروشتی‌دا ده‌بینی و مردنه‌که‌ی له چوارچێوه‌یه‌کی ئاسایی کۆنتێکستی ژیان و قۆناغه‌کانی دا بوو.
ئه‌نترۆپۆڵۆگی ئینگلیزی ماری دوگڵس له‌و باوه‌ڕه‌دایه که هه‌موو شتێك کۆنتێکستی هه‌یه، کۆنتێکستیش مانای خۆی هه‌یه. مردنی لاوێك که قۆناغه سروشتیه‌کانی ژیانی له پڕ و له ناوقه‌دا ده‌پچڕێت، شۆکێك بۆ ده‌وروبه‌ره‌که‌ی دروست ده‌کات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوداوێکی بێ مانایه و وه‌ستانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو و نائاسایی پرۆسه‌یه‌که. لێره‌دا له مردنی چاوه‌ڕوانکراوی سه‌ربازێكی ئازادیخواز و وڵاتپه‌روه‌ر یان پێشمه‌رگه‌یه‌ك نادوێم که شه‌هید بوونی چاوه‌ڕوانکراوه و ماناکه‌ی هێنده به‌رزه که ده‌بێته زمبوڵێک. مردنی به‌ته‌مه‌نێك ئه‌گه‌ر چی بۆ که‌سه دور و نزیکه‌کانی خه‌م و په‌ژاره دروست بکات، چاوه‌ڕوانکراوه و شۆك دروست ناکات.
سه‌رباری دڵته‌نگیم به‌ده‌نگ بانگه‌وازی لیژنه ناوچه‌کانی هۆڵه‌ندا و به‌لجیکاوه نه‌چوم که به ئیمایل و ته‌له‌فۆن ئاگاداریان کردبومه‌وه بۆ به‌شداری له پرسه‌ی ئه‌و خانمه‌دا. ئه‌وه‌ی ڕێگر بوو له به‌شداری نه‌کردنم له پرسه‌ی که‌سێکی وه‌کو حه‌مایل خاندا بنه‌ماڵه‌که‌ی و ڕێکخه‌ران و که‌سایه‌تیه به‌شداره‌کان و ئامانجه‌کانی پشتی ڕێخستن و به‌شداربونیان له پرسه‌که‌دا و ته‌نانه‌ت شوێنی پرسه‌که بوو که له باره‌گای هه‌ندێك له لیژنه‌ی ناوچه‌کاندا سازکرابون، ئه‌وه‌ش نه‌گونجانێکی دزێوی شوێن و بۆنه‌که‌ی پێشان ده‌دا.
نه‌فره‌ت و قێزکردنه‌وه له‌وکه‌سانه و ئامانجه‌کانیان ڕێگری ده‌رونی بوون له به‌شداری کردنم له پرسه‌ی ئه‌و خانمه‌دا که له منداڵیمه‌وه ناوی به گوێم ئاشنا بوو. کاتێ ئه‌و ڕاستیه ده‌درکێنم که له ناوخۆمدا به‌داخه‌وه بو‌م که به‌شداری پرسه‌که‌یم نه‌کردووه بۆ ئه‌وه نیه که ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان به به‌رامبه‌رم (بالمقابل) به‌جێ نه‌گه‌یاندووه. له‌به‌ر ئه‌وه نیه که له کۆچی دوایی باوکم دا مه‌سعود با‌رزانی نوێنه‌ری خۆی ناردبو بۆ پرسه‌که‌ی، بۆیه ده‌بوایه منیش ئه‌و قه‌رزه‌ی بۆ بگێڕمه‌وه. ته‌نها به داخه‌وه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه به چاوپۆشین له‌وه‌ی کچی کێ و دایکی کێ و هاوسه‌ری کێ بوه له یادگاره ساده و پاکه‌کانی منداڵیم دا وێنه‌یه‌کی به سۆزی له بیر و بیره‌وه‌ریه‌کانم دا مابون.
له یادمه که ئه‌و خانمه به سۆزێکی دایکانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رمدا هێناوه و خۆشه‌ویستی خۆی پێشان داوم. له یادمه له هه‌ندێك کێشه‌ی خێزانی و بنه‌ماڵه‌یی دا پشتگیری که‌سه لاوازه‌کان و به تایبه‌تی ئافره‌ته‌کان بووه له‌به‌رامبه‌ر که‌سه به‌هێزه‌کان، یان پیاوسالاره‌کان دا و هه‌وڵی چاره و توافوق و پاراستنی ئاشتی خێزانه‌کانی داوه.
حه‌مایل خان نه که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی بوو نه"خانمێكی ژیر‌و هه‌ڵكه‌وتووی كورده‌واریی بوو" وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ مه‌رامی سیاسی و وه‌کو پیشه‌که‌ی خۆی به‌شان و باڵیدا هه‌ڵیداوه و ده‌ڵێت:( تێكۆشه‌رێكی كۆڵنه‌ده‌ر، دڵسۆزێكی كوردایه‌تیی، خانمێكی ژیر‌و هه‌ڵكه‌وتووی كورده‌واریی بوو). یان نوسه‌رانی تری ده‌ربار موباله‌غه‌یان له وه‌سف و سه‌نایدا کردووه. به‌ڵکو ئه‌و به‌ڕێزه ئافره‌تێکی ئاسایی ته‌قلیدی بوو وه‌کو زۆربه‌ی ئافره‌ته‌کانی گه‌له‌که‌مان که له بۆنه و کێشه خێزانی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان دا هه‌وڵی ده‌دا ڕۆڵی پۆزه‌تیف و پیاوباشی، یان دروست تره بڵێم ڕۆڵی ژن باشی ببینێت.
دیاره ئه‌مه نه خراپ دوانه ده‌رباره‌ی نه وه‌سف و به‌شان و باڵدا هه‌ڵدانیه‌تی، به‌ڵکو ته‌نها و ته‌نها باسکردنیه‌تی وه‌کو هه‌زاران هه‌زار ئافره‌تی تری له‌و جۆره که له کوردستاندا هه‌بون و هه‌ن. ته‌نها جیاوازیه‌ك که هه‌یه ئه‌و هاوسه‌ری که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو بووه و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تر هاوسه‌ره‌کانیان نه‌ناسراون و بێناون. ئه‌و هاوسه‌ری سه‌رکرده‌یه‌ك بووه و به‌شداری خۆشی و تاڵیه‌کانی بووه. یان به حوکمی کۆمه‌ڵگا ناچار بووه به‌شداری بێت. هه‌زاران ئافره‌تی تری وه‌ك ئه‌و هاوسه‌ری پێشمه‌رگه‌ی له‌خۆبوردو بون و له خۆشی و ناخۆشیه‌کان دا به‌شداریان بون، به‌ڵام ئه‌وان وه‌کو سه‌ربازی بێ‌ناو و نه‌ناسراو ماونه‌ته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مانی خۆشی دا به کۆمه‌ڵێ ئازار و کێشه‌وه گیرۆده بوون که حه‌مایل خانی خوا لێخۆش‌بوو له سه‌رده‌مانی خۆشی و ئارامیدا هه‌رگیز وه‌کو ئه‌وان هه‌ستی به‌و ناخۆشی و که‌مده‌رامه‌تیانه و ناعه‌داله‌تیانه نه‌کردووه.
هاوسه‌ری کردنی سه‌رکرده‌یه‌ك و کێشانی ئازار و کێشمه‌کێشی ژیانی سه‌رده‌مانی جه‌نگ ته‌نها به‌س نین که ئه‌و خانمه بکه‌نه که‌سایه‌تیه‌کی تایبه‌تی و حه‌پسه‌خانی نه‌قیب یان وه‌ك ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن به "دایکی نه‌ته‌وه‌یی کورد" !. تێڕوانین له‌و خانمه وه‌کو که‌سێکی ئاسایی و وه‌کو یه‌کێك له هه‌زاران ئافره‌تی تری کوردستان بێڕێزی نیه به‌رامبه‌ری و له نرخی که‌م ناکاته‌وه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه نرخ و ڕێزێکی سروشتی خۆی ده‌داتێ. به‌ڵام به‌کارهێنانی مردنه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی له ڕێگای گه‌وره‌کردنی ده‌سکردیه‌وه و له ڕێگای ئه‌ویشه‌وه خۆ گه‌وره‌کردن و سه‌رنج ڕاکێشانی که‌سایه‌تیه‌کانی ناوچه‌که و دونیا به‌لای خۆدا له ڕێگای میدیاکانی حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌وه دابه‌زاندنه له نرخی ئه‌و خانمه و بێڕێزی کردنه به‌رامبه‌ر خۆی و مردنه‌که‌شی.
به چاوپۆشین له‌وه‌ی که‌سێك له نزیکه‌وه بناسی یان نا ، که‌سێكت بینیبێت یان نا، مردنی که‌سه‌کان وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن شتێکی نامۆیه، چه‌ندلایه‌نه‌یه ، نادیاره، ناڕونه. ڕه‌نگه بۆیه ته‌واوی ئاینه‌کان و فه‌لسه‌فه‌کان سه‌رباری جیاوازی لێکدانه‌وه‌یان بۆ مردن و چاره‌نوسی مردووه‌کان، له‌وه‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه که مردن یان مردو ڕێزێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ئیمانۆیل لێڤیناس که یه‌کێك بووه له‌وانه‌ی له که‌مپی جوله‌که‌کان له‌لایه‌ن نازیه‌کانه‌وه له زینداندا بووه و له نزیکه‌وه و ڕۆژانه به مردن ئاشنا بووه، سه‌باره‌ت به مردن ده‌ڵێت: ("شتێك" یان که‌سێك هه‌یه، ئه‌و که‌سه یان ئه‌و شته
"ده‌ڕوات" نامێنێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش شتێك هه‌ر هه‌یه.) ئه‌و شته‌ی که هه‌ر هه‌یه و ماوه‌ته‌وه ته‌نها هه‌ست و سۆزه، یادگاریه‌کانه، ئاره‌زویه‌کی به‌سۆزی گه‌یشتنه‌وه و دانیشتن و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه له‌ده‌ستچووه‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بی ده‌ڵێن ئیشتیاقه، تامه‌زرۆییه بۆ دیداری له‌ده‌ستچووه‌که. هیچ که‌سێك نیه له ئێمه کاتێك خۆشه‌ویستێکی له‌ده‌ست ده‌دات له خه‌یاڵ و بیری خۆیدا جارێکی تر پێی نه‌گاته‌وه و له‌گه‌ڵیدا نه‌دوێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ڕێده‌که‌وێت خه‌ڵکانێك له پرسه‌ی که‌سێکدان و له هه‌مان کاتدا نا هۆشیارانه بۆ ساتێك چاوده‌گێڕن بۆ بینینی که‌سه مردووه‌که. ئه‌و تامه‌زرۆیی و خه‌مناكی و ته‌نانه‌ت شیوه‌نه که له ناخی دڵه‌وه بێت و ده‌سکرد نه‌بێت و هیچ مه‌به‌ستێکی له پشته‌وه نه‌بێت شتێکی سروشتی و مرۆڤانه و مۆرالیه و که‌س ناتوانێ ڕێگری بێت یان ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت، جا ئیتر به‌رامبه‌ر هه‌رکه‌سێك و له لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت.
مردن ڕوداوێکه که ده‌سکاری کردنی پرۆسه‌کانی ماڵئاوایی لێکردنی و گۆڕینی به شێوازێکی ده‌سکردی و کردنی به هۆکار (ئینسترومێنت) بۆ ئامانجێکی تر له هه‌ر شێوازێکی گه‌وره‌کردن له قه‌واره‌ی خۆی یان که‌مکردنه‌وه له قه‌واره‌ی خۆی دا بێت، بێڕێزیه به‌رامبه‌ر به مردووه‌که . ئه‌گه‌رچی له نرخی و پایه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مردووه‌که نه زیاد ده‌کات و نه که‌م. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌م ده‌سکاری کردنه‌دا بێلایه‌نه و بێده‌سه‌ڵاته. به‌ڵکو ئه‌و بێڕێزیه به‌رامبه‌ر به مردووه‌که ده‌رخستنی نزمی و بێڕێزی ئه‌وانه‌یه که ئه‌و ته‌سه‌نوعه‌یان هێناوه‌ته کایه‌وه. بێڕێزی کردنیش به‌رامبه‌ر مرد و له‌ته‌واوی ئاین و کولتور و فه‌لسه‌فه‌کانی دونیا و نه‌تریتی گه‌لان دا نزمترین نزمیه‌کانه که مرۆڤ به‌سه‌رخۆیدا بهێنێت.
بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی و میدیاکانی ده‌سه‌ڵات و کاسه‌لێسه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌ر هه‌موان به‌شێکی که‌م تا زۆریان له‌م نزمیه بۆ خۆیان داپچڕی و خوالێخۆشبویان کرد به وه‌سیله بۆ ئامانجه هه‌رزانه‌کانیان.
بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی به به‌رنامه که‌وتنه کاره‌وه؛ له ڕێگای ڕاگرتنی ژیانی ئاسایی هه‌رێمه‌که وچه‌سپاندنی سێ ڕۆژ پشوی فه‌رمی و له ڕێگای میدیاکانه‌وه به شێوازی ناڕاسته‌وخۆ ئیعاز دان به ملکه‌چه‌کانیان بۆ سازکردنی پرسه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بار‌و دۆخێکی ده‌سکردی به‌مه‌به‌ستیان پێك هێنا.ئه‌و باره ده‌سکرده‌شیان کرده که‌شێکی چاودێری و کۆنترۆڵی نێوان به‌رپرسیاران و ئه‌ندامان له‌سه‌ریه‌کتری بۆپێشاندانی ڕاده‌ی (تجدید الولاو) و وابه‌سته‌یی کوێرانه. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و مردنه‌یان کرده وه‌سیله بۆ نیشاندانی گه‌وره‌یی ده‌سکردی خۆیان. ته‌واوی میدیا و ئۆرگان و که‌سه‌کانی ناو پارتی و به‌شێکی زۆربه‌ی پیاوان و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات و کۆیله‌کانیش به‌بێ دودڵی و به‌بێ ڕێزلێنان له خۆیان و مردنه‌که هۆشیارانه هه‌له‌که‌یان قۆسته‌وه و کردیانه وه‌سیله بۆ پێشبڕکێ له نیشاندانی ملکه‌چی و سه‌رشۆڕی بۆ ئاغاکانیان و بۆ خۆ ده‌رخستن و خۆبردنه پێشه‌وه یان بۆ ئامانجی تری سیاسی.
خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی و کۆیله‌کانیان و کرداره‌کانیان جێگا‌ی نه‌فره‌ت و قێز لێکردنه‌وه‌ن که ڕه‌نگه بوبنه ڕێگری ده‌رونی و هۆشیارانه‌ی خه‌ڵکانی خاوه‌ن هه‌ست و که‌سایه‌تی و شاناز به‌خۆ که خۆیان له‌و پرسه‌یه به‌دووور بگرن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به زه‌قی ئاشکرا بوو که ئه‌و پرسه‌یه ناوه‌رۆکێکی ئایینی یان کۆمه‌ڵایه‌تی یان مرۆڤانه‌ی نیه و ته‌نها به سیاسه‌ت کردنه و وه‌سیلی و ته‌سه‌نوعیه.
هه‌موو شتێك بنه‌ماو ڕێسای خۆی هه‌یه. فه‌یله‌سوفی ناسراوی شاره‌که‌مان (لۆڤن- به‌لجیکا) ئارنۆڵد بورمس سه‌باره‌ت به ڕێسا و قاعیده‌کان ده‌ڵێت: کاتێك هۆشیارانه و به مه‌به‌ست ڕێسا و قاعیده‌کان له‌ده‌ست ده‌درێن ئه‌وسا بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کان ده‌خرێنه ژێر پێوه.
له‌م نوسینه‌دا ته‌نها وه‌کو ده‌ربڕینی هه‌ست و له لایه‌نی مرۆیی و گشتیه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌کانم کردووه و له‌م بابه‌ته‌دا جێگا‌ی ئه‌وه نابێته‌وه سه‌باره‌ت به لادانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی بدوێم له قاعیده ئاینی و یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، له مامه‌ڵه‌یان دا له‌گه‌ڵ کۆچی دوایی حه‌مایل خان دا. ته‌نها به کورتی په‌نجه بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشم که مامه‌ڵه‌ی که‌سایه‌تیه‌کانی ناو بنه‌ماڵه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوداوه‌دا به‌ته‌واوی به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما گشتیه‌کانی ئایینی ئیسلام و یاسا و نه‌ریت و کۆمه‌ڵگا بون. به تایبه‌تی لادان بوو له بنه‌ماکانی ئاراسته‌ی سۆفیگه‌ری، که ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی به‌شێکه له‌و ئاراسته‌یه. ئه‌و ته‌ریقه‌یه‌ی "گوایه" خودی شێخانی بارزان (بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری بارزان نه‌ك مسکێنه‌کانیان) په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن.
به‌داخه‌وه‌م که به ڕه‌سمی کردن و قه‌به کردنی ئه‌و مردنه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌سانێك پێش ئه‌وه‌ی کفنه‌که‌ی زه‌رد ببێت به شێوازی ناشایسته له حه‌مایل خان بدوێن. ئه‌و که‌سانه ده‌بوایه له پێش هه‌موو شتێکه‌وه جیاوازیه‌کی گه‌وره بکه‌ن له نێوان پیاوانی ناو بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی و ئافره‌ته‌کانیاندا. ئه‌و که‌سانه ده‌بوایه بزانن له ناو ته‌واوی خێڵه‌کیه‌کان دا ئافره‌تان چه‌وساوه‌ترین توێژی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ن. به تایبه‌تی له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار و خێڵه‌کی وه‌کو به‌رزانیه‌کان دا ئافره‌ت شتێك نیه جگه له زیندانیه‌کی بێ ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌نگ و بێ که‌سایه‌تی.
ڕه‌نگه تاکو ئێستا به هۆی دیواره به‌رز و چاودێریکراوه‌کانی کۆشکه‌کانیان که وه‌ك دیواری به‌رلین و چاودێریه‌کانی (کا جی بی) سۆڤێتی له‌ناوچو وان، ئاگاداری ئه‌و دراما‌و زۆرداریانه نه‌بین که به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له لایه‌ن برا و باوك و مێرده‌کانیانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام پاش ڕمانی ئه‌و دیوارانه به دڵنیاییه‌وه سه‌دان چیرۆکی پڕ ناسۆر ده‌بیستین و ده‌خوێنینه‌وه. بۆیه ناشایسته دوان سه‌باره‌ت به هه‌ر ئافره‌تێکی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بێڕێزیه به‌رامبه‌ر به زیندانیه‌كی زۆرلێکراویژێرده‌ستی پیاوانی بنه‌ماڵه‌که.
ده‌ربڕینی "به‌شداری خه‌متان ده‌که‌م" له ناوه‌رۆکدا شتێکی پۆزه‌تیڤی مرۆڤانه و کۆمه‌ڵایه‌تیه، ئه‌گه‌رچی زه‌مبولیه‌و هیچ که‌سێك ناتوانێت خۆی بخاته جێی خاوه‌ن خه‌مه‌وه. ته‌نها و ته‌نها ئه‌و ده‌ربڕینه جۆره دڵنه‌وایی کردنێکه. به‌شداری پرسه. به‌شداریه له گردبونه‌وه‌یه‌ك له ده‌وری خاوه‌ن خه‌م و بۆ سوك کردنی خه‌مه‌که‌یه‌تی. یان ده‌کرێت بوترێت لادان و به‌لاڕێدابردنی بیر و بیرکردنه‌وه‌یه‌تی بۆ ساتێك له خه‌می له‌ده‌ستچونی مردووه‌که‌ی. به‌ڵام که‌سانێك که به داخه‌وه ئه‌وانه‌ی به‌دوای خۆیدا به‌جێی هێشتون به بێ خه‌م و نامرۆڤانه و ناشایسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مردنه‌که‌یدا بکه‌ن چۆن ده‌کرێت به‌شداری خه‌میان بکه‌ین؟! ته‌نانه‌ت کرداره‌کانیان و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مردنی ئه‌و خانمه ته‌واوی که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کان و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه که ئاخۆ به ڕاستی و له ناوه‌رۆکیان دا خه‌مبار بون؟!.
بۆیه ئه‌وانه‌ی حه‌مایل خان ده‌ناسن و ڕێز و خۆشه‌ویستیان هه‌بووه بۆی وا دروست تر بوو بڵێن: " به مردنی حه‌مایل خان خه‌مناك بو‌م" نه‌ك "به‌شداری خه‌می بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌که‌م".
ناونیشانی ئه‌م نوسینه له ده‌ربڕینێکی فڵامیه‌کانه‌وه (هۆڵه‌ندی زمانه‌کانی به‌لجیکا) وه‌رگیراوه که ده‌ڵێت: (بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی پێ به‌سه‌ر لاشه‌شدا ده‌نێت) ئه‌م ده‌ربڕینه به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه به‌کار ده‌هێنرێت که له پێناوی ئامانجی خۆیان دا له هیچ شتێكی نا مۆڕاڵی و نا ئاینی و نا مرۆڤایه‌تی سڵ ناکه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست