بەیانى نارەزایی15ریكخراوو سەنتەرو دەزگاى مەدەنى كۆیە سەبارەت بەدەستدریژیەكانى كۆمارى ئیسلامى ئیران بۆ سەر خاكى هەریمى كوردستان
Wednesday, 27/07/2011, 12:00
سەرۆكایەتى كۆمارو حكومەتى ناوەندى عیراق
سەرۆكایەتیەكانى هەریم ...پەرلەمان...حكومەتى كوردستان
كۆمەلەو ریكخراوەكانى كومەلگەى مەدەنى
جەماوەرى سەربەرزو تیكۆشەرى كوردستان
بەرێزان....لەكاتیكدا كۆمارى ئیسلامى ئیران كەوتووەتە بۆردومانى خاكى بیرۆزى كوردستان بەپاساوى جۆراوجۆر سنورى خاكى كوردستانى بەزاندووەو سەدان خیزان و خانەوادەى سنورەكانى دەربەدەر كردووەو بووەتە هۆى لەناوبردنى سەروەتیكى گەورەى ئاژەلى و كشتوكالى و تەنانەت مرۆیش بۆ هەریمى كوردستان ، لەهەمانكاتدا حكومەتى عیراق و هەریمى كوردستانیش دەیان پەیوەندى سیاسی و ئابورى لەگەل كۆمارى ئیسلامى ئیراندا هەیەو رۆژ بەرۆژ برەو بەو پەیوەندیانە دەدریت بەبی گویدان بەو دەست دریژی و سوكایەتى كردنەى كەسالانە دەكریتە سەر خاكى هەریمى كوردستان .
بۆیە ئیمە لەو ریكخراوو سەنتەر و دەزگا و دامەزراوانەى كەلە خوارەوە ناومان هاتووە بەتوندى ئیدانەى ئەم جۆرە دەست دریژیانە دەكەین و داواكارین چی تر هیچ لایەنیك پاساوى بی بنەما بۆ كارەكانیان و پەردە پۆشكردنى دەستدریژیەكانى كۆمارى ئیسلامى ئیران نەهیننەوە.
هەروەها حومەتى ناوەندى بەئەركى راستە قینەى خۆى هەلسیت و ریگە لەو كارو كردەوە نامرۆڤانەیە بگریت و ریگەنەدەن خاكى كوردستان و عیراق بكریتە قوربانى پەیوەندى و پرۆتۆكۆلە نەزانراوو سیاسیەكان.
ئیتر كاتى ئەوە هاتووە هەم جەماوەر و كۆمەلانى خەلكى كوردستان و هەم حكومەت و دەسەلاتیش بیدەنگى بشكینن و هەولبدەن بۆ وەستاندنى تۆپ بارانەكان جاچ لە ریگەى دیبلۆماسی یان لە ریگەى دەركردن و كیشانەوەى كونسولگەرى هەردوولا لەخاكى یەكتریدا .
بەریزان ...ئەم هەولەى ئیران لەتۆپبارانكردنەكان و برینى ئاوى ئەلوەن و دەست خستنە ناوكاروبارەكانى ژیانى ئەم هەریمە ، چەندە بەقەولى خۆیا بۆ دژایەتى كردنى چەكداران و گەریلاكانى پژاكە سەد هیندە بۆ مەرامى سیاسی و لەگۆرنانى خەونە لەمیژینەكانى هاولاتیانى كوردستان و نانەوەى ئاژاوەو پشیویە لەم هەیمەدا ، چونكە ئەوان ئەو راستیە باش دەزانن كەهەلوومەرجى ئیستا جۆریك لەبارى تیداریە بۆ دروست بون و راگەیاندنى كیانیك بۆئەم هەریمە و بەم كارو كردەوانە هەول دەدەن بۆ سەرقالكردنى ئەم هەریمە.
بەرەو كۆتایی هینان بەدەست دریژیەكانى كومارى ئیسلامى ئیران و
ریسوایی بۆ هەر هەولیك كەبیەویت خاكى پیرۆزى كوردستان و ئارامى ناوچەكە تیكبدات
بەرەو راگەیاندن و بەدەست هینانى دەولەتى سەربەخۆى كوردى و لەگۆرنانى خەونى نەیاران و ناحەزان.
هەرشادبن
ناوى ریكخراوەكان:
1. كۆمەلەى كارى دیموكراتى /ناوەندى كۆیە
2. یەكگرتوى خوشكانى ئیسلامى كوردستان
3. سەنتەرى رۆشنبیرى نەوەكانى ئەنفال لەكۆیە
4. ریكخراوى گەشە پێدانى قوتابیانى كوردستان
5. سەنتەرى رۆشنبیرى لادیكانى كۆیە
6. ریكخراوى خوشكانى ئیسلامى كوردستان
7. رابونى خویندكارو لاوانى كوردستان
8. گروپی شانۆ بۆ شانۆ لەكۆیە
9. دەستەى مامۆستایانى یەكگرتوو
10. دەزگاى راگەیاندنى دیموكراسی بۆ پەخش و بلاو كردنەوە
11. ریكخراوى قوتابیانى كوردستان
12. سەنتەرى رۆشنبیرى كۆیە
13. ریكخراوى ژیانى تەندروستى
14. كۆمەلەى پەرە پیدانى چالاكییە وەرزشیەكان
15. ریكخراوى تەندروستكارانى یەكگرتوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست