کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆکاری خیانەت وسازشەکەی یەکێتی ئاشکرابوو

Tuesday, 02/07/2013, 12:00





لە کاتێکدا پارتی دەیەوێت هەموو ئەو یاساشکێن وبێحورمەتی وناشەرعییەتییەی ڕۆژی ٣٠-٦ بخاتە ئەستۆی یەکێتییە هەتیوەکە، یەکێتیش لە شەرمەزاری وڕووڕەشیدا پەنای بردۆتە بەر چەواشە وڕازی کردنی بەرخەکانی خۆی چونکە میللەت باوەڕ بەو جۆرە درۆ وسیناریۆ هەرزەجاڕی ومناڵانە ناکات.
من باش دەزانم پارتی ودرۆ دوانەن ولێکجیاکردنەوەیان ئەستەمە، هەموو هەوڵ وتوانایەکی خستە کار بۆ ناچارکردنی یەکێتی وملکەچکردنی، ئەو شەرم لە دزی ناکات کە گەورەترین عەیب ونەنگییە لە کوڵتووری کوردەواریدا، ئەگەر چی ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بەکورد وکوڵتووری کوردەوارییەوە نییە، درۆکردنی لا هەر ئاوخوارنەوەیە.
ئەم دوو گرووپە مافیایە وەکوو بەرازن کە حەیوانێکی پیس وبەدە وهەموو شتێکیان لێچاوەڕوان دەکرێت. ئینجا بێحورمەتی دژ بە یاسا هەر زۆر ئاسانە.
یەکێتی خەریکە بۆ ئەوەی خۆی لەم ڕسواییە قوتاربکات، بۆ ئەوەی پەردە بەسەر هۆکارە دروستەکەنی ئەم یاسا پێشێلکردن وکودەتایە بهێنێت وڕووە حەقیقەتە بێئابرۆکەی بشارێتەوە پەنای بردۆتە بەر بەلابردنی بابەتەکە.
یەکێتی لەسەرەتاوە وای پیشاندا کە سازانی مەبەستە، بەڵام کە بۆی نەچووە سەر ئێستا دزە بە هەندی دەنگوباس دەکات، باس لەهەندێ هۆی بێبایەخ دەکات کە کەس باوەڕی پێناکات وناتوانێت هۆکارە سەرەکیەکان بشارێتەوە. یەکێتی باس لە هەڕەشەی بەرزانی وتێکدانی پەیمانی ستراتیجی وخستنە دەنگدانی دەستوور دەکات، کە دادی نادات چونکە ئەو بابەتانە هەموویان نیوەی ئەم کودەتایە نیمچە سپییە، ئەگەر چی لە حەقیقەتدا ڕەشە زەرەرمەند نەبوو، هۆکانیتر هەندێ زەرەری بۆ پارتی ویەکێتی هەبوو بەڵام ئەم پێشێلکردنەی یاسایە زەرەری بۆ هەموو کورد وشەرعییەت وپێێگەی هەرێمە، ئەگەر یەکێتی ڕاست بکات بۆچی هەڵبژاردە زەحمەت وزەرمەندەکەی هەڵبژاردییە؟
حەقیقەتی باسەکە، پێش چەند ڕۆژێک ڕۆژنامەی ڕووداو کە بەهی نێچیربەرزانی ناسراوە دەنگوباسی وەرگرتنی شرینی نەوت لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانییەوە ورووژاند، ئەمەش لە کاتی خۆیدا ئاژاوەیەک ومقۆمقۆیەکی لەناو سەرکردەکانی یەکێتیدا دروست کرد، ئەمە لە حەقیقەتدا نامەیەکە، هەڕەشەیەکی نێچیر بوو بۆ هێرۆ خان بەکەشف کردنی ئەو شرینیانە وژێر بەژێر چەندیان وەرگرتییە. ئەمەش بەسبوو چۆک بەهێرۆ دابدات وڕازیبێت کورد وکوردستان بفرۆشیت.
پارتی ماوەیەکە گڵۆپی سەوزی هەڵکردبوو وبە ئاشکرا ونهێنی ڕەزامەندی پیشاندابوو کە بەرهەم بکرێتە جێگرەوەی تالەبانی لەبەغدا، بەمەش توانی دەنگی بەرهەم مسۆگربکات، باببێتە سەرۆکی عیراق چش لە کورد ویاسا ودیموکراسی.
هەڕەشە لە عومەرفەتاح کرابوو بەفەزحکردنی حەفتا ملیۆنەکەی مەشرووعێکی وەهمی.
سەرەڕای ئەمانەش بەرزانی دوو وەعدی بە کۆسرەت ڕەسول دابوو بە چەسپاندنی بەسەر یەکێتییەوە وزیاترکردنی دەسەڵاتەکانی وەکوو جێگری سەرۆک.
ئا ئەمانەن سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی، هەموو پارە دۆست وسازش کەر وپلە وپایە پەرستن، ئا ئەمەیە ئەو حەقیقەت وڕاستیانەی سەرکردەکانی ێەکێتی سەرشۆڕ وملکەچ کرد ودکتاتۆرە چەپەڵەکەیان کە نزیکبوو لە کۆڵ میللەتی کورد بێتەوە، جارێکی تر چەسپاند وهەرێمیان خستە نێو گێژاوێکی گەورە وترسناک، لە باتی سازان تۆوی لێکترازان وئاژاوەی چاند، ئەمەش هەمووی لە بەرژەوەندی چەند تاکە کەسێک، لە پێناو پارە ودەسەڵات وتەنها بنەماڵە ودوژمنانی کورد لێ سوودمەندن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە