کوردستانپۆست به‌ره‌و کوێ؟
Saturday, 13/06/2009, 12:00
تا سه‌ر ئێسقان له‌گه‌ڵ گۆڕاندام، دژ به گه‌نده‌ڵی هه‌ردوو بنه‌ماڵه خه‌بات ده‌که‌م، به‌ڵام له‌گه‌رمه‌ی کێشمه کێشه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران و یه‌کیه‌تیدا له‌ساڵی 1995 بابه‌تێکم له ڕۆژنامه‌ی ووڵات بڵاو کرده‌وه به‌ناوی بزوتنه‌ی جوتیاران به‌ره‌و کوێ ؟ به‌ڕاشکاوانه باسم له مه‌ترسیه‌کانی هێڕش کردنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران کردبوو له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیه‌وه، بابه‌ته‌که ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خۆمانیش بوو له‌مه‌ڕ مه‌ترسیه‌کان بۆئه‌وه‌ی بابه‌تیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان بکه‌ن.
که‌م که‌س ده‌یزانی من نوسه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌م ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له براده‌رانی مه‌ڵبه‌ندی 8ی ڕاپه‌ڕینی یه‌کیه‌تی قسه‌ی نابه‌جێشیان ده‌کرد، یه‌کێک له‌و براده‌رانه که دوو قۆڵی باسمان کرد قادری ئاسایش بوو ووتی یه‌کیه‌تی شه‌ڕی هه‌موو که‌سێک بکات شه‌ڕی ئێوه ناکات، منیش به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێم ووت ته‌نیا ئێمه ماوین یه‌کیه‌تی شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ بکات.
ڕۆژ هاتوو چوو شه‌ڕی ناڕه‌وای یه‌کیه‌تی بۆ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران ده‌ستی پێ کرد که گرتنی هه‌موو باره‌گاکانی ئێمه و شه‌هید کردنی مامۆستا ئه‌مین و زیندانی کردنی هه‌ڤاڵانی تر کۆتای پێهات.
ئه‌و کاک نه‌وشیروانه که ئێستا خه‌ریکه لێمان ده‌که‌ن به پێغه‌مبه‌ر و فریاد ڕه‌س ئه‌وسا جێگری تاڵه‌بانی بوو.
پێش ئه‌م هێرشه به‌چه‌ند ڕۆژێک له‌چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا کاتێ پرسیاری بزوتنه‌وه‌ی جوتیارانیان لێ کرد، به‌یه‌ک ڕسته‌ی ووشک و برینگ وتی بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران دروست کرواه واته ده‌ستێکی له پشته‌وه‌یه که مه‌به‌ستی په‌که‌که بوو به‌ڵام ناوی نه‌برد ، چونکه ئه‌وسا په‌که‌که هاوکاری یه‌کیه‌تی ده‌کرد له‌شه‌ڕی ناوخۆ دژ به‌پارتی..ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو نه‌بوو ئێمه‌ش ده‌یان پێشمه‌رگه‌مان له شه‌ڕه‌کاندا به‌داخه‌وه پشتیوانیان له یه‌کیه‌تی ده‌کرد!
به‌بێ هیچ دادگایی کردنێک مامۆستا ئه‌مینیان له مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه گوله باران کرد ، که‌سێک نه‌هاته وه‌ڵام، به خودی نه‌وشیروانیشه‌وه. تا ئێستاش یه‌کیه‌تی نه‌داوی لێبوردنی له‌م کاره ناڕه‌وایه‌کردوه‌و نه قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌کی مامۆستا ئه‌مین کراوه‌ته‌وه، ته‌نانه حزبی و شیوعیش هێنده بێ هه‌ڵوێست و ترسنۆک بوون کاردانه‌وه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و تۆشیان نه‌نواند که شاینی ووتن بێت.
ئه‌م چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا بۆ بیر خستنه‌وه بوون.
کوردستانپۆست و گۆڕان.
به‌دوای جیابوونه‌وه‌ی کۆسره‌ت و هه‌ڤاڵانی له‌چه‌ند مانگی ڕابوردودا ، کوردستانپۆست ڕێچکه‌یه‌کی تری گرت له ڕاگه‌یاندن و هه‌موو بابه‌ت و قسه‌و باسه‌کان هاتنه سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌و هه‌ڤاڵانه. له‌کۆتایشدا کاتێک کۆسره‌ت له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێک واده‌ی تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو ڕیزی یه‌کیه‌تی کورستانپۆست 180 پله پێچه‌وانه بۆوه!
کۆسره‌تیش که‌وته‌وه به‌ر ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵیک نوسه‌ری به‌ناو خوازراوه‌وه.
من لێره‌و ڕووی ده‌مم ده‌که‌مه ئه‌و کۆمه‌ڵه نوسه‌ره‌و پێیان ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئیوه بانگه‌شه‌ی گوڕان ده‌که‌ن زوربه‌شتان له ئه‌وروپاو ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن بۆچی ئه‌وه‌نده بوێریتان تێدا نیه به‌ناوی خۆتانه‌وه بابه‌ت بۆ کوردستان بنێرن بۆچی شه‌ڕی سایتی چاو‌دێر لێره‌وه ده‌که‌ن.
من دڵنیام سبه‌ی هه‌مان ئه‌و نووسه‌رانه‌ی سه‌ر به‌گرده‌که و لیستی گۆڕانن بچوکترین ڕه‌خنه‌ی کوردستان پۆست قبووڵ ناکه‌ن.
که‌واته کورتی و کرمانجی ده‌بێت کوردستانپۆست په‌یامێکی ڕوونتری هه‌بێت هه‌م بۆ خوێنه‌رو هه‌م بۆ کۆمه‌ڵانی کوردستان.
ده‌سه‌ڵات شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی له سایتی چاو دێره‌وه ده‌ست پێکردوه و لیسستی گۆڕانیش له کوردستانپۆست ته‌نانه هه‌ندێک نووسینی هێنده کرچ‌و کاڵ داده‌به‌زن که‌من به‌هێج شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیاندا نیم، نمووونه‌ی سایتی چاوخێل و مه‌لا به‌خ به‌خ که هه‌موو کارێکی ڕۆژنامه‌وانی به‌دوورن.
من به حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێکی عه‌له‌نی کوردستانپۆستم زۆرترین ڕه‌خنه‌م ڕوو به‌ڕۆ ده‌بێته‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن له بابه‌تی پێشوومدا هیێمام به‌وه کردبوو که ده‌بێت له‌کۆبوونه‌وه‌وی داهاتووی ستافی کوردستانپۆستدا، ئێمه ڕاشکاوانه سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی خۆمان به‌یان بکه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێک هۆ لێک حاڵی نه‌بوونن نه‌مانتوانی بگه‌ینه ئه‌نجامێک و په‌یامی کوردستانپۆست ڕابگه‌ینین، هه‌ڵبه‌ته زوربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی ستاف هاوڕان له‌سه‌ر گۆڕان و کۆتایی هاتن به‌هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی.
به‌ڵام پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه له‌کاتێکدا کوردستانپۆست ڕه‌خنه‌ی توند به‌چه‌کوش له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی مافیا ئاسا ده‌گرت ، له گرده‌که‌وه و سایتی سبه‌یه‌وه ڕه‌خنه‌یان به‌گوڵ له ده‌سه‌ڵات ده‌گرت.
بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست چی تر نه‌که‌وێته به‌ر ڕه‌خنه و تۆمه‌تبارکردنی به نه‌وشیروان پیویسته به‌خۆیدا بچێته‌وه.
کوردستانپۆست بۆ من زۆر له‌و چه‌ند کورسیه‌ی داهاتووی نه‌وشیروان گه‌وره‌تره که ژماره‌یان ناگه‌ته 15 تا 20 کورسی.
15 ده‌نگی ناڕازی له‌ناو په‌رله‌مانێکی حزبی ده‌بێت چه‌ند جێگای دڵخۆشی بێت؟
کورستانپۆست وه‌ک ئاوی ده‌ریا و نوسه‌رو ئه‌ندامه‌کانی وه‌ک ماسی وان کاتێ لێی دوور ده‌که‌ونه‌و ده‌خنکێن، به‌ڵام من خنکانم پێ باشتره له‌وه‌ی ببمه پاشکۆی سه‌رابێک که‌هه‌ر له ئێستاوه ده‌زانم چی بۆ داهاتووئ گه‌له‌که‌م تێدایه.
کۆتایی بابه‌ته‌که‌م به‌م چه‌ند پرسیاره دێنم بۆ لیستی گۆڕان:
1/ ئایا تاچه‌ند کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌ده‌ن؟
2/ به‌رنامه‌تان چییه بۆ که‌رکوک ماده‌ی 140؟
3/ چی په‌یامێکیان پێیه بۆ دادگایی کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال هه‌ڵه‌بجه به جاشه کورده‌کانیشه‌وه؟
4/ ئێسک و پروسکی ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌هێننه‌وه و کار بۆ باشترکردنی ژیانی که‌سووکاریان ده‌که‌ن؟
5/ ده‌تانه‌وێت ماڵه ڕووخاوه‌که‌ی یه‌کیه‌تی ڕێکبخنه‌وه یان ماڵی کورد؟
پرسیاره‌کانی تر بۆ بابه‌تی داهاتوو هه‌ڵده‌گرین
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌روه
ستافی کوردستانپۆست
هێلسنکی.2.6.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست